پاراستن دوو ملیۆن دۆلاری بۆ محه‌مه‌د حاجی سه‌رف كردووه!
Friday, 02/07/2021, 0:44
دكتۆر محمه‌د حاجی سیخوره ناوازه‌كه‌ی پاراستنی پارتی، کە دواجار له ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆران ده‌سته‌كه‌ی ئاشکرا بوو. ئەم سیخوڕەی پاراستن دوای ئه‌وه‌ی به سه‌دان به‌ڵگه‌ی نووسراو ده‌نگی له ماوه‌ی دوو سالدا تۆمارکردبوو، بەمە توانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران ھه‌ڵتەکێنێت، بەڵام پاش ئاشکرابوونی گەڕایەوە ناو پارتیی و کەوتەوە کارکردن بۆ پاراستن، به یه‌ك بڕیار كرایه راوێژكاری مه‌سعود بارزانی، دواتریش وه‌ك ئه‌ندامی باڵای پاراستن ناسێنراو، رۆڵی زۆر گرنگی پێدرا.
له كابینه‌ی نویه‌می مەسرور بارزانی، محمه‌د حاجی كرا بە یاریده‌ده‌ری پزیشكی مه‌سرور بارزانی، له هه‌مان كاتدا پۆستی ئه‌منی نهینی پێدرا و، كرایه به‌رپرسی گشت دۆسیه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆران، شایانی باسە بۆ له خشته‌بردن و كڕینی هه‌ڵسوراوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران، ئیستا پیشه‌كه‌ی بۆته ئەوەی کە پەیوەندیی بە ئەندامانی بەرماوەی گۆڕانەوە بکات و هەوڵی كڕینی و خشته بردنیان بدات . ته‌نیا له مانگی ئایاردا 45 هه‌ڵسوراوی گۆرانی له‌پیرمام و هه‌ریر و خه‌لیفان سۆرانی ، بۆ ناو ریزه‌كانی پاراستن كڕیوه‌و، له مانگی حوزه‌یرانیش نزیكه‌ی 300 كه‌سی دیكه له ناو گۆران له خشته بردووه‌و، مه‌سرور بارزانی بۆ كرینی خه‌ڵكی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆران دوو ملیۆن دولاری بۆ سه‌رف كردووە، له بانكی بازرگانی ئه‌قلیم له شه‌قامی 40 مه‌تری وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها (كاروان ساڵح) و (رێباز حه‌ملان) و (مه‌سعود حه‌یده‌ر) هه‌موویان بوونه‌ته هۆكاری كرینه‌وه‌ی زۆرینه‌ی سیخوره هاوشێوه‌كانی وه‌ك خۆیان له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌ی گۆران دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست