کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیارنه‌مانی (2) ملیار دینار لە داهاتی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر

Friday, 11/06/2021, 6:59


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌  لیوا سه‌ربه‌ست رئیس عه‌بدوللا به‌رپرسی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاشكرا بووه‌، كه‌ له‌ رۆژی (2/6/2021)  هه‌واڵی دیار نه‌مانی دوو ملیار دینار داهاتی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولیر بلاو كرایه‌وه‌!
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌شی دارایی فرۆكه‌خانەکە‌ له‌ رۆژی دووی حوزه‌یران دوو ئۆتۆمبیل له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی داخڵی فرۆكه‌خانه‌ بوون ، بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات، به‌شی دارایی فرۆكه‌خانه‌یان داخست ، ته‌نها ژمیریاره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردبووه‌ ناو به‌شی قاسه‌ی فرۆكه‌خانه‌ وهه‌موو داهاتی 10 رۆژیان له‌گه‌ل خۆیاندا بردووه‌و، به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ ئارین كوری مه‌سرور بارزانی له‌ نیو ئۆتۆمبیلی وه‌نه‌وشه‌ی ره‌ش دانه‌به‌زیووه‌ و، هه‌موو بڕیاره‌كان ئارین داوێتی له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی باوكی.
سەرچاوەکە ئەوەشی درکاند، کەوا ئەمە بۆ سێیەم جارە، کە له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، زانیاری دیارنه‌مان و بردنی داهاتی ناو فرۆكه‌خانه‌ بڵاو ده‌بیته‌وه‌و، دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند كه‌سێك ده‌كه‌نه‌ ئامانجی خۆیان، هەرچەندە لیژنه ‌و شتی وه‌ها پیك ده‌هینن، تا نه‌ڵێن پاراستن و گروپی ستێر ده‌ستیان له‌و پیلانانه‌دا هه‌بووه‌.
كارمه‌ندێكی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ ئاشكرای كردووه‌، كه‌ مووچه‌ی 3 مانگی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی پیشووتری عیراق عه‌بادی و دواتریش دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌وه كه ‌ناردویانه‌، له‌لایه‌ن عیسمه‌ت ئه‌رگوشی به‌ریوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر و، لیوا دلشاد حه‌سه‌ن نه‌جار به‌ریوه‌به‌ری پیشووی دارایی و كارگێڕی، ده‌ستی به‌سه‌را گیراوه‌و، بە هاوبەشی بۆ خۆیان بردووه‌، كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ 200 كارمه‌ندبوون مووچه‌كانیان دزراوه‌.

 هێمن هه‌ولێر



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە