په‌رله‌مانی كوردستان وەکو دەزگایەکی گەندەڵ و خیانەتکار
Saturday, 12/06/2021, 21:34
په‌رله‌مانی كوردستان به هاوشانی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، له پێشبركیدایه بۆ خیانەت و ساخته‌كاری و ناعه‌داله‌تی و، ئیستیغلال كردنی ده‌سته‌لاته‌كانیان له پیناوی خۆده‌وڵه‌مه‌ند كردن.
به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌ك له كارگێری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، سه‌رۆكی دیوان و جێگره‌كه‌ی گریبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كارگه‌یه‌كی ئاوی مه‌عده‌نی كردووه، مانگانه 10000 هه‌زار دۆلار بۆ خۆیان لاده‌ده‌ن و، له‌وه‌ش تاوانتر لۆگو په‌رله‌مانی كوردستانیان داوه له ده‌به‌و شووشه و نایلۆنه‌كانی كارگه‌ی ئاوی مه‌عده‌نیه‌كه، به پێی كارمه‌ندێكی په‌رله‌مان زیاتر له 7000 دۆلار به ئاشكرا له ئاوی مه‌عده‌نی ده‌دزن.
شایانی باسه فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان ته‌نیا ده‌توانن ئاوی مه‌عده‌نی ده‌به نایلۆنه‌كان به‌كاربهێنن ، هه‌رچی په‌رله‌مانتاره ده‌به‌ی ئاوی مه‌عده‌نی شوشه به‌كارده‌هینن ، رۆژانه به بری 200 دۆلار میوه‌هاتی جۆراوجۆر ده‌كرن ، هه‌موو په‌رله‌مانتار و سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی په‌رله‌مان شه‌ربه‌تی فریش ده‌خۆنه‌وه ، كه مانگانه ده‌گاته نزیكه‌ی 6000 دۆلار یەمە ته‌نیا بۆ میوه‌هات سه‌رف ده‌كریت ، له‌وه‌شدا 2000 دۆلار له‌لایه‌ن ئه‌رده‌لانی سه‌رۆك دیوان و هیوا نه‌سره‌دین جیگره‌كه‌ی ده‌دزرێت !
تا ئێستا به گووژمه‌ی 120 ده‌فته‌ر دۆلار تاقمی قه‌نه‌فه و پیداویستی و كورسی و ته‌له‌فزیۆن و پیداویستی تر كراوه، به‌ناوی په‌رله‌مانه‌وه‌ی دوو جار هیمن هه‌ورامی 2 تاقمی بردۆته ماله‌كه‌ی خۆی و كۆنه‌كانی هیناوه‌ته ناو په‌رله‌مانه‌وه، مونا قاوه‌چیش به هه‌مان شیوه 20000 دۆلاری بۆ سه‌رف كراوه بێ لیژنه و وه‌سلی ساخته‌ی هیناوه‌ته ناو په‌رله‌مانه‌وه.
ریواز فایه‌ق به بێ ته‌سفیه‌كردن 40 ده‌فته‌ر دۆلار به‌ركه‌وتووه، کە له‌لایه‌ن مه‌سرۆر بارزانییه‌وه خانوویه‌كی له هه‌ولێر بۆ كراوه به 56 ده‌فته‌ر دۆلار.
به پێی سه‌رچاوه‌كه ژماره‌ی كارمه‌ندان و راویژكار و شاره‌زای ناو په‌رله‌مان گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 800 مووچه خۆر، کە له چه‌ند رۆژی رابردوو زیاتر له 20 كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان!.
هیمن هه‌ورامی ره‌زامه‌ندی داوه بە 20 ئۆتۆمبیلی حیزبی به نزین له پشکی په‌رله‌مان رۆژانه وه‌ر بگرن.
له 90 راوێژكار و شاره‌زا نزیكه‌ی 35 كۆنه جاش و به‌عسی بوون، یا باوهكیان پیاوی ئه‌من و رژێمی به‌عس بووه.
هه‌روه‌ها دزه گه‌وره‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، له ستافی دیوان و كارگیری و دارایی له‌مانه پێك هاتوون:
1- ئه‌رده‌لان سه‌رۆكی دیوان
2- هیوا نه‌سره‌دین جیگری سه‌رۆكی دیوان
3- بیوار حه‌مه‌ده‌مین بارزانی بره‌وشتترین راویژكاری یاسایی یه
4- ره‌وا وچه‌ند كه‌سێكی تر.
ئه‌و راویژكارانه‌ی وه‌ك مشه‌خۆرو گه‌نده‌ڵ و پیسخۆری چه‌ند ساڵه له‌و په‌رله‌مانه هیچ رۆڵێكیان نی ه‌و، مانگانه نزیكه‌ی 5 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن
1- سادقی مروری پارتی ، كاتی خۆی به‌عسی بووه
2- جه‌لال په‌ریشان گۆرانیبیژی به‌عس بووه
3- مه‌جید سالح نووسه‌ری به‌عس بووه
4- ریبین ره‌سول بنه‌ماله‌ی جاشی به‌عس بوون
5- تاریق سارمه‌مه‌یی بنه‌ماله‌ی جاش بووه
حه‌مید سورچی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست