رێباز حەملان و ئومێد سەباح دزیان لە پارەی چاپکردنی کتێبی قوتابخانەکان کرد
Monday, 31/05/2021, 23:43
به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه خاوه‌نی چاپخانه‌یه‌كی مۆدیرنه له هه‌ولێر، بۆ خویندنی ئه‌م سالی 2021، حكومه‌تی هه‌رێم به ریگه‌ی ته‌نده‌ر بڕیاری دابوو بۆ چاپ كردنی كتێبی خویندنی 12 پۆلی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان، به‌ڵام بانده دزه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ریه‌كه له دكتۆر ئومید سه‌باح سه‌رۆكی دیوان، ریباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی ، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده، به خشكه‌یی و به نهینی ، ڕێگه‌یان نه‌دا پرۆژه‌ی چاپكردنی هه‌زاران كتیب بدریته ته‌ندر، بۆیە به‌نهینی به ته‌نسیقی سه‌فقاتی دایانه كۆمپانایه‌ك دۆستی خۆیان ، ئه‌ویش10ملیۆن دۆلاری به‌یه‌ك سه‌فقه دایه ئه‌و 3 قاچاخچی و بانده‌ی ده‌ورانی مه‌سرور بارزانی!
بانده‌كه‌ی مه‌سرۆر بارزانی به كۆمپانیاكه‌یان گوتووه ده‌بیت له لوبنان چاپی بكه‌ن؟!. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌فقه‌كه‌یان مسۆگه‌ر و دزییەکەیان ئاشکرا نەبێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گه‌وره‌ترین و باشترین چاپخانه و ستافی هه‌یه، نه‌یان هیشتووه ئه‌و پرۆژه گه‌وره‌یه حكومه‌ت جی به‌جی بكات ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئومید سه‌باح و ریباز حه‌ملان و ئالان حه‌مه سه‌عید، به‌ریوه‌به‌ریكی گشتی بوونەتە رێگر له‌به‌رده‌م دزییەکەیان.
شایانی باسە ئێستا زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌ریم، هەركۆمپانیایه‌ك بۆی ده‌ربچیت، به‌نهیی ریباز حه‌ملان و ئومید سه‌باح پشكیان تیدا هه‌یه.
تێبینی:
به‌م نزیكانه هه‌واڵێكی باندی له‌شفرۆش و به‌دره‌وشتی ستافه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بلاو ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و سێ به‌رپرسه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و بانده ده‌كه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست