کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیمێکی میت گەیشتە سلێمانی بۆ رزگارکردنی سیخورەکانی .

Sunday, 11/07/2021, 23:51


هەواڵنێری کوردستانپۆست  نزیک  لە دەزگای   مەسرور بارزانی، پێیڕاگەیاندین کە تیمێکی  میتی  تورک بەچاوساغی پاراستنی جاشەکانیان گەیشتنە سلیمانی بۆ ئازادکردنی محمد ئەشکەنەیی و گروپەکەی،  کە ئامیر لیوای دەزگای زانیاری بوو، لەلایەن دەزگای زانیارییەوە زیاتر لە ساڵێکە دەست بەسەر کراوه، پاش ئەوەی ئاشکرا بوو، کە هەموو کەس ئەزانێ دەستی هەبووە  لە شەهید کردنی برادەرانی  کوردستانیانی باکوور لە ئەزمر و کانیماسی  .
لە وەڵامی پرسیاری کێ لە سلێمانی پیشوازی لەم تیمە ئەکات؟ وەڵام ئەمەبوو:
وەک ئەزانن پیش یەک ساڵ  کە لە کوردستانپۆستیش بڵاو کرایەوە، شیخ جەعفەر بنکەیەکی سیخوری بۆ میت  کردۆتەوە لە قەرەداخ  و بۆ خۆشی هاوکاری میت  ئەکات، ئێستا هاوکارانی مینت لەناو دەزگاکانی یەکێتی زۆر بووە بەتایبەت لە ریگەی  مەلا بەختیار، هەتا هەندێ لەسەرانی گۆڕانیش ئێستا کار بۆ میت ئەکەن، بەتایبەت لە سنوری قەڵادزە، کە بینرا  چۆن لە رێگەی  سیخوڕیی گۆرانەوە بۆ میت لەمانگی رابردوودا سەیارەی هەڤاڵانی کوردستانیان کردە ئامانجی دۆرنەکانی تورک لە نزیک قەڵادزه.
 ئێستا میت لەهەوڵی ئەمەدایە بەهەموو هێزێکی خۆیەوە سنوری سلێمانی و قەندیل کۆنترۆڵ بکات لە رێگەی کۆنترۆلکردنی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری یەکێتیی، بەهەمان شێوە وەکو چۆن هەموو دەزگا حیزبییەکانی پارتیی کۆنتڕۆڵ کردووە ، ئیستا پارتیی بۆتە رۆبۆتێک بەدەست دەزگای میتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە