کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رپرسێكی دیاری ناو یه‌كێتی سوكایه‌تی به‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كیتی ده‌كات

Tuesday, 29/06/2021, 10:06


دوێنێ هه‌ژار كاكه‌برا جێگری مه‌لبه‌ند و ئه‌ندامه‌ مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كیتی، له‌ پۆستێكدا بریاری وازهینانی له‌ ریزه‌كانی یه‌كیتی داو، بە ئاشکرا هێرشی كرده‌ سه‌ر هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی به‌ كالفام و هه‌رزه‌ و نه‌زان ناوی بردن، ئەوەی رایگه‌یاند و  وتی چاوه‌روان بووین له‌ پاش كۆنگره‌ی چواری یه‌كیتی، کە یه‌كیتییه‌كانی ناو پارتی ده‌ربكرێن و سزا بدرین و ریسوا بكرین، كه‌چی به‌ هه‌مان شێوه‌ی پێش كۆنگره‌ بوونه‌ته‌ ده‌ڵاڵ و سیخوری ناو یه‌كێتی بۆ به‌رژوه‌ندی پارتی كارده‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كیتی، به‌راشكاوی رایگه‌یاند، کە یه‌كێتی وەک سیاسەت كۆتایی پێ هاتووه‌ و، باڵباڵینه‌كانیش زیادی كردووه‌.
ئه‌م تووڕه‌ بوون و وازهینانه‌ی هه‌ژار كاكه‌برا، پاش ئه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ لیوای كۆماندۆكانی جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا له‌ سلیمانی حسابیان بۆ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی و، مه‌كته‌بی سیاسی و ئاسایش و ده‌زگای زانیاری و دژه‌ تیرۆر نه‌كردووه‌، به‌ ئاشكرا چوونه‌ته‌ سه‌ر هیزه‌كانی ئاسایش و ته‌قه‌یان لیكردوون، ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كچی جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فایان نه‌ناسیوه‌.
له‌ ماوه‌ی 30 رۆژدا ئه‌مه‌ 12 كادیری یه‌كێتییه‌ كه‌ لە ریزه‌كانی یه‌كێتی هاتە دەرێ و وازی هێنا..

سیروان چوارباخی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە