پارەی دزییەکانی حەمەی حەمە سەعید لە ئێران خراوەتە پرۆژەوە
Friday, 28/05/2021, 1:09
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پاسه‌وانێكی تایبه‌تی (حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید) وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ئاشكرای كردووه، كه حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید نه‌ك ته‌نها خۆی مه‌وادی تلیاك بهكادێنیت، به‌ڵكو به‌هۆی خزمه‌كانی هاوسەرەکەیەوە، كه خه‌ڵكی كرمانشانه، چه‌ند ساڵێكه سه‌رۆكاری باندی قاچاخێچتی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌كات.
سەرچاوەکە دەڵێت چه‌ند جارێك كاتی خۆی له‌لایه‌ن جه‌لال تاله‌بانییه‌وه بە روویدا دابوویەوە، ئەو کاتەی کە حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی بوو.
هەروەها عه‌قید وه‌هاب هه‌له‌بجه‌یی به‌رپرسی ده‌زگای دژه تیرۆر له سنووری هه‌له‌بجه، چه‌ند جارێك زانیاری ووردی داوه‌ته یه‌كیتی، تا ئێستا هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه.
شایانی باسە برای هاوسەرەکەی حەمەی حەمە سەعید به‌رپرسێكی باڵای ئیتلاعاته له كرمانشان، ئیستا سامان و سه‌رمایه‌ی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید زۆربه‌ی له ئیران خراوه‌ته پرۆژه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست