گه‌وره‌ترین دزیی و فەسادی به‌رهه‌م سالح ئاشكرابووه
Sunday, 27/06/2021, 23:02
به پێی دوو سه‌رچاوه‌ی عیراقی و كوردستانی به‌رهه‌م سالح، له چه‌ندین گه‌نده‌لی و ئیستیغلال كردنی ده‌سته‌لاته‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یتێوه گلاوه.
سه‌رچاوه عیراقییەکە بە ناوی ( محمه‌د فوزی زبیدی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراقی، ئاشكرای كردووه كه ( به‌رهه‌م سالح) له یه‌ك پرۆژه‌ی هاوبه‌شی كوێتی عیراقی، به‌نهێنی داوای له كۆمپانیا كویتی یه‌كه‌ی كردووه، كه بری (70) ملیۆن دۆلاری پێ بده‌ن، تا ئاسانكاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی كاره‌باكه بۆ كۆمپانیا كویتییه‌كه بێت و، به‌پی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كه‌ی عیراق، به‌رهه‌م سالح (70) ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی بۆ خراوه‌ته سه‌ر ژماره حسابه‌كانی له وڵاتێكی بیانی و، ئه‌و به‌ریوه‌به‌ره گشتییه له گرته ڤیدۆیه‌كه‌ی كه ئیستا له یوتۆب بلاو كراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه كه سه‌رۆك وه‌زیران و مالیكی حلبوسی و مسته‌فا كازمی و زۆربه‌ی شیعه‌كانی تیگه‌یاندووه، له‌و فه‌زیحه ئابووچونه‌ی به‌رهه‌م سالح.
له‌لایكی تریشه‌وه (گه‌ڵالی مسته‌فا) كادیری دێرینی یه‌كتی له والی خۆی، ئاماژه‌ی داوه به گشت گه‌نده‌ڵی و پرۆژه‌و سه‌رمایه‌كانی به‌رهه‌م سالحی سه‌رۆك كۆماری عیراق و، نووسیوێتی كه گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵ خۆی حه‌شاردابوو به‌لام ئیستا ئاشكرابووه، كه چۆن بۆته خاوه‌نی ده‌یان پرۆژه‌ی گه‌وره، له‌وانه:
_ خاوه‌نی نیوه‌ی داهاتی كۆمپانیای قه‌یوانه كه سالانه 5 ملیار دۆلاره
_خاوه‌نی دوو نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی یه له سلیمانی و هه‌ولێر
_سێ هۆتیل و ریستورانت له له‌نده‌ن
_تاوه‌ری گه‌وره‌ی ستی ستار له سلیمانی
_ كوردستان مۆل له سلیمانی
_ له كۆمپانیای ده‌رمان شه‌ریكی كۆسره‌ت ره‌سوله
_ دوو ڤێلای گه‌وره‌ی له ئه‌مه‌ریكا و ئیسپانیا هه‌یه
_له دوبه‌ی شه‌ریكی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نانه‌كه‌لی گه‌وره سرمایه‌داری هه‌ولیری، له تاوریكی گه‌وره‌دا
_ له ولاتی كویت شه‌ریكی سه‌لام قه‌زازه
_خاوه‌نی دوو كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت هه‌لگره
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ریبوار كه‌ریم په‌رله‌مانتار و كادیری به‌رده‌ستی به‌رهه‌م سالح، زانراوه كه زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی كردۆته ناوی ساح و كالی و هاوژینه‌كه‌یه‌وه و، هه‌روه‌ها ته‌نها له كابینه‌ی شه‌شه‌م بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی چیمه‌نتۆ 4 ملیۆن دۆلار پیشه‌كی وه‌رگرتووه و، به‌پێ زانیاریه‌كان ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی ناسراوه ئه‌حه سوور شه‌مه‌یی گه‌وره سه‌رمایه‌دارو خاوه‌نی گروپی میران، ئاشكرای كردووه بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی چیمه‌نتۆ ویستم له بازیان دایبنیم، به‌رهه‌م سالح داوای چه‌ند ملیۆن دۆلاریكی كرد من ره‌تم كرده‌وه چونكه داوای پشكی سه‌دا 15شی لیكردبووم.
حه‌مید سورچی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست