دووه‌م وه‌زیری كورد درایه دادگای عیراقی
Saturday, 19/06/2021, 17:48
به پێی راپۆرتیكی ده‌سته‌ی دەستپاکی عیراقی، نازه‌نین حه‌مه‌د وسو وه‌یزری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی و نیشته‌جیبوونی عیراق، له‌سه‌ر پشكی پارتی له‌سه‌ر 22 دۆشیه‌ی گه‌نده‌ڵی ته‌نها له دوو سالدا درایه داگای تاوانه‌كانی ره‌سافه له به‌غداد.
به‌پی رپۆرته‌كانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراقی ، نازه‌نین حه‌مه‌د وسو له یه‌ك دۆسیه‌دا، بۆ پیدانی پرۆژه‌یه‌ك له كه‌ركوك به سه‌رمایه‌دارێك (ابو رنا) یه‌ك ملیۆن دۆلاری به یرگه‌ی برایه‌كی زاواكه‌ی خۆی وه‌رگرتووه و، به ژماره‌حسابیك بۆ نووسینگه‌یه‌كی حه‌واله‌ی سلیمانی حه‌واڵه كراوه.
هه‌روه‌ها له دانانی 4 به‌ریوه‌به‌ر و سه‌رۆكی لیژنه‌كان به، نهینی به سه‌فقاتی سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌و شوینانه‌ی به لایه‌نه‌كان به‌خشیوه و، هه‌روه‌ها به‌ریگه‌ی چه‌ند ده‌لاڵێكی نزیك له بنه‌ماله‌ی خۆی، 12 پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جیبوونی له 12 پاریزگا به میلۆنان دۆلار داوه‌ته ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه.
له‌كاتێكدا ده‌بوو نازه‌نین حه‌مه‌د وسۆ له عیراق هیچ پۆستێكی پێ نه‌درایه، چونكه باوكی یه‌كی بووه له پیاوه‌كانی ئه‌منیشیمالی و موسته‌شاری به‌عس بووه و، له سه‌رده‌مانی رابردوو له كابینه‌كانی و 5 و 6 شیدا پۆستی وه‌زیری چه‌ند وه‌زاره‌تیكی وه‌ك شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پیدراوه‌و، بۆته خاوه‌نی زیاتر له 100 ملیۆن دۆلار.
به پی راپۆرته‌كه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراقی نازه‌نین حمه‌د وسو، له پرۆژه‌كانی موسل و تكریت و كه‌ركوك پشكی داوه‌ته گروپی ستێری مه‌سرۆر بارزانی ، بۆ ئه‌وه‌ی دریژه به‌دزی و گه‌نده‌ڵی بدات و، مه‌سرور بارزانی به‌رێگه‌ی سیروان ئه‌بوبه‌كر سه‌رپه‌رشتیاری به‌شێكی پرۆژه‌كانی ستیر، پردی په‌یوه‌ندی نیوان ئه‌و پرۆژه‌و داواكاریانه‌یه، كه مه‌سرور بارزانی له پشكی عیراق بۆ به‌رژوه‌ندی گروپه‌كه‌ی وه‌ریده‌گریت.
ناوه‌نین حه‌مه‌د وسۆ ته‌نا له یه‌ك سالدا 20 ملیۆن دۆلاری به گه‌نده‌لی خراوه‌ته ژماره حسابی له ئیمارات، به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌ك له راویژكارانی به‌رهه‌م سالح سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه.
به گه‌نده‌ڵی له شاری خه‌ونه‌كانی هه‌ولێر، خانوویه‌كی به 260 ده‌فته‌ر دۆلار ، له رۆژ نوری شاوه‌یس پیش مردنی كڕیوه‌ته‌وه و، به كۆمپانیایه‌كی بیانی تابه‌ت به په‌ترۆل به مانگانه‌ی 30000 هه‌زار دۆلار به كرێ داوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست