کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌وره‌ترین فه‌زیحه‌ی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی پارتی

Friday, 21/05/2021, 23:41


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌زگای هه‌واڵگری گشتی پارتی یه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌، كه‌ باندێكی گه‌وره‌ی ده‌سترۆیشتووی ناو مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی پارتی له‌ هه‌ولێر، به‌ سه‌فقاتی زۆر گه‌وره‌ی چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلار، زۆربه‌ی سولح و ڕێككه‌وتنی خاوه‌ن كیشه‌كانیان ، به‌ ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌نجام داوه‌، تا ئه‌وه‌ی سێ جار ده‌رویش ئاغا له‌لایه‌ن باره‌گای بارزانی ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ راپۆرتی زۆر نهینییان له‌سه‌ر گه‌یشتۆته‌ پاراستن و هه‌واڵگری، كه‌ چه‌ند ئه‌ندام و كارگێری مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی، به‌ نهینی كیشه‌ی پیاو كوژ و دز و گه‌نده‌ڵ و بانده‌كانی دزینی ئۆتۆمبیل و، كیشه‌ی  دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه‌ كیشه‌ی مۆبایل و نامه‌ی مه‌سنجه‌ری سناپ چاد و ئینستگرام و سۆشیال میدیان ، به‌ ریككه‌وتنی نهینی بۆ خاوه‌ن كیشه‌كان چاره‌سه‌ر كردووه‌.
شایانی باسه‌ مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی زیاتر له‌(  100 )ئه‌ندام مه‌كته‌بییان هه‌یه‌و، سه‌دا (90) كۆنه‌ موشته‌شارو جاش و ئه‌من و ته‌واری رۆژانی به‌عس بوون.
بۆ زانییاریتان سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حاجی دیلمان ناوێكه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌، كیشه‌ی ئه‌ندامێكی باره‌گای بارزانی به‌ناوی (شیخ محمه‌د) به‌( 3) ده‌فته‌ر دۆلار چارسه‌ر كراوه‌، كه‌ نامه‌ی بۆ ژنی كورێكی به‌رپرسی پارتی له‌ هه‌ولیر ناردووه‌ و، دوایش ژنه‌كه‌ ته‌لاقدراوه‌ و، هه‌روه‌ها كیشه‌ باندیكی كوشتن و دزیان به‌ 50 ده‌فته‌ر دۆلار چارسه‌ر كردووه‌ بۆ گیرڤانی ده‌رویش ئاغا و (5) له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی.
له‌لایه‌كی تروه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ كورانی سه‌ره‌ك جاش( شێمه‌ی هارون) له‌ مه‌لا هۆمه‌ر نزیك به‌ هه‌ولێر، ده‌ستتیوه‌ردان و داڵده‌دان و شاردنه‌وه‌ی ، سه‌دان تاوانباریان له‌لای خۆیان داوه‌و، دواتر به‌ پاره‌ی زۆر سولح و ریككه‌وتنیان بۆ كردوون و،  حسابی هیچ بۆ یاسا و پۆلیس و خودی پاراستنیش ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بۆته‌ سه‌ره‌ك باندی سه‌رانه‌و خاوه‌و، دالده‌دانی تاوانباران خودی نیهاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی یه‌و، تا ئیستا (3) هاولاتی له‌به‌ر زولم و سته‌می نیهاد بارزانی له‌به‌ر خاوه‌ وه‌رگتن خۆیان كوشتووه‌، یه‌كییان به‌ناوی (حاجی هیمن) له‌ به‌رده‌م دادگای سلیمانی خۆی كوشت. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی ئاشكرای كردووه‌، كه‌
كوڕێكی جه‌وهه‌رشیخانی به‌ناوی( رامیار)له‌لایه‌ن نیهاد بارزانی یه‌وه‌ ده‌ست گیرا به‌سه‌ر سامانه‌كه‌ی و مۆبایل و تا ئه‌وه‌ی ویستی ده‌ستدریژیش بكاته‌ سه‌ر خۆی و خیزانه‌كه‌ی !
كاتێك ئه‌م راپۆرته‌ ده‌نووسم،( 23) تاوانبار له‌ مالی كورانی شیمه‌ی هارونه‌ له‌ مه‌لا هۆمه‌رو، (40) كه‌سیش له‌لایه‌ن نیهاد بارزانی یه‌وه‌ پاریزراون و، پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منی یه‌كان ناتوانن ناویشیان بهینن.
چه‌ند كه‌سێكی نزیكی ده‌رویش ئاغا به‌رپرسی مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی پارتی، ده‌ستیان له‌و دیارده‌ی پاره‌ وه‌رگرتنه‌ هه‌یه‌و، دیاره‌ به‌شه‌راكه‌ت له‌گه‌ل ده‌رویش ئاغا ئه‌و تاوانكاریانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌ ماوه‌ی رابردوو باوكی جه‌مال مۆرتكه‌ له‌ مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی لادرا، به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی چه‌ند نهینی یه‌كی نیهاد بارزانی و ده‌رویش ئاغای ئاشكرا كردبوو، كه‌بۆ سولحی كیشه‌كان سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلاریان به‌نهینی وه‌رگرتووه‌.
بۆ زانیاریتان ده‌رویش ئاغا، پارچه‌ زه‌ویه‌كی بازرگانی به‌ (5) ملیۆن دۆلار فرۆشتووه‌.
دوو له‌و چه‌كدارانه‌ی نزیك ماڵی شیمه‌ی هارون، پۆڵا و ئاواره‌ ناوێكن، كه‌ به‌پاره‌ی سه‌رانه‌و خاوه‌ی خاوه‌ن كیشه‌كان، شه‌وانه‌ له‌ یانه‌ی شه‌وان و مه‌لهاكانی عه‌ینكاوه‌ن

هێمن هەولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە