کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رابه‌ری سه‌له‌فییه‌كان ماره‌بڕینی هاوسه‌رگیری بۆ كورێكی پاراستن دەکات

Saturday, 26/06/2021, 20:43


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك مه‌لا عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی ریبه‌ری سه‌له‌فیه‌كانی كوردستان، له‌ هه‌ولێر پرۆسه‌ی ماره‌برینی كچێكی هه‌ولیری، بۆ محمه‌دی كوری عه‌مید كاوه‌ بیبانی ئه‌ندامی ده‌زگای باڵای ده‌زگای پاراستن كردووه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌لا هیشام هه‌ولێری یه‌وه‌، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی به‌ بانگیشتی مه‌سرور بارزانی پرۆسه‌ی ژن ماره‌برینەی ئەنجام داوە، بۆ ئه‌و کارەش وه‌ك ریزگرتن له‌ مه‌لا عه‌بدوله‌تیف 10000 دۆلاری پێدراوه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، كه‌ عه‌بوله‌تیف سه‌له‌فی له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو  دوو جار مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی بینیوه‌و، بۆ كه‌نال و رادیۆیه‌كانی سه‌له‌فیه‌كان بری 50 هه‌زار دۆلاریان پی به‌خشیوه‌.
مه‌لا عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی وه‌ك خۆی ئاشكرای كردووه‌، كه‌ چوار ساڵیشه‌ كاری ماره‌برینی بۆ هیچ هاوڵاتیه‌ك نه‌كردووه‌، ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ر بانگیشتی ده‌زگای پاراستن بووه‌، کە ئه‌و كاره‌ خیرداره‌ی ئه‌نجامداوه‌.شایانی باسه‌ عه‌مید كاوه‌ بیبانی به‌ پرۆژه‌ی جۆراوجۆر و باخ و سه‌نته‌ری جوانكاری و هۆتیل و یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی پر له‌ سۆزانی عه‌ره‌ب، بۆتە خاوەنی ٤٠ ملیۆن دۆلار

هێمن هه‌ولێری




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە