کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سود بارزانی بەردەوامە لەسەر خیانەت، ئەمجارە زاواكه‌ی سه‌دام حسێنی بینی

Thursday, 26/08/2021, 10:22


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ رزگار قه‌دۆ زیباری ئه‌ندامی باره‌گای بارزانی ئاشكرای كردووه‌، كه‌ مه‌سعود بارزانی رۆژی 23 ئه‌م مانگه‌ له‌ دۆره‌ی سنووری بارزان پیشوازی له‌ فەرهیق جه‌مال مسته‌فا عه‌بدوللا سولتان زاوای سه‌دام حسین كرووه‌.
شایانی باسە کە فریق جه‌مال سولتان ماوه‌ی 20 ساڵ  له‌ زیندانی حوت له‌ پاریزگای زیقار زیندان بووه‌ و بریاری له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، به‌لام به‌هه‌وڵی مه‌سعود بارزانی به‌ سه‌فقه‌یه‌كی مالی 100 ملیۆن دۆلار، فریق جه‌مال هاوسه‌ری حه‌لای كچی سه‌دام ئازاد كراوه‌و، ئیستا ماله‌گه‌ی له‌گه‌ل كۆمه‌لێك له‌ سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسانی بالای به‌عس له‌ گه‌ره‌كه‌كانی لانه‌ ستی و شاری خه‌ونه‌كان و گوندی ئه‌مریكی نیشته‌جی كراون  به‌ بوونی سه‌دان ئاسایش و سكیۆریتی كۆمپانیاكه‌ی وه‌یسی بارزانی كوری مه‌سعود بارزانی.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باسی كردووه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا مه‌سعود بارزانی به‌نهینی سه‌عد به‌زاز گه‌وره‌ سه‌رمایه‌داری و پیاوی حیزبی به‌عسی له‌ناوچوو له‌ سه‌ری ره‌ش  بینی یه‌وه‌.
به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی  مه‌سعود بارزانی به‌ راسپارده‌ی مه‌لیك عه‌بدوللا پاشای ئوردون له‌ كۆكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ به‌رپرسانی به‌عسیه‌كانه‌.
ئیستا زیاتر له‌ 12 سه‌ركرده‌ و به‌رپرسی به‌عسییه‌كانی له‌ شاری هه‌ولیرن و،  له‌ کاتی ئه‌نفاله‌كاندا، زۆربه‌یان ده‌ستیان له‌ ئه‌نفال و كوشتنی سه‌دان هه‌زار كورددا هەبووە.

حه‌مید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە