کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مونا قاوه‌چی سوكایه‌تی به‌ پاسه‌وانه‌كانی ده‌كات

Tuesday, 29/06/2021, 10:14


مونا قاوه‌چی ئه‌و ژنه‌ توركمانه‌ی به‌ 288 ده‌نگ بووه‌ بە سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڕێگه‌ی ده‌زگای پاراستنه‌وه‌ و به‌ هه‌وڵی مه‌سرور بارزانی.
مونا قاوه‌چی له‌ ماوه‌ی 15 ساڵدا توانی ببیته‌ گه‌وره‌ترین سیخوری ده‌ستی پاراستن و، مه‌سعود بارزانی وه‌ك ئۆرفای كچی سه‌یری موناقاوه‌چی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ رابردوودا تا ئیستا توانیویه‌تی پشتیوانی بنه‌ماله‌ی بارزانی بكات، له‌لای میتی توركی و ژه‌نه‌راله‌كانی تورك.
مونا قاوه‌چی له‌ گوندی ئیتالی له‌ به‌رده‌م ڤیلاكه‌ی كابینه‌كه‌یه‌كی بۆ پاسه‌وانه‌كانی داناوه‌، كه‌ یه‌ك مه‌تر ده‌بیت، شه‌وانه‌ هه‌ر له‌ویشدا بنوون ، هه‌روه‌ها له‌ شه‌قلاوه‌ش ڤیلایه‌كی هه‌یه‌، هه‌ر كات شه‌وان ده‌مێنیته‌وه‌، ده‌بێت پاسه‌وانه‌كانی بە ئۆتۆمبیلی خۆیان له‌گه‌ڵی بن و، شه‌وانه‌ هه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كانیان تا به‌یانی بنوون، ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی به‌ پاسه‌وانی ده‌كات.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك مونا قاوه‌چی  رینمای له‌ میتی توركی وه‌رگرتووه‌، هیچ پاسه‌وانیك نه‌باته‌ ناو ماله‌كانی خۆی له‌ هیچ شوێنێك تا به‌ مۆبایل وینه‌ی ماڵه‌كه‌ی نه‌گرن، كه‌ چه‌ندین ئامیری سیخوری تیدا دانراوه‌.
شایانی باسە له‌ مانگی رابردوودا له‌ هه‌ولێر خانوویه‌كی كریوه‌ به‌ 500 هه‌زار دۆلار.

هێمن هه‌ولێری




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە