کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانكی ناوه‌ندی عیراقی داوای گەڕانەوەی (150) ملیۆن دۆلار له‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات

Tuesday, 25/05/2021, 21:24


بانكی ناوه‌ندی عیراقی له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و، ده‌زگای نه‌زاهه‌ی عیراقی، به‌ فه‌رمی داوایان له‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كردووه‌، كه‌ بری(150) ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن شه‌خسی جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆككۆماری پێشووتری عیراقه‌وه‌، به‌ قه‌رز ثێی دراوە بۆ پشتیوان و هاوكاری بانكی (شیمال)، كه‌ خاوه‌ندارێتی( نه‌وزاد جاف)ه‌و پشكی تالەبانی تیدابووه‌.
به‌ پی زانیاریه‌كان بانكی شیمال ئێستا به‌یه‌كیك له‌و بانكه‌ ناسراوه‌، كه‌ ئیفلاسی مالی و دارایی راگه‌یاندووه‌!.
پاڤێڵ تاڵه‌بانی و ئاراس شێخ جه‌نگی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ په‌نایان بۆ به‌رهه‌م سالح بردووه‌، به‌لام به‌رهه‌م سالح نه‌یتوانیوه‌ چارسه‌ری كیشه‌كه‌یان بكات، به‌ریوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی عیراق رایگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراقی سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و 150 ملیۆن دۆلاره‌ بگیرنه‌وه‌، بۆ بانكی ناوه‌ندی عیراق.
سه‌دا 70 وه‌به‌رهینه‌ران و ده‌وله‌مه‌نده‌كانی سنووری پاریزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌واوی سه‌رمایه‌كانیان له‌و بانكه‌ كشانۆته‌وه‌و، ژماره‌ حسابه‌كانیان بلۆك كردووه‌.
به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌كی بانكی، تا ئێستا زیاتر له‌ 12 بانكی ئه‌هلی له‌ هه‌ریمی كوردستان تووشی مایه‌ پووچی بوون، له‌وانه‌ بانكی (ئه‌دمیرالد) سه‌ربه‌ سه‌لاحه‌دین گروپی نیچیره‌ڤان بارزانی له‌ هه‌ولێر.

سیروان چوارباخی

بۆ خوێندنەوەی هەواڵی نوێی زیاتر لە دەستپێکدا کاتیگۆرییەکانی کوردستانپۆست ببینە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە