نادر ھەرکی: بۆ ئەوە سەردانی نێچیرڤان دەکەم تا فێری وڵات بەڕێوەبردنی بکەم
Wednesday, 07/07/2021, 7:46
نادر ھەرکی ئەو دادوەرەی لە ماوەی دە ساڵی وەک دادوەری دەستەی دەست پاکی ، یەک سزای تاوانبارانی نەداوە !! سەدان دۆسیەی گەندەڵی و پیسخۆری بەرپرسەکانی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی داخست بۆ ھەمیشە وەک: دۆسیەی گەندەڵی :
1- دکتۆر نوری عوسمان سەرۆکی دیوانی پێشوی ئەنجومەنی وەزیران .
2- دڵشاد شەھاب وەزیری شارەوانی کابینەی نێچیرڤان بارزانی .
3- دۆسیەی گەندەڵی نەوزاد ھادی ساڵی پار بڕیار بوو لە کەرەنتینەکە لەسەر شکاتی فرسەت سۆفی بگیرێیت ، بەڵام نادر ھەرکی دۆسیەکەی دیزە بەدەرخونە کرد .
4- دۆسیەی گەندەڵی بەھەدەر دانی سەدان دۆنم زەوی وەبەرھێنان کە نەورۆز مەولود بۆ ئیدریس نێچیرڤان تەرخان کربوو ، ھەروەھا وەرگرتنی بەرتیل بە بەڵگەوە بەڵام نادر ھەرکی دۆسیەکەی بۆ ھەمیشە داخست .
5- دۆسیەی دزین و پڕکردنەوەی پسوڵەی ساختەی شێرزاد بەڕێوەبەری پڕۆتۆکۆڵی ئەنجومەنی وەزیران سەردەمی نێچیرڤان بارزانی .
6- دۆسیەی گەندەڵی زەوەند نەوزاد ھادی کە دەست بەسەر بوو ، لەسەر بەرتیل وەرگرتن و فرۆشتنی زەوی شارەوانی ، نادر ھەرکی دۆسیەکەی داخست .
7- دۆسیەی گەندەڵی فەرەیدوون عەوڵا بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی داخست لەسەر وەرگرتنی بەرتیل.
8- دۆسیەی بەکر کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێری داخست ، لەسەر دزی و گەندەڵی .
9- دۆسیەی گەندەڵی سادق مزوری و بیلال سکرتێری وەزیری ناوخۆ کریم سنجاری کابینەی پێشو داخست .
10- دۆسیەی گەندەڵی ھێرشە ڕەش کونکردنی بۆری نەوت کە دەبوو ١٨ ساڵ زیندانی بکرێیت و پێی بژاردنی پێی بکرێیت بۆ ھەمیشە دۆسیەکی داخست .
سەدان دۆسیەی دیکە کە لێرەدا نامانەوێیت ورد بینەوە و بچینە ناو دۆسییەکانیان.
تا ئیستا لە مێژووی دەستەی دەستپاکی حکومەتی ئەم هەرێمە، یەک کەس بۆ ھەمیشە زیندانی نەکراوە ، لەسەر دزیی و گەندەڵی بەرتیل خواردن تەنیا زۆرترین دەست بەسەراگرتن چەند ڕۆژێک بووە و دواتر دۆسیەکە داخراوە، زۆرینەی داخستنی دۆسیەکانیش لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی بووە.
بە تەلەفونی بەرپرسی لقێک یان بازرگانێک کەسێکی حیزبی نادر ھەرکی تاوانبار دۆسیەکە دادەخات، ئەگەر بڕیار بێت دادوەر و پارێزەر بۆ خۆی دادگایی بکرێت و پەڵەیەکی ڕەش بێت ، دەبێیت نمونەی گەورە گەندەڵ نادر ھەرکی بێیت . نادر ھەرکی لای دادوەرەکانی دادگای ھەولێر دەڵێت بۆیە زوو زوو دەچمە لای نێچیرڤان بارزانی تا فێری یاسا و بەڕێوەبردنی دەوڵەتی بکەم ، بێئاگا لەوەی ھەموو دادوەرەکان خەڵکی کوردستان دەزانیت مێژوویەکی ڕەش بۆ خۆی تۆمار دەکات و نێچیرڤان بەکاری دەھێنێیت بۆ شاردنەوەی گەندەڵی و فەسادی دار ودەستەکەی و دۆسیەکانی پێی دادەخات ..!
ئەگەر نموونەیەکی بچوک بێنینەوە لە نێوان دەستەی دەستپاکی حکومەتی عیراق و دەستە دەست پاکیەکی هەرێم، حاکم ئەحمد و نادر ھەرکی دەبینین ئەو حکومەی عیراق گوایە فەوزایە و تائیفیە و ووڵاتێکی وێرانە و داروخاوە دەبینین چەند ئەکتیڤ و بوێر و جەرائەتیان تێدایە بەبی دەست تێوەردان و ترس پیاوانە بەیاسا ڕۆژانە بەرێوەبەری گشتی و وەزیر دەست بەسەر دەکرێن و دادگایی دەکرێن و ئەوانەی دەچنە دەرەوی وڵات لە ڕێگای ئەنتەرپول داوا دەکرێنەوە .. بەڵام دەستەی دەست پاکی هەرێم، کە حاکم احمد و نادر ھەرکی ماوەی 10 ساڵە لێی بەرپرسن یەک دۆسیە نییە ھی بەرپرسێک دەست بەسەر کرابن و حوکم درابن.
نادر ھەرکی بەڕاستەوخۆ گوتویەتی خۆم پیاوخراپ ناکەم .! باشە کەس نییە بپرسێت ئەی خۆت بەچی ئاوا بویتە خاوەنی ڤێلا! خاوەنی سەیارەی گرانبەھا و سەفەری وڵاتان بەچی دەکەیت ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست