کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ هه‌ولێر دیارنه‌مانی (300) كیلۆ گرام مه‌وادی هۆشبه‌ر

Saturday, 22/05/2021, 15:37


به‌ پێ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ به‌ریوه‌به‌ری گشتی ئاسایش بۆ نه‌هێشتنی مه‌وادی هۆشبه‌ر، له‌ ماوه‌ی (3) مانگدا زیاتر له‌ (300) كیلۆ مه‌وادی تلیاك و هیرۆین و كریستاڵ، له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایشی و ناوخۆدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوە لەگەڵ ده‌ستگیر كردنی قاچاخچی و بانده‌كان.
سەرچاوەکە دەڵێت ئێستا ئاشكرابووه‌ ته‌واوی ئه‌و مه‌واده‌ ده‌ستبه‌سه‌راگیراوانه‌، له‌لایه‌ن وه‌یسی بارزانی كوری مه‌سعود بارزانی و  راویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و پاراستن به‌وه‌كاله‌ت، بۆ سوریا و توركیا شاره‌كانی باشووری عیراق نیردراون و فرۆشراوه‌ته‌ باندی تر.
به‌ پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیوا كه‌یوان میرزا تۆفیق به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی نه‌هیشتنی مه‌وادی هۆشبه‌ره‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ كوره‌ خاڵی سیروان بارزانی ، به‌ راشكاوانه‌ به‌ په‌یامنێری په‌یجیێكی سه‌ربه‌ پاراستنی راگه‌یاندووه‌، کە وه‌یسی بارزانی له‌ ماوه‌ی (3) مانگدا به‌ بری (15 ملیۆن دۆلار مه‌وادی تلیاك و هیرۆین و كریستال و جۆره‌كانی تری هۆشبه‌ر، پاش ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی هه‌مووی بردۆته‌ لای خۆی و فرۆشتویه‌ته‌وه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكرای كردووه‌ هه‌ر جاره‌ و كورو برایه‌كی مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی ئه‌و به‌ریوه‌به‌رایه‌تییه‌ ده‌كه‌ن، هه‌رچی مه‌واد هه‌یه‌ ده‌یبه‌ن و، دواتر به‌رێگه‌ی نهێنی خۆیان به‌ قاچاخ بۆ توركیا و سوریا و شاره‌كانی تری ناوه‌راست و باشووری عیراق ده‌نیرن و ده‌یفرۆشنه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە