کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ره‌شه‌ی وازهێنان له‌ كه‌ناڵی ( كوردستان 24)ی پاراستن ده‌كریت

Tuesday, 25/05/2021, 19:31


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك كیشه‌ و هه‌رای زۆر، كه‌نالی كوردستان 24 ی گرتۆته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ 50 رۆژ مووچه‌ی مانگی رابردوویان وه‌رگرتووه‌!.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه‌یه‌و، خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانین، هه‌ره‌شه‌ی وازهینان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌ 30 رۆژ جارێك مووچه‌كانیان پێ نه‌درێت؟، ئه‌وا روو له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ی لاهۆر تاله‌بانی ده‌كه‌ن.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان شه‌ره‌ قسه‌ی زۆر له‌ نێوانی یادگار فایه‌ق رۆژنامه‌نووس و ، هیمن شكاك كارمه‌ندی پاراستن له‌و كه‌ناله‌ روویداوه‌، هیمن شكاك به‌ راسته‌و خۆ هه‌ره‌شه‌ی بزر كردنی له‌ یادگار فایه‌ق كردووه‌، كه‌ زانیاریان هه‌بیت چاوی به‌ ( هیوا جه‌مال) كه‌وتبیت، ئه‌وا هه‌تا ماوه‌ روناكی نابینیته‌وه‌ به‌ بریاری ( مه‌سرور بارزانی)!.
پاراستن هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌مار نه‌جمه‌دین و هیمن شكاكی وه‌ك، چاودیری و سیخوری پاراستن به‌سه‌ر هه‌موو كارمه‌ندانی كه‌ناڵی كوردستان 24 وه‌ دانراوه‌و، هه‌ردووكیان مانگی رابردوو له‌گه‌ل 10 كارمه‌ندی كچ نزیك به‌ دۆسته‌كانیان له‌ پاراستن و به‌رپرسانی ئه‌و كه‌ناله‌، یه‌كی پارچه‌ زه‌ویه‌كی(200) مه‌تردووجا یان له‌ به‌حركه‌ی هه‌ولێر پێدراوه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان تا ئێستا زیاتر له‌ 28 ئافره‌ت و كچ به‌ هۆی ، ئیستیغلال كردن و هه‌ولی ده‌ستدریژی كردن، له‌لایه‌ن محمه‌د حاجی میرخان بارزانی به‌ریوه‌به‌ری پیشووی ئه‌و كه‌ناله‌ و مسته‌فا بایره‌م سه‌رپه‌رشتیاری ئافا تیفی، نوره‌دین سه‌عید وه‌یسی به‌ریوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رۆژنامه‌نووسی مه‌سرور بارزانی، نه‌قیب كاروان محمه‌د سابیر پاراستن و راویژكاری مه‌سرور بارزانی و، شه‌عبان شه‌عبان به‌رپرسی پیشووی نووسینگه‌ی تایبه‌تی مه‌سرۆر بارزانیه‌وه‌، ئه‌و كه‌ناله‌ بۆته‌ دیسكۆیه‌كی شه‌وانه‌ی به‌رپرسه‌كانی پاراستن و پیاوه‌كانی مه‌سرور بارزانی.
سامان قه‌لادزیه‌ی ئاشكرای كردووه‌ نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن و هیمن شكاك و عه‌مار نه‌جمه‌دین به‌ ئاشكرا، له‌پیناوی مانه‌وه‌یان له‌و كه‌ناله‌دا ده‌وری مێخۆشکەرە بۆ به‌رپه‌سه‌كان ده‌بینین.

حه‌مید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە