کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شاندێكی میتی توركی له‌ هه‌ولێره‌

Tuesday, 08/06/2021, 23:52


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ عیماد ره‌فعه‌ت توركمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای هه‌ولێر ئاشكرای كردووه‌، كه‌ دوو رۆژه‌ شاندیكی میتی توركی و دبلۆماتكارانی قونسۆلگه‌ری توركیا له‌ هه‌ولێرو، چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پله‌ بالای سه‌ربازی ئه‌رته‌شی توركی گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌ولیرو، یه‌كه‌مجار سه‌ردانی مه‌سعود بارزانییان كردووه‌و، له‌گه‌ل مه‌سرور بارزانی وه‌یسی بارزانی كۆبنه‌ته‌وه‌و، باسیان له‌ ئاماده‌سازی یه‌كانیان بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ كردووه‌،
دوێنی شانده‌كه‌ له‌ مالی موناقاوه‌چی سكرتیری په‌رله‌مان ، له‌گه‌ل چه‌ند به‌رپرس و كه‌سایه‌تی یه‌كی توركمانی هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ حاجی ماجید بارزگان په‌رله‌مانتاری پیشووی توركمانه‌كان و ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌ریم و، عیماد ره‌فعه‌ت توركمان و، جه‌وده‌ت نه‌جار وه‌زیری پیشووی هه‌ریم و،مه‌لا به‌شیر جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق !
شانده‌ كه‌ی میتی توركی به‌ پی سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، رینمایی به‌رپرسه‌ توركمانه‌كانی داوه‌، كه‌ ته‌نها دژی په‌كه‌كه‌ كار مه‌كه‌ن، به‌ڵكو هه‌ول بده‌ن، له‌ ده‌ستوور باسی لابردنی ئالای كوردستان و، سروودی ئه‌ی ره‌قیب و، به‌ فه‌رمی كردنی نه‌ته‌وه‌ی توركمان له‌ ده‌ستوور ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بیت.
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌ كردووه‌ له‌مه‌ولا ریكۆردی زۆر وته‌ی لیدوانی به‌رپرسانی پارتی و یه‌كیتی و لایه‌نه‌كان بكه‌ن و، به‌ ڕێگه‌ی كۆنسۆرلگه‌ری حه‌فتانه‌ زانیاریه‌كان بگه‌یه‌ننه‌ ده‌زگای میتی توركی.
به‌پی سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ خۆی ئه‌ندامی شانده‌كه‌ بووه‌، هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كان یه‌كی 100 هه‌زار دۆلار و، ده‌سته‌لاتی مانگانه‌ی 20 فیزه‌ی توركیان پیدراوه‌، ده‌توانن بیفرۆشنه‌وه‌و بۆكاری خۆتان به‌كاری بهینن.

هیمن هه‌ولێری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە