سێ بەرپرسی دیاری یه‌كێتی موڵكه‌كانیان ده‌فرۆشن
Sunday, 27/06/2021, 22:37
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی تایبه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئاشكرای کرد، كه هه‌ر سێ بەرپرسی دێرینی یه‌كیتی بریایان داوه، كه ته‌واوی مولكه‌كانیان له سلێمانی بفرۆشن، ئه‌وانیش: (مه‌حمود سه‌نگاوی و حاكم قادر حه‌مه جان و جه‌غفه‌ر شێخ مسته‌فا). شایانی باسە هه‌ر سێ لەم سێ بەرپرسە، ئەمڕۆ خاوه‌نی زیاتر لە ده‌یان ملیۆن دۆلارن ، كیشه‌ی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل لاهۆر شێخ جه‌نگیدا هه‌یه،ناتوانن به‌و شیوه‌یه دریژه به سیاسه‌ت و مانه‌وه له ژێر ده‌سته‌ڵاتی یه‌كێتییدا بده‌ن.
ئاشكرابووه ماوه‌ی دوو مانگه مه‌حمود سه‌نگاوی له سنووری سلیمانی و گه‌رمیان ده‌ستی كردووه ، به فرۆشتنی زۆربه‌ی موڵكه‌كانی له كۆمپانیاكانی و به‌نزینخانه و پالاوتگه و كارگه‌كه‌ی له تانجه‌رۆ، هه‌روه‌ها جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا سه‌دا 70 پرۆژه‌ی نیشته‌جی بوونه‌كان و پالاوتگه و كۆمپانیای ده‌رمان و زه‌ویی عه‌قاراته‌كانی له سنووری سلیمانی فرۆشتووه، به‌نیازه داهاته‌كانی له سنووری هه‌ولێر بخاته وه‌به‌رهینانه‌وه، هه‌روه‌ها قادر حه‌مه جان ویرای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی موڵكه‌كانی به ناوی حاجی سلیمانی براكه‌یه‌وه‌یه‌تی، باقیاتی پرۆژه‌كانی ده‌ستی كردووه به فرۆشتن، به‌پێی زانیاریه‌كان قادر حه‌مه‌جان چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی له ئیسپانیا و ئه‌لمانیا و به‌ریتانیا كریوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی هه‌واڵگری یه‌كه‌ی 70 وه، جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا ماوه‌ی دوو مانگه به‌شه‌و ترسی مانه‌وه‌ی هه‌یه له سلیمانی، هه‌ربۆیه بۆ كیشه‌ی كچه‌كه‌ی به‌یه‌ك رۆژ سه‌ردانی سلیمانی كردووه، هه‌مان رۆژ بۆ هه‌ولێر گه‌راوه‌ته‌وه.
سیروان چوارباخی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست