مه‌سعود بارزانی له پشت بریاری ئازاد كردنی زاواكه‌ی سه‌دامه‌وه بووه
Wednesday, 23/06/2021, 20:51
له رۆژی 21/6/2021 له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی بریاری ئازاد كردنی بۆ لیوا الروكن (جه‌مال مسته‌فا عه‌بدولڵا سولتان) دەرکرد ، کە هاوسه‌ری (حه‌لا) كچه بچوكه‌كه‌ی سه‌دام بوو. (جه‌مال مسته‌فا عه‌بدولڵا سولتان) له پاش روخانی رژێمی به‌عس له 2003 له تكریت ده‌ستگیر كرا و له گرتووخانه‌ی (حوت) له ناسریه‌ی باشووری عێراق زیندانی کرابوو، حوكمی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، دواتر له‌لایه‌ن دادگای عیراقییه‌وه حكومی له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، ئەمڕٶش پاش 18 سال له زیندانی به بێ ئه‌وه‌ی سزاكه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت ئازاد كرا.
به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له (ابو زه‌ید) خزمێكی نزیكی بنه‌ماله‌ی جه‌مال مسته‌فا، ئاشكرابووه كه ره‌غده‌ی كچه گه‌وره‌ی سه‌دام له ئه‌نجانی دواین سه‌ردانی بۆ گوندی بارزان له دۆره شوینی تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی، داوای كردبوو كار بكات بۆ ئازاد كردنی جه‌مال مسته‌فا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماله‌ی سه‌دام و حیزبی به‌عس كاریان به جه‌مال ماوه، بەتایبەتی عیزه‌ت دوری کە دووه‌م كه‌سایه‌تی رژێمی به‌عس بوو، بەڵام له مانگی رابردوو له نه‌خۆشخانه‌یه‌یكی تایبه‌ت له هه‌ولێر له ژیر چاودێری پزیشكی ئه‌مریكی كۆچی دوایكرد.
وەکو سەرچاوەکە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا بڕیارە جه‌مال مسته‌فا السولتان دوای عیزەت دوری ده‌كریته كه‌سی یه‌كه‌می به‌عسییه‌كان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مه‌سعود بارزانی به رێگه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سونه و به هه‌وڵی پاشای ئوردون، قه‌ناعه‌ت به كازمی كرا، كه بریاری تایبه‌تی خۆی بدات، جه‌مال مسته‌فا زاوای سه‌دام ئازاد بكات، ئەوە بوو له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ئازاد كرا.
|
بڕیاری ئازادکردنی زاواکەی سەددام حسێن |
حه‌مید سورچی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست