لەبەر هەڵبژاردنەکان یەکێتی کۆمەڵێک دۆسییەی راگرتووە
Thursday, 03/06/2021, 19:58
مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلیمانی یه‌كێتی له ماوه‌ی 3 مانگدا، لیستی 25 به‌رپرسی حكومه‌تی له پاریزگای سلیمانی ریكخستووه، كه هه‌موویان ده‌یان دۆسیه‌ی گه‌نده‌لیان له‌سه‌ر تۆمار كراوه، به‌تایبه‌تی شاره‌وانی و شاره‌وانیه‌كان و ئه‌ندازه‌ی شاره‌وانی و ئاو كاره‌با و نه‌وت و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و ته‌ندروستی و بانكه‌كان و گومرگه‌كان و سایلۆ، چه‌ند ده‌زگایه‌كی تر.
یه‌كێتی له ترسی ده‌نگنه‌دان بۆ هه‌لبژاردنه‌كان، هه‌موو بریاره‌كانی راگرتووه‌و، جۆرێك له ته‌كه‌تول له نیوانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ، بۆ ناو ده‌زگا حكومیه‌كانی سلیمانی دروست بووه.
حاكم قادر حه‌مه جان پشتیوانی 5 به‌ریوه‌به‌ری شاره‌وانیه‌كانی كرتووه، كه كاتی خۆی ده‌ستیان هه‌بوو، له دۆسهیهكانی زانا حه‌مه سالح قائیمقامی تیرۆر كرا‌و له‌ناو ئاسایشی سلێمانیدا.
عومه‌ر فه‌تاحیش پشتیوانی 4 له به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ی كردووه، كه هاوكاربوون بۆ پرۆژه‌كانی چافیلاند و گونده‌كانی ئه‌لمانی، كه شاسوار عه‌بدولواحید خۆی پیوه باده‌دات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك حاكم قادر هه‌زاران دۆنم زه‌وی كردۆته ناوی حاجی سڵێمانی برای، به‌رپرسه‌كان هه‌ره‌شه‌یان كردووه، گه‌ر لاببرین، ئه‌وا گشت تاوانه‌كان و گه‌نده‌لی یه‌كانی قاله‌ی حه‌مه‌جان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
سیروان چوارباخی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست