کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بریاری گۆڕینی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زائی و دادگای هه‌ولێر درا

Friday, 02/07/2021, 0:35


بریاری گۆڕینی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زائی و دادگای هه‌ولێر درا 
به‌هۆی دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی بادینان و، هاتنه‌ ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و، ولاتانی وه‌ك ئه‌لمانایا و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، كه‌ به‌ ئاشكرا بریاری حیزبی و شه‌خسی مه‌سرور بارزانی له‌ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ دیاربوو، ئەمە بووە هۆی ئابرووبردنی بنه‌ماله‌ی بارزانی و خودی مه‌سعود و مه‌سروری كوری، ئەو کەیسە بووه‌ زومی تیشكی گشت لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی وڵاتانی بیانی. بۆ شاردنه‌وه‌و خۆ لادانی زیاتر له‌ چاو میدیاكانی بیانی و ناوخۆ، مه‌سعود بارزانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كردووه‌، كه‌ ده‌بیت له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا  سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زائیی و سه‌رۆكی دادگای هه‌ولیر و، 23 دادوه‌ری سنووری هه‌ولێر ئاڵوگۆریان پێ بكرێت، ئه‌ندامانی دادگای ته‌میزیش گۆرانكاری تیدا ده‌كریت.
ویرای ئه‌وه‌ 45 پارێزه‌ری هه‌ولێر دژی دوابریاری په‌سه‌ند كردنی بریاری 6 سال زیندانی كردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ بوونە و هه‌وڵوێستیان ده‌ربڕیوه‌و، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆنسۆلگه‌ری 5 ولاتی بیانی كراوه‌.
له‌به‌ر كه‌شف نه‌بوونی ناوی ئه‌و پاریزه‌رانه‌ تا پاراستن تووشی كیشه‌یان نه‌كات، كۆپی ناوه‌كانیان له‌لای خۆیان پاراستووه‌.
هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر هه‌لویستی باشی دادوه‌ر عه‌بدولباست فه‌رهادی په‌راویز خراوه‌و، بریاره‌ دادوه‌ر دارا بكریته‌ سه‌رۆكی دادگای هه‌ولیرو، زۆربه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی له‌و كه‌یسانه‌ بوونیان هه‌بووه‌، یا دوورخراونه‌ته‌وه‌ وه‌ك خانه‌نشینكراون، یان پله‌كانیان بۆ ئه‌ندامی دادگای ته‌میز به‌رز كراوه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها 8 دادوه‌ری هه‌ولێر دژی دوویان یاسای په‌رله‌مان هه‌ڵوێستیان وه‌رگراتووه‌، كه‌ هه‌رچی حوکمدراوانی مه‌وادی هۆشبه‌ر، به‌ناوی پیداچوونه‌وه‌ی نوێ، هه‌ریه‌كه‌یان به‌ 5 ملیۆن دینار ئازاد ده‌كرین، هه‌رچی قاچاخچی یه‌كانیشه‌ له‌ 30 ملیۆن دیناره‌وه‌ بۆ 200 ملیۆن دینار، ئازاد ده‌كرین.

حه‌مید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە