کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ سه‌ر گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌، دیسان كێشه‌ كه‌وته‌ نێوان مه‌سرور و نێچیره‌ڤان

Monday, 05/07/2021, 4:37


دوای زیاتر له‌ 15 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر گۆردرا، كه‌ له‌لایه‌ن لیوا  سه‌ربه‌ست ره‌ئیس عه‌بدوڵڵا كوره‌ خه‌زووری  ئازاد به‌رواری سه‌رپه‌رشتی كراوه‌.
مه‌سرور بارزانی دوای گۆرینی ته‌لار فایه‌ق به‌ریوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌كه‌شی گۆریوه‌و، نیچیره‌ڤان بارزانی دوو جار ئاگاداری مه‌سرور بارزانی كردووه‌، كه‌ نابیت ده‌ستكاری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ بكه‌ین، به‌ڵام ئەو گوێی پێنەدا و  لایداوه‌، له‌ شوێنی ئەو عیسمه‌ت بارزانی داناوه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نزیك سه‌ربه‌ست ره‌ئیس عه‌بدوڵڵا، ئەوەی ئاشكرا كرد، كه‌ سه‌ربه‌ست بۆته‌ خاوه‌نی زیاتر له‌ 100 ملیۆن دۆلار ، خاوه‌نی گه‌وره‌ترین هۆتیل و یانه‌ی شه‌وانه‌ له‌ توركیا، هەروەها  4 كۆمپانیا و پالاو تگه‌ی هه‌یه‌، کێڵگە و باخێكی گه‌وره‌ی كریوه‌ به‌ 10 ملیۆن دۆلار.
ژێده‌رێك له‌ لیوا كاوه‌ بیبانی ئه‌ندامی بالای پاراستن ئاشكرای كردووه‌، كه‌ مه‌سرور بارزانی وتویه‌تی سه‌ربه‌ست ده‌بیت مه‌منون بیت كه‌ لامداوه‌، ئه‌گه‌ر بیده‌مه‌ ده‌ست یاسا،، پێی ده‌ڵێین کە چه‌ند جار مه‌وادی تیلیاكی گرتووه‌و ته‌سلیمی سه‌روی خۆی نه‌كردووه‌و، به‌ نهێنی فرۆشتویه‌تی یه‌وه‌، چه‌ندان جاریش كه‌سانی به‌ پاسپۆرتی ساخته‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا كردووه‌؟!

حه‌مید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە