مه‌سرور بارزانی بە مەبەست پلە و پۆست بەوانە دەدات کە بڕوانامەیان نییە
Wednesday, 23/06/2021, 20:46
گه‌وره‌ترین ئابڕووچونی كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌یه، كه كه‌سێك به‌ناوی ( شێرزاد فه‌تاح) خاوه‌نی بروانامه‌ی شه‌شه‌می ئاماده‌ی كردۆته به‌ریوه‌به‌ری گشتی له به‌ریوه‌به‌رایه‌تی باجی ده‌رامه‌تی هه‌ولێر ، له‌وه‌ش ئابرووچون ئه‌و شێرزاد فه‌تاحه دوو كچ و خوشك و برا خزمه‌كانی كه زیاتر له 6 كه‌سن، له باجی ده‌رامه‌ت دامه‌زراندوون، كه به‌پێ یاسای عیراقی نابیت، هیچ به‌رپرسیك كه‌سه پله نزیكه‌كانی له‌و ده‌زگای باج و شوینی پاره دا دابمه‌زرینیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیستیغلال نه‌كرین و كه‌م كردنه‌وه‌و چاوپۆشی و، ریگه‌خۆش كردن بۆ به‌رتیل وگه‌نده‌ڵی تیدا روونه‌دات.
شیرزاد فه‌تاح كه خاوه‌نی بروانامه‌ی شه‌شه‌می ئاماده‌یه ، به چ پێوه‌رێك كراوه‌ته سه‌رو به‌ریوه‌به‌ری ئیعتادی و ده‌سته‌لاتی زۆریشی هه‌یه‌و، بانگیشتی ئه‌وه‌ی كردووه، كه مه‌سرور بارزانی ئه‌و پۆسته‌ی پیداوه.
شیرزاد فه‌تاح بۆته خاوه‌نی زیاتر له 30 ملیۆن دۆلار ، ئه‌مه له‌ماوه‌ی 3 سالدا ئه‌م سامانه‌ی به گه‌نده‌لی كۆكردۆته‌وه.
شایانی وتنه، 70%ی به‌ریوه‌به‌ر و به‌ریوه‌به‌ری گشتی و راویژكار و شاره‌زاكانن، كه ئاستی زانستیان دووره له پیشه‌كانیانه‌وه و،به‌هۆی حیزبایه‌تی و كوتله‌بازی و خزم خزمێنه‌ی بۆته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر كاروباری هاولاتیان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك دەڵێت کە تەنیا ئه‌وانه‌ی له وه‌زاره‌تی دارایی پله و پۆستیان هه‌یه، 5%ی خاوه‌نی بروانامه‌ی زانستی زانكۆیان هه‌یه ، زۆرترین گه‌نده‌لی له‌و بانك و ده‌زگا كانی خانوو به‌رەو باج و شوینه‌كانی تر زیادی كردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست