کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مووچه‌ی مسته‌شارێكی جاش چوار ملیۆن دیناره

Monday, 31/05/2021, 0:42


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی فەرمی کە نەیویست ناوی دەزگاکە ئاشکرا بکرێت، بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، کە مووچه‌ی (خدر ره‌شید به‌حری) جاشی كۆچكردوو، له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ چوار ملیۆن دیناری بۆ براوه‌ته‌وه‌.
(خدر ره‌شید به‌حری) كه‌ یه‌كیك  بوو له‌وانه‌ی له‌ دادگایکردنی سه‌ركرده‌كانی به‌عس ناوی هات و دانپیدانانی له‌ سه‌ر هه‌بوو، كه‌ دوای كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌، بۆ پرۆسه‌ی به‌دناوی كیمیا باران كردنی هه‌له‌به‌جه‌ به‌ چه‌كی كۆكوژ به‌نامه‌یه‌ك سوپاس و ده‌ستخۆشخی له‌ رژێمی به‌عس كردبوو، 
سولتان هاشم وه‌زیری پیشووتری به‌رگری رژێمی سه‌دام، له‌ كاتی دادگایكردنه‌كه‌، ناوی خدر ره‌شید به‌حری هینا، كه‌ به‌ نامه‌یه‌ك سوپاسی سه‌دام حسین كردبوو، بۆ له‌ناو بردن و به‌ركارهینانی چه‌كی كیمیاوی دژ به‌ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌.
كوره‌كانی ئوم جاش موسته‌شاره‌ ئیستا له‌ ده‌زگاكانی پاراستن، پله‌ و پۆستی گه‌وره‌یان پێدراوه‌، به‌هۆی خزمایه‌تی له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی میرزاكانی پێنجوین، کە له‌ خالۆانی سیروان بارزانییە.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌، هه‌رچی جاش موسته‌شار و پیاوی رژیمی به‌عسە ئەمڕۆ پله‌ و پۆست و مووچه‌ و دیوه‌خانه‌یان بۆ براوه‌ته‌وه‌و، زۆربه‌یان له‌ مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی پارتی مووچه‌ی ملیۆنان دینار وه‌رده‌گرن.

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە