وه‌زیرێكی كورد له به‌غداد درایه ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراقی
Friday, 28/05/2021, 22:41
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له كه‌لاره‌وه، ئاشكرا كرا، كه دكتۆر (ده‌رباز محه‌مه‌د) وەزیری پێشووی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقی، به هۆی بوونی 34 دۆسیه‌ی گه‌نده‌لی و دزینی پارە له داهاتی دابینكراو بۆ ئاواره‌كان و كۆچبه‌رانی عیراقی، کە ئەو ئاوارانە نیشته‌جێ كراون له كه‌مپه‌كان له هه‌ریه‌كه له هه‌ولێرو سلیمانی و دهۆك و كه‌ركوك .
به‌پێ سه‌رچاوه‌كان ده‌رباز محمه‌د به ڕێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی، به‌ناوی كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیه‌تی، گه‌نده‌ڵیان له كرینی چادر و زۆپا و به‌تانی ودابینكردنی خۆراك و سووتمه‌نی، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌و پارانه كراوه، كه مانگانه وه‌ك كۆمه‌ك دابینكراوه بۆ خیزانه ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كان.
به‌پیی سه‌رچاوه‌یه‌ك زیاتر له 60 ملیۆن دۆلار، ووردكاری و به‌دواداچوون بۆ وه‌سل و شوینی كرین و پیداویستی یه‌كان و، لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچ به‌ران كراوه، كه 34 دۆسیه‌ی لێ دروست بووه‌و، دراوه‌ته ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراقی، ئه‌گه‌ری ئەوە هه‌یه وه‌زیره‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆران بدرێته داداگی تاوانی ره‌سافه له به‌غداد.
هه‌روه‌ها زانراوه كه هه‌ریه‌كه له هۆشیار عه‌بدولڵا و ئارام شیخ محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوو له په‌رله‌مانی عیراقی، ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره له‌لایه‌ن دكتۆر ده‌ربازه‌وه رێگه‌یان پیدواوه تا دوو كۆمپاینای خۆیان ، به‌بێ ته‌ندره به‌شداری له كڕین و دابینكردنی پێداویستی یه‌كان به‌شداری بكه‌ن ، ئه‌وانیش سوودمه‌ندی زۆر بوون له‌و ته‌نده‌رانه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق.
سیروان چوارباخی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست