کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ سێ به‌ڵگه‌نامه‌دا مه‌سرور بارزانی گه‌وره‌ترین گەندەڵی لێئاشکرا دەبێت

Wednesday, 22/09/2021, 19:26


وه‌ك په‌یامنێری كوردستانپۆست، کە تاكه‌ كه‌ناڵی راگەیاندنی سەربەخۆی کوردییە، منیش وەکو پەیامنێرێکی خۆبەخش کاری تێدا دەکەم، ئەمجارەیان لەسەرچاوەیەکی زۆر پارێزرا و نهێنییەوە ئەو بەڵگانە بڵاودەکەمەوە، سەبارەت بە چەند کارێکی خودی مه‌سرور بارزانی، له‌ كاتێكدا دامه‌زراندن راگیراوە و هیچ دەرچوویەکی زانکۆکان دانەمەزرێنرێت،  به‌ڵام كه‌سانێك به‌ پله‌ی بالای فه‌ریق و لیوا خانه‌نشین ده‌كه‌ن، كه‌ یه‌ك رۆژ  ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی نه‌بوون له‌ وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌، به‌ مووچه‌ی 4 ملیۆن تا 6 ملیۆن دینار به‌ دانانی هه‌ریه‌كه‌ به‌ دوو پاسه‌وانیش به‌ خانه‌نشینكراوی!.
نمونە:
خانه‌نشینكردنی ئیبراهیم مسته‌فا محمه‌د به‌ پله‌ی لیوا
خانه‌نشین كردنی جه‌مال حه‌مه‌ حه‌مه‌ كه‌ریم به‌ پله‌ی فه‌ریق
هه‌روه‌ها  به‌رزكردنیوه‌ی پلەی سه‌دان ئه‌فسه‌ر راگیراوه‌ و له‌گه‌ل پله‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی 2 لیوای سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌.
 له‌ نووسراویكدا مەسرور بارزانی واژووی له‌سه‌ر پله‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی دوو ئه‌فسه‌ری بالای حیزبه‌كه‌ی كردووه‌، 
یەکەم: به‌رز كردنەوه‌ی  پله‌ی عه‌مید روكن عیسا عوزیر بۆ پله‌ی لیوا روكن. (عیسا عوزیر ویرای ئه‌وه‌ی خه‌زووری ریبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆیه‌، راویژكاری مه‌سعود بارزانی بووه‌، گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا ئیستا به‌ ده‌ستی عیسا عوزیر و بانده‌كه‌ی ئه‌نجام دراوه‌، دواین گه‌نده‌لی كه‌ مه‌سرورو مه‌سعود و نیچیره‌ڤان و ده‌زگای پاراستن لێ ئاگادارن، كه‌ به‌ 200 ده‌فته‌ر دۆلار دوو ملیۆن دۆلار پۆستی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنووری هه‌ریمی كوردستان به‌ گه‌وره‌ دز و گه‌نده‌ل و به‌ بنه‌ماله‌ جاشی به‌عس  لیوا روكن حه‌ماده‌ دزه‌یی  دانانی له‌و پۆسته‌دا).
دووەم: به‌رز كردنه‌وه‌ی پلەی عه‌میدی فه‌ل بروسك قه‌ساب به‌ریوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری پارتی بۆ پله‌ی لیوا.
بروسك قه‌ساب سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌سه‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ، له‌سه‌ر گه‌نده‌لی و دزیی و خانو وه‌رگراتن و شه‌راكه‌تی باندی بۆری نه‌وت كونكردن ، باندی فرۆشتنی قاچاخچیتی چه‌ك و مه‌وادی هۆشبه‌ر و، به‌ڕێكه‌ی لیژنه‌كانی هه‌والگری بۆته‌ خاوه‌نی 100 ملیۆن دۆلار .
به‌م نزیكانه‌ به‌راپۆرتیك هه‌موو گه‌نده‌لی تاوانه‌كانی بروسك قه‌ساب بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ چۆن ده‌ستدریژیان كردتۆته‌ سه‌ر كچ و ژنی شه‌هید له‌گه‌ل نه‌جاتی عه‌لی فاتم به‌رپرسی یه‌كه‌ی هه‌شتا له‌ مه‌زره‌عه‌كه‌ی نه‌جات له‌ كه‌سنه‌زان.

حه‌مید سورچی




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە