سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ درایه دادگا
Friday, 02/07/2021, 0:42
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای هه‌ولێر، ئاشكرابووه، كه (زیاد په‌تروس) سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان، به هۆی پیسخۆریی و ئیغتیلاس و دزینی میزانه‌ی مانگانه‌ی ده‌سته‌كه و پركردنه‌وه‌ی به وه‌سلی ساخته و ئاشكرابوونی، گشت دۆسیه‌كانی گه‌یشت بووه ده‌زگای دەسیپاکیی كوردستان، ئه‌وانیش رایان گرتبوو، تا له هه‌فته‌ی رابردوو له جیاتی (زیاد پەترۆس)، (دكتۆره مونا) ئه‌و پۆسته‌ی پیدراوه، به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی به ده‌زگای پاراستنه‌وه به‌ریگه‌ی (نه‌وزاد پۆلس) و (سه‌ركیس ئاغا جان) و (ئانۆ جه‌وهه‌ر) وه‌زیری گواستنه‌وه كه مه‌سیحییه و بەرپرسی ناوچه‌ی پارتی بووه له عه‌ینكاوه، له كابینه‌ی نۆیه‌م كراوه‌ته وه‌زیری گواشتنه‌وه و گه‌یاندن.
(زیاد پەترۆس) وه‌ك دڵبه‌ند ناوێك زانیاری بلاو كردۆته‌وه، 12 دۆسیه‌ی گه‌نده‌لی له‌سه‌ره، جگه له 4 سكالای هاولاتی كوردانی رۆژهه‌لات كه چه‌ند جارێك بای 20 ده‌فته‌ر دۆلار مه‌شروباتی جۆراوجۆریان له زیاد په‌ترۆس كریوه و، دواین جار 12 ده‌فته‌ر دۆلاری خه‌ڵكی خواردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست