بەرپرسی په‌یج و ئاكاونته‌كانی (ئارین مه‌سرور بارزانی) مناڵکارێکی توركمانە
Friday, 28/05/2021, 22:56
(عه‌لی دیار) ئه‌و گه‌نجه توركمانه‌ی هه‌ولێره، كه بۆته هاوڕێی ئارین مه‌سرور بارزانی و، (13) په‌یج و(5) ئاكاونتی بۆ ئارین و مه‌سرور بارزانی به‌ریوه ده‌بات .
له‌و په‌یجانه (خۆر‌و لاوانی پارتی و لایه‌نگرانی براگه‌وره‌و، دلسۆزانی شیخ ئارین) و چه‌ندانی تر.
(عه‌لی دیار) خویندكاری زانكۆیه له زانكۆی ئه‌مریكی له دهۆك له‌سه‌ر حسابی ئارین مه‌سرور بارزانی ده‌خوێنیت، له ئه‌مپایه‌ر(2 ) شوقه و له گوندی ئیتالی (2 )خانووی پیدراوه له‌گه‌ڵ (2 )سه‌یاره، (150) گه‌نجی به‌ناوی په‌یج و ئه‌دمین و هاوكاری په‌یجەكان دەکەن و هەموویان له‌لایه‌ن ئارین مه‌سرور بارزانیه‌وه مووچه‌یان بۆ براوه‌ته‌وه.
عه‌لی دیار ده‌ستی له هاككردن و ریپۆرت لێدانی هەموو ئەو پەیجانە دا هەیە کە دژی ناحەزی پارتی و بنەماڵەی بارزنین و وەکو ئۆپزیسیۆن رۆڵیان هەیە، عەلی دیار شاره‌زای هه‌یه، له سلیمانی و كه‌لار و سۆران و هه‌ولێرو دهۆك ستافی هه‌یه.
مانگانه‌ی ( 50.000) هه‌زار دۆلاره بۆ بۆ كاروباری په‌یج و ئاكاونت و سپۆنسه‌رو مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان بۆ ده‌كات.
وەکو سەرچاویەکی نێو دەزگای پاراستن بۆ کوردستانپۆستی ئاشکرای کرد، کە عه‌لی دیار ته‌نیا ( 2 )ده‌فته‌ر دۆلار سه‌رف ده‌كاو،( 3 )ده‌فته‌ر دۆلار بۆخۆی دەبات، لەم رێگایەوە بوته خاوه‌نی (5 ) ملیۆن دۆلار به شوقه و ڤیلا و كۆمپانیا و مه‌زره‌عه و، رابواردنی شەوانەی تایبه‌ت، کە زۆربەی کاتەکان ئاوات بۆكانی و چه‌ند چەند گۆرانیبێژێکی تر شەوانە لەدەوری کۆدەبنەوە. سەرچاوەکە دەڵێت یەکێک لەوانەی کە لێی دوربەتۆتەوە بەناوی (فه‌رمان نه‌شئه‌ت ) یه‌كیك بوو له‌و ئه‌دمینانه كه‌زانی ئەمە چ خیانه‌تیكه وازی هینا.
دیار باوكی عه‌لی له گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانییه، مانگانه راپۆرت ده‌دات میتی توركی له‌سه‌ر حیزبه‌كانی كوردستان جگه له پارتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست