کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕێکەوتن لە دوبەی و جوڵاندنی هێز لە سلێمانی

Thursday, 09/09/2021, 22:05


كێ له‌ پشت هێرشی سه‌ر كارگه‌ی چیمه‌نتۆی گاسنه‌وه‌ بووه‌

ماوه‌ی زیاتر له‌ 3 مانگه‌ كیشه‌ كه‌وتۆته‌ نیوان كورانی نه‌وشیروان مسته‌فا و كورانی فاروقی مه‌لا مسته‌فا له‌سه‌ر زیادكردنی پشكی نماو چیای نه‌وشیروان مسته‌فا، كه‌ داوایان كردووه‌ پشكه‌كانیان له‌ سه‌دا 15 بۆ سه‌دا 20 به‌رز بكه‌نه‌وه‌و، كوڕانی فاروقی مه‌لا مسته‌فاش رازی نه‌بوون.
کارگەی چیمەنتۆی گاسن 15%ی پشکەکانی هی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفایە و ماوەیەکە کێشەیان هەیە، لەگەڵ زەریا و زینۆر کوڕانی فاروقی مەلا  مستەفا، چونکە داوایان لێكردوون پشكەكانیان بۆ 20% زیاد بكەن، بەڵام زریان و زینۆر ڕەتیان کردوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان  شەوی رابردوو لە شاری دوبەی ئیمارات، چیای نەوشیروان مستەفا و شێخ نەوزانی کوڕی شێخ جەعفەر كۆبوونەتەوە و لەسەر ئەوە رێكەوتوون، بە جوڵاندنی هێز کوڕەکانی فاروقی مەلا مستەفا ناچار بکەن داواکارییەکەی چیا و نما بۆ زیادکردنی پشکەکانیان قبوڵ بکەن.
هه‌روه‌ها مه‌سرۆر بارزانی بۆ ئاماده‌كاری و ریكلامی هه‌لبژاردن 5 ملیۆن دۆلاری بۆ چیا ی نه‌وشیروان مسته‌فا ناردووه‌و، هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كیتی و پارتییش 45 ملیۆن دۆلاریان له‌ داهاتی نه‌وت بۆ خۆیان هه‌لگرتووه‌.

سیروان چوارباخی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە