کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئارامی حه‌مه‌ی مینا گه‌وره‌ترین تاوانیان دژی، ئه‌و قوتابی و خویندكارانه‌ ئه‌نجام داوه‌

Saturday, 12/06/2021, 21:21


ئارام محمه‌د قادر ناسراو به‌ (ئارامی حه‌مه‌ی مینا) وه‌زیری خویندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی، به‌ یارمه‌تی جێگره‌كه‌ی، كه‌ کەسێکی پارتییه‌، له‌ كاتێكدا دامه‌زراندن  بۆ ده‌رچوانی زانكۆ نییه‌، بەڵام ئەمان 35 كه‌سیان له‌ خزم و دۆست و ته‌كه‌توله‌كانی خۆیان له‌ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا دامه‌زراندووه‌، هه‌روه‌ها له‌ بواری تواناسازی و كورسی ماسته‌رنامه‌ و و دكتۆراكاندا، نویترین گه‌نده‌لی یان ئه‌نجامداوه‌.
سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند کەوا 12 قوتابی به‌ واژووی ده‌زگاكانی زانیاری و پاراستن وه‌رگیراون، تا ئه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی به‌ره‌لڵیان بۆ كه‌م كردونه‌ته‌وه‌.
ئارمی حه‌مه‌ی مینا مانگانه‌ 10000 دۆلاری له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی بۆ براوه‌ته‌وه‌ ، تا سه‌رفی بكات بۆ خۆی بێ هیچ وه‌سلیك و ته‌سفیه‌كردن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ به‌ ڕیگه‌ی لقه‌كانی پارتی و مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی، ئالوگۆڕی گشت سه‌رۆك زانكۆكان و راگری كۆلیژه‌كان ده‌كات.
ئارامی حه‌مه‌ی مینا له‌ ریگه‌ی سكرتێر و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی خۆی، خه‌ریكی رابواردن و ژوان وه‌رگرتنه‌ له‌ قوتابیانی زانكۆ و چه‌ند مامۆستایه‌كی زانكۆكان كه‌ كچی تازه‌ كراونه‌ته‌ مامۆستای زانكۆكان، له‌ گوندی ئیتاڵی دوو خانووی پێدراوه‌ بۆ خۆیی و ستافه‌كه‌ی بۆ رابواردنگه‌ی لیژنه‌ی كرین به‌ناوی كرینی تاقمی كورسی و قه‌نه‌فه‌ و پیداویستی بۆ دیوانی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا.
ئارامی حەمەی مینا  25 ده‌فته‌ر دۆلار ی سه‌رف كردووه‌، ته‌نها بای 6 ده‌فته‌ر پێداویستی كراوه‌، باقیاتی به‌وه‌سلی ساخته‌ له‌ نوییوان وه‌زیرو بریكاره‌كه‌ی دابه‌ش كراوه‌!.
وه‌زیری خویندندی باڵاو بریكاره‌كه‌ی گه‌وره‌ترین تاوانیان دژی، ئه‌و قوتابی و خویندكارانه‌ ئه‌نجام داوه‌، كه‌ به‌ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ بۆ كورسی ماسته‌ر و دكتۆراكان ئه‌نجامیانداوه‌، ئەمان به‌ڕێگه‌ی ته‌سكیه‌ی یه‌كیتی و پارتی كورسیه‌كانیان به‌ش كردووه‌. شایانی باسە  200 كورسییان به‌وشێوه‌یه‌ داگیر كردووە.
ئارامی حه‌مه‌ی مینا، وەک یەکێک لەو خوێندکارانە بە نهێنی بۆ پەیامنێری کوردستانپۆستی درکاند، كاتێك له‌ زانكۆی سلێمانی بوو، گه‌وره‌ترین تاوانی ئه‌نجام داوه‌، ئەویش له‌ ده‌ستدریژی كردنه‌ سه‌ر چه‌ند كچه‌ خوێندكارێك به‌ تاوانی ئیستیغلال كردنی پۆسته‌ حیزبییه‌كه‌ی و، به‌ پشتیوانی به‌رهه‌م سالح.

هێمن هه‌ولێری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە