کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌وره‌ترین باندی گه‌نده‌ڵی قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر

Friday, 02/07/2021, 0:25


ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵییه‌كانی لیژنه‌كانی قائیمقامیەتی ناوه‌ندی هه‌ولێر، به‌ سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقام و كوره‌ جاش موسته‌شاری لیوا عه‌بدولحه‌مید كۆنه‌ جاش موسته‌شار، كه‌ ده‌ستی له‌ ئه‌نفاله‌كان و خاپووركردنی 23 گونده‌ سنووری قوشته‌په‌ و كوشتنی 11 هاولاتی سڤیلی سنووری ناحیه‌ی قوشته‌په دا هه‌بووه‌.
گه‌نده‌ڵییه‌كانی لیژنه‌ی قائیمقامی یه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن محمه‌د شۆڤیری تایبه‌تی نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌میده‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، كه‌ هه‌رچی هۆتیل و كافتریا و ریستورانت و یانه‌ی شه‌وان و، مۆڵ و بازارگا و گشت ئه‌و شوینانه‌ی سنووری قائیمقامیتی ناوه‌ندی هه‌ولێر، هه‌ر كه‌سێك غرامه‌ كرابیت، ئه‌وا به‌نهینی  له‌لایه‌ن( محه‌مه‌د) شۆڤێری نه‌به‌زه‌وه‌سولحی له‌گه‌ڵ كراوه‌، رۆژانه‌ به‌لانی كه‌مه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 ملیۆن دینار چۆته‌ گیرفانی ئه‌و دوو مافیایه‌، وەک نمونە غه‌رامه‌ هه‌بووه‌ 12 ملیۆن بووه‌، به‌ 6 ملیۆن سولحی له‌گه‌ڵدا كراوه‌ و 500 هه‌زار به‌وه‌سل نووسراوه‌، ئه‌مه‌ بۆ گشت غرامه‌كانه‌ راسته‌و، چه‌ندین پۆلیسی قائیمقامیه‌ت و پۆلیسی ریكاری و پۆلیسه‌كانی هه‌ولێر، سه‌دان به‌لگه‌یان هه‌یه‌.
بۆ زانیاریتان محه‌مه‌د شۆڤیری نه‌به‌ز بۆته‌ خاوه‌نی 2 ملیۆن دۆلار و، چه‌ندین كۆگاو مخازن و شوینی له‌ عه‌لوه‌كه‌ و كۆمپانیا و ده‌یان پارچه‌ زه‌وی و 4 خانووی له‌ هه‌ولیر كریوه‌،ئه‌مه‌ ته‌نها شۆڤیركه‌ی قائیمقامه‌ دزو گه‌نده‌ڵ و كۆنه‌ جاشه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌ ده‌ستی كه‌وتییه‌، ده‌بیت ئه‌وه‌شتان بۆ ئاشكرا بكه ین، كه‌ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید له‌ ماوه‌ی 20 سال وه‌ك به‌ریوه‌به‌ری ناحیه‌ و پاشانیش قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر بۆته‌ خاوه‌نی 25 ملیۆن دۆلار !
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید له‌ بازاری نیشتیمان وه‌ك به‌رتیل 5 دوكانی وه‌رگرتووه‌ و، 40 پارچه‌ زه‌وی له‌ ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان و سنووری هه‌ولیر وه‌رگرتووه‌، به‌ناوی كه‌سوكار و ژنه‌كه‌یه‌وه‌ ، به‌ناوی وه‌همی كریچی و ئاواره‌ و قه‌ره‌بووی خه‌لكی قه‌لاتی هه‌ولیر ، خاوه‌نی هۆتیل و 12 كۆمپانیای هه‌یه‌ له‌وانه‌ ده‌رمان و پالاوتگه‌ی نه‌وت و ، به‌پێ ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی شاره‌وانی ژنی نه‌به‌ز، خاوه‌نی 5 كیلۆ زیری عه‌یاره‌ 24 به‌هۆی گه‌نده‌لی نه‌به‌زی هاوژینی یه‌وه‌.
ئاگادارین چه‌ندین جار هه‌وڵ دراوه‌ ، ئه‌م دۆسیانه‌ بجولینریت،به‌لام به‌ هه‌ره‌شه‌ی كوشتن و رفاندنه‌وه‌  ئه‌و كه‌سانه‌ ترسینراون.

هێمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە