بە بەڵگەوە فڕۆکەکانی تورک ئەو چەکدارانەی پارتییان کوشتووە
Sunday, 06/06/2021, 22:25
کوردستانپۆست بۆ یەکەمینجار رایگەیاند، کە پارتیی بڕیاری دەستپێکردنی شەڕی دژی پەکەکە دا، بۆ ئەمەش لە شهوى 24-5-2021 له ماڵى مەسعود بارزانى دوو كۆبونهوه ئهنجام درا، كۆبونهوهى يهكهم لهنێوان مسعود و نيچێر و مسرور و سيداد و سيهاد و سيروان و مەنسوردا بوو. لهو كۆبونهوهيهدا
لهو كۆبونهوهيهدا یەکێک لە خاڵە گرنگەکان کە باسیان کرد مەسعود سهرپشك كرا به ههمائهههنگى لهگهل سوپاى تورك دژی گەریلاکانی پەکەکە لە قەندیل هێرش بکات، بۆيه كۆبونهوهيهكى به پەله لهگهڵ كۆنسۆلى وڵاتى توركيا كرا پێان راگهياند كه پارتى ئامادهى شهڕه لهگهڵ پهكهكه ئهوەش به فهرمى له دهۆكهوه رادهگهينرێت، بۆيه له رۆژى 26-5-2021 تهواوى هێزهكانى پارتى كهوتنە ئامادهباشى بۆ لێدانى پهكهكه، وا بڕیاریان دا، کە شهڕهكهش له سنوورى ئامێدى و سيدهكان دهست پێدهكات به پاڵپشتى سوپای تورك، لەو شەڕەشدا مسعود بارزانيش بە دزییەوە دوور لە چاوی راگەیاندن و کامێر خۆى سهرپهرشتى شهڕهكه دهكات.
ئەمڕۆ کوردستانپۆست کۆمەڵێک زانیاریی دیکەی دەستکەوتووە، لەوانە لە چەند رۆژی داهاتوودا پارتیی بۆ بیانوو پاساوهێنانەوەی دەستپێکردنی شەڕەکە بە نیازە چەند هاوڵاتییەکی کورد بکاتە ئامانج و وەکو کارەساتەکەی دوێنی کە فڕۆکەیەکی تورکی چوار چەکداری پارتیی کوشت، تا بیکاتە بیانوو بۆ دەستپێکردنی ئەو شەڕە (لە خوارەوە تەماشای نەخشەی هەڵسانی فڕۆکەکە بکە لەگەڵ رۆژ و کاتەکەی).
سەرچاوەکەی کوردستانپۆست لە هەولێرەوە دەڵێت، ئیستا پارتیی هەموو کەناڵەکانی راگەیاندنی کۆنتڕۆڵ کردووە کە بە شیوەیەکی خراپ دژی پارتی و حکومەتی مەسرور بارزانی لێدوان و هەواڵ بڵاونەکەنەوە، لەگەڵیدا کەناڵی (NRT)، کە بە پارەیەکی زۆر داویانە بە شاسوار و لەم شەڕەی نێوان پارتیی و تورکیا دژی پەکەکە بە راستیی هەواڵەکان نەگوازێتەوە و دژیان قسە نەکات.
سەرچاوەکە وتی ئەوەی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی پێقەرس دەبێت ئەوەیە کە راگەیاندنەکان ئەم شەڕە وەکو شەڕی پارتی و پەکەکە پێناسە بکەن، بۆیە دەیانەوێت لە رێگای بەیان و راگەیاندراوی وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم قسەی لەسەر بکەن، لەو بارەیەوە پارتیی هیچ لێدوان و قسەیەکی فەرمی نەکات، تا ئەو لێکدانەوەیەی بۆ بکرێت کە ئەم شەڕی پارتیە دەیکات.
شایانی باسە رێکخراە ئیسلامییەکانی کوردستان لەم رووداوانە بڕیاریان داوە بێدەنگ بن، زۆر لە بەرپرسەکان لە نافەرمی دەڵێن خۆ ئەمە شەڕی غەزە و ئیسڕائیل نییە تا قسەی لەسەر بکەین و جەماوەری ئیسلامی بۆ بهێنینە سەر شەقام. ئەم حیزبە ئیسلامیانە لەلایەن ئۆردوغانەوە کڕدراون و بێدەنگ کراون.
لە خوارەوە کوردستانپۆست بە بەڵگەوە دەیسەلمێنێت کە فڕۆکەی تورکی لە رۆژی 4/ 6/ 2021 کاتژمێر 4 و 13 دەقیقە بە سەر ئاسمانی کوردستانەوە بووە ، لەو شوێنەی کە ئەو چەکدارانەی پارتیی تێیدا کوژراون
حهمید سورچی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست