کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌وره‌ترین تاوان تیرۆر كردنی شه‌هید بابه‌خانی سه‌ركرده‌ی حیزبی دیموكرات

Wednesday, 18/08/2021, 7:35


له‌ هه‌ولێر، به‌هاوكاری چه‌ند سیخوریكی ده‌زگای پاراستن ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ سه‌رمه‌ند ئیلامی ئه‌و تاواباره‌ گه‌وره‌یه‌ بوو له‌ هۆتیل گوڵی سلیمانی له‌ هه‌ولیر، بابه‌خانی شه‌هید كردبوو، ئه‌وه‌ ئاشكرابووه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری حزبیكی ئیسلامی ، كه‌ سه‌رمه‌ند ئیلامی و 3 تاواباره‌كه‌ی هاوڕێی به‌ ماشینیكی كه‌ناڵی راگه‌یاندنی پاراستن بۆ سنوور گوزاراونه‌ته‌وه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ سه‌رمه‌ند ئیلامی باش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ مالی به‌رهه‌م عه‌لی سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی باسی پاراستنی پارتی و، بۆ شه‌وه‌كه‌ی به‌ریگه‌ی ماشینه‌كه‌ی باسنیوز گه‌یندراونه‌ته‌ سلیمانی و له‌یشه‌وه‌ بۆ گۆخلان و سنووری مه‌ریوان.
ده‌زگای پاراستن به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان له‌ تاران، ئه‌و چالاكی و خیانه‌ته‌یان دژ به‌ سه‌ركرده‌كانی رۆژهه‌لات ئه‌نجام داوه‌. ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئه‌م تاوانه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئاغای مزگه‌ریان به‌رپرسێكی باڵای ئیتلاعاتی ئیرانیه‌ به‌هاریکاریی له‌گه‌ل دژه‌ تیرۆری گشتی پارتی كه‌ دلشاد یوسف به‌وه‌كاله‌ت له‌ شوێنی وه‌یسی بارزانی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ده‌زگا خویناوییه‌ ده‌كات . 
بۆ زانیاری زیاتر ئەو کارەی ئەم دەزگایە پێی هەڵسا، بۆ رازیكردنی ئیرانیه‌كان بووە، کە ئیستا هه‌ولی چه‌ند كارێك و پرۆسیه‌یه‌كی ترسناكی ترن دژ به‌ حزبی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر و دێگه‌ڵه‌. لیوا دلشاد یوسف كوڕی مامۆستا یوسف گه‌رمیانی خه‌ڵكی كفرییه‌ و، به‌هۆی به‌عسی بوون و دڵسۆزی بۆ به‌عس حزبی به‌عس مامۆستا یوسف باوكی دلشادیان له‌ ساله‌كانی هه‌شتا بۆ هه‌ولێر گواستۆته‌وه‌ و له‌سه‌ر میلاكی ئه‌منی عامه‌ و ئه‌منی شیمالی كاری سیخوری بۆ به‌عس دژی لایه‌نه‌ سیاسی و خه‌لكی هه‌ولێر ئه‌نجام داوه‌. دوای راپه‌رین بوونه‌ پارتی و له‌ مه‌سف سه‌لاحه‌دین نیشته‌جی بوون ، دلشاد كچێکی بارزانی هیناوه‌. دلشاد یوسف گه‌رمیانی ئه‌وه‌نده‌ درنده‌بووه‌ چ له‌ شه‌ری ناوخۆ و چ ئیستا یه‌كیك بووه‌ له‌وانه‌ی زۆرترین تاوانی ده‌ستدریژی کردۆتە سه‌ر دیل و زیندان و گیراوه‌كا، كه‌ پیاو گه‌نج و ژن بوون،به‌تایبه‌تی ته‌عدا و هه‌ره‌شه‌ كردن له‌ گیراوانی بادینان، بەتایبەتی ژن و كچی مه‌لا ئیسماعیل سوسێی.

 حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە