پارتی له سلێمانی بەرپرسی ناوچه‌یه‌كی خۆی ده‌ردەکات
Monday, 05/07/2021, 4:26
چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵی ده‌ركردنی مه‌سول ناوچه‌یه‌كی خۆی له لقی 4 سلیمانی ئاشكرا كردووه، كه فه‌ریق عه‌وڵڵا ناسراو به مامۆستا فه‌ریق به‌هۆی ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر ئه‌ندامێكی كچ له سنووری ناوچه‌كه‌ی و، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلیمانی هه‌له‌بجه‌ش بریاری ده‌ركردنی ئه‌و مه‌سول ناوچه‌یه‌ی ده‌ركردووه.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئامانج عه‌بدوڵلا سوور فه‌ریق عه‌وڵڵا رابردوویەکیی خراپتری هه‌بووه‌و، تەنانەت چاوی بڕیوەتە ژنی پۆلیسیكی پاسه‌وانی ناوچه‌كه و به‌زۆر پێ تهلاقدا و ئیستا هاوژینیتی.
بۆ پشت راست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، په‌یامنێرمان له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلیمانی هه‌له‌بجه، رووی پرسیاری كرده هاوژین ئه‌بو به‌كر فه‌تاح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، كه خوشكه‌زای فه‌ریق عه‌وڵڵا یه و، به یه‌ك دیر رایگه‌یاند به‌داخه‌وه خاله فهریقم ئه‌مه دووه‌م جاره به دیارده‌ی ده‌ستدریژی كردنه سه‌ر ئه‌ندامانی پارتی ئاشكرا ده‌بیت و، ره‌فیقی ئه‌و ئیستا پهرلهمانتارو وه‌زیره له كابینه‌ی نۆیه‌م و، تا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كاتیك خاله فهریقم ئه‌ندام لق بوو، مامۆستا ئالان حه‌مه سه‌عید ئه‌ندامی یه‌كگرتوو بوو، ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆ ئالان حه‌مه‌سه‌عید بۆته وه‌زیر و ئەمیش له پارتی ده‌ركراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست