خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانی ئازاد كردنی 800 داعش
Sunday, 27/06/2021, 22:51
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر سه‌ربه هێزه‌كانی پارتی، ئاشكرابوو، كه به 3 قۆناغ به بریاری مه‌سعود بارزانی 800 داعشی زیندانكراو، کە چه‌ند ساڵه له ده‌زگای دژه تیرۆری گشتی پارتی، له ڕێگه‌ی سیروان بارزانی ئه‌و داعشانه له سنووری بناری قه‌ره‌چوخ ئازاد كراون و، به جۆرێك ئه‌فسه‌رێكی فه‌رمانده‌یی هه‌ولێرئ ئاشكرای كردووه، هه‌ر سێ قوانغه‌كه به‌و شێوەیە بووه، کە هه‌رچی بلاجگنۆرو روناكی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كوژێنراونه‌ته‌وه و، هه‌موو پیشمه‌رگه ئیشكگره‌كانیش لادراون .
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پاسه‌وانێكی تایبه‌تی (سه‌عدی عه‌لی برنه‌و) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر، ئاشكرای كردووه كه پارتی به بیراری مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به دزیی و تالانكردن و داگیركاری زه‌وی گشتی و، به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كان و سه‌رقال كردنی خه‌ڵكی و، وه‌ك هه‌ره‌شه‌یه‌ك له به‌غداد و شیعه‌كان، بریاری داوه ئه‌و 4000 داعشه‌ی كه ماون له‌لای پارتی، هه‌موویان تا مانگی ئه‌یلۆل ئازاد بكات! ئازادکردنی ئەوانەش لەهەمانکاتدا پەیوەندە بەو شەڕەی کە دژی پەکەکە دەستیان پێکردووە، کە زۆربەیان وا بڕیارە جلی کوردیی و پێشمەرگەیان لەبەر بکەن و بۆ شەڕیان بنێرن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه، كه نزیكه‌ی یه‌ك ساله ، به بریاری مه‌سعود بارزانی پیداچوونه‌وه به سزای زیندانی كراوانی داعش داوه ، كه له دادگای تاوانه‌كانی تایبه‌ت به ئیرهاب سزاكانیان کە لەسه‌رە لابه‌رن و، كۆمه‌ل به كۆمه‌ڵ هەندێکی تریان ره‌وانه‌ی سنووری كه‌ركوك و مه‌خمورو موسلیان كردوونه‌ته‌وه.
حه‌مید سورچی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست