کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی

Saturday, 18/09/2021, 3:12


رۆژی 12ی ئه‌یلول ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، نوێترین راپۆرتی به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا چاودێری دارایی له‌ هه‌ولێره‌وه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له‌لایه‌ن دوو باندی پارتی و بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وه‌، گه‌وره‌ترین خیانه‌ت و دزیی له‌ مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستییە تایبەتەکان لەسەركرێ و پاره‌ی و پرۆژوكانی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه‌، جگه‌ له‌ دزینی خۆراك له‌ زیندانه‌كانی هه‌ر سێ  پاریزگاكه‌ به‌ شه‌راكه‌ت بۆ زیندانانی نه‌وجه‌وانان و ژنان، هه‌روه‌ها مووچه‌ی 400 خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵد دزراوه‌، له‌لایه‌ن فوئاد سدیق به‌ریوه‌به‌ری گشتی دیوان، جگه‌ له‌وه‌ش كویستان محه‌مه‌د پشكی زۆری گه‌نده‌لییه‌كانی به‌ركه‌تووه‌.
سەرچاوەکە دەڵێت، کە ئه‌و راپۆرته‌ بریتییە لە 200 لاپه‌ره‌ و پیشكه‌ش به‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كراوه‌.
به‌رپرسێكی پارتی له‌ دیوانی پاریزگای هه‌ولێر ئاشكرای كردووه‌، كه‌ فوئاد سدیق به‌هۆی خزمایه‌تی له‌گه‌ل نه‌جاتی عه‌لی فاتم، 30 پارچه‌ زه‌وی گشتی له‌ گوندی گرده‌ ره‌شه‌ی نزیك به‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی له‌ هه‌ولێر داگیر كردووه‌، پاشان فرۆشتویه‌تییه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ ده‌زگای گولانیش 25 ده‌فته‌ر دۆلاری بێ ته‌سفیه‌ كردن بۆ گیرڤانی خۆی دزیوه‌.
سامان حوسین سه‌رۆكی كه‌م ئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی كوردستان، ئاشكرای كردبوو، ئه‌و تاوان و خیانه‌ته‌ی له‌ كه‌مئه‌ندامان ده‌كرێت فوئاد سدیق به‌ نێهنی ئه‌نجامی داوه‌، هه‌ر ئه‌ویش دزینی خۆراك و بودجه‌ی زیندانه‌كانی نه‌وجه‌وانان كردووه‌، تا ئه‌وه‌ی كاری به‌دره‌وشتی له‌گه‌ل ئه‌و ژن و كچانه‌ی له‌ مالی كه‌سوكاریان هه‌لهاتوون و، له‌ سه‌نته‌ره‌كانی پاریزگاری به‌ناو له‌ ژنان و، گواستنه‌وه‌یان به‌شه‌وان بۆ به‌رپرسه‌ كان له‌ مه‌زره‌عه‌كانی هه‌ولیر، بۆ (نه‌جات عه‌لی فاتم و بروسك قه‌ساب و سالار عوسمان و سه‌رۆ قادر و ئازای حه‌سیب قه‌ره‌داغی و رۆلی مێخۆشکەرەی گێڕاوه‌)، هەر ئەم هۆکارەش بووە کە چاوپۆشییان لەو هەموو دزیی و پیسخۆریی و گەندەڵییە لێکراوە.
به‌پێێ  زانیاریه‌كان لەبەر  هه‌ڵبژاردن بڕیاری ده‌ستگیر كردن بۆ فوئاد سدیق جارێ راگیراوە.

هێمن هه‌ولێر



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە