کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ململانێی لاهۆر شێخ جه‌نگی و عه‌تا سه‌راوی

Sunday, 06/06/2021, 23:24


هه‌وڵی ده‌ركردنی عه‌تا سه‌راوی ده‌درێت

پاش ئه‌وه‌ی حه‌وتووی رابردوو (عه‌تا سه‌راوی) ئه‌ندانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی، له‌به‌شداریكردنی به‌رنامه‌ی تاوتوێ كه‌ناڵی ئین ئارتی یدا، چه‌ند جارێك هیرشی كردبووه‌ سه‌ر كه‌سایه‌تی  لاهۆر شێخ جه‌نگی، دووجار ئه‌و ووشه‌یه‌ی دووباره‌ كرده‌وه‌، كه‌ لاهۆر شیخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كیتی خۆی (ناماقۆلی) كردووه‌، به‌كار هینانی ئه‌و ووشه‌یه‌ لاهوری توره‌كردبوو،  به‌ پیی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ راویژكارێكی لاهۆره‌وه‌، پۆلاد شیخ جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری یه‌كیتی و برای هاوسه‌رۆكی یه‌كیتی، به‌رنامه‌ی دانابوو له‌ پرۆسه‌یەكی نهینیدا، له‌ به‌غداد عه‌تا سه‌راوی كۆتایی پێ بهینن، به‌لام به‌رهه‌م سالح سه‌رۆک كۆماری عیراق، به‌ پیلانه‌كه‌ی زانیوه‌ و عه‌تا سه‌راوی بردۆته‌ لای خۆی، داوای له‌ لاهۆر كردووه‌، نابیت هیچ رێگه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دژی عه‌تا سه‌راوی بگرنه‌ به‌ر .
ئێستا باڵه‌كه‌ی لاهۆر شێخ جه‌نگی خەریکی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتین، بۆ ئه‌وه‌ی عه‌تاسه‌راوی له‌ یه‌كیتی ده‌ربكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه‌ له‌ ده‌زگای زانیاریه‌وه‌، عه‌تا سه‌راوی تووشی مایه‌ پوچی بووه‌ و، هاولاتیه‌كی عه‌ره‌ب 10 ملیۆن دۆلاری خواردووه‌ و، ئیستا ئه‌و بازرگانه‌ عه‌ره‌به‌ له‌ شاری خه‌ونه‌كانی هه‌ولێر ، له‌ ژێر سایه‌ی پاسه‌وانی ده‌زگای پاراستندایه‌، ڕێگه‌ ناده‌ن به‌ بێ پاسه‌وان له‌ هه‌ولێر بسوڕێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئاشكرابووه‌ جاری یه‌كه‌م عه‌تا سه‌راوی به‌ پشتیوانی فه‌رمانده‌یه‌كی دیاری پارتی، به‌ناوی ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان ئه‌و بازرگانه‌ عه‌ره‌به‌ی بۆ شاره‌زوور رفاندبوو، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی له‌سه‌دا 30 پاره‌ی وه‌رگیراو بداته‌ ئه‌نوه‌رحاجی عوسمان قه‌ویله‌یی، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك هۆزی عه‌شیره‌تی قه‌ویله‌ دوور خراوه‌ته‌وه‌.

سیروان چوارباخی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە