کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ستگیر كردنی به‌رپرسێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان

Tuesday, 29/06/2021, 9:52


دوێنێ (بارزان كه‌ریم) به‌ریوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان، له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌كی گه‌نده‌ڵی و دزینی پارە و به‌كارهێنانی ده‌سته‌لاته‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بنه‌ماله‌ و كه‌سو كاره‌كه‌ی، له‌لایه‌ن دادگای گه‌رمیانه‌وه‌ دەستگیرکرا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رپرسی ئیداره‌ی گه‌رمیان، بارزان كه‌ریم له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان، ده‌یان پیسخۆریی له‌ جۆری داگیركردنی زه‌وی، به‌خشینی زه‌وی به‌ ده‌ستی دوو به‌ پاره‌ی زۆر و، دروست كردنی چه‌ند شوێنیك به‌ كۆگا و گه‌راج و كارگه‌ی بلۆك، به‌ناوی كه‌سه‌ نزیكه‌كانی خۆیه‌وه‌ و، غه‌در و ناعه‌داله‌تی له‌ كاركردنیدا، خه‌ڵكی ئه‌و سنووره‌ی توره‌ كردووه‌، به‌جۆرێك ده‌یان به‌ڵگه‌یان گه‌یاندۆته‌ دادگای گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمینن، كه‌ به‌ریوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان به‌ پشتیوانی مه‌حمود سه‌نگاوی و یه‌كیتی زۆرترین تاوان و گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام داوه‌.
شایانی باسه‌، ئه‌مه‌ چوارهه‌مین به‌رپرسی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌ كه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و پیسخۆری ده‌ستگیر ده‌كرێت و، دۆسیه‌كانی له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌ یه‌كلای ده‌كریته‌وه‌.

هه‌لۆ گه‌رمیانی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە