نێچیرڤان بارزانی دژی مسعود و مەسرور و حکومەتەکەی شەڕەکەی دەست پێکرد(بەشی یەکەم)
Friday, 21/05/2021, 15:51
تایبەت
ئاشکرایە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا مەسرور بارزانی ڕاستەوخۆ ناڕاستەوخۆ دژایەتی نێچیرڤان بارزانی ئامۆزای کردووە، تا کار گەیشتە ئەوەی نێچیرڤان لە کۆنگرەی ١٣ لە ھۆڵی کۆنگرەدا بە (سەرباز ھەورامی و دکتۆر نوری) راگەیاند، ئەگەر ئێستا ئێرە بەجێ نەھێڵن من لەسەر ئێوە ناچارم شەڕەچەقۆ بکەم لەگەڵ مسرور ، دواجار بە ناچاری ھەریەک لە دکتۆر نوری و سەرباز ھەورامی و چەند ئەندامێک کۆنگرەیان چۆڵ کرد .
ھۆکاری نەھێشتنی خۆ ھەڵبژاردنی سەرباز ھەورامی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ساڵی ٢٠٠٩ مەسرور بارزانی پرسیاری لە سەرباز هەورامی کردبوو لەسەر شێوازی گرێبەستە نەوتییەکان، کە بەچ میکانیزمێک بەڕێوەدەچێت؟
لە وەڵامدا سەرباز ھەورامی پێی ڕاگەیاندبوو، کە ئەو خیانەت لە نێچیرڤان ناکات و ناتوانێیت پێی بڵێ ، دواجار مەسرور بارزانی سەرباز ئەکاتە دەرەوە و پێی دەڵێت ھەتا تۆ ماویت ھیچ پلە و پۆستێک وەرناگریت ، لەو کاتەدا کوردستانپۆست بە بەڵگە و تۆماری دەنگی مام نادری باوکی سەربازی بڵاو کردوە، کە چۆن مانگی ٢٠ وەرەقە وەک ھاوکاری وەردەگرێیت لە پارتی و بێمنەتە و بەو بێتاقەتیە سەری نایەوە، ھەروەھا ھۆکاری نەھێشتنی ھەڵبژاردنی دکتۆر نوریش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە دکتۆر نوری کەسێکی سیاسی نییە و خەریکی بازرگانییە لە کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا لە هەمانکاتدا شەریکی نێچیرڤانە و دەنگی تەواوی ئەندامانی کۆنگرەی کڕی بۆیەوە، دواجار ئەویش دەرکرا .
لەدوای کۆنگرەوە لە ساڵی ٢٠١٠ نێچیرڤان بارزانی دەستی لە پارتی شت و خەریکی دەوڵەمەندکردنی کۆمپانیاکانی سەر بە خۆی و کاری بازرگانی و بەھێز کردنی پەیوەندییەکانی خۆی بوو لە ناوخۆ و دەرەوە، بەڵام لە ئێستا دۆخی نێچیرڤان زۆر نالەبارە بەھۆی ئەوەی تەواوی کەسە نزیکەکانی لە حکومەت لادران و ئەوانەی ماونەتەوە تەجمید کراون و ھیچیان بەدەست نییە.!
سەرۆکایەتی ھەرێمیش بێ ئەرزش و بێ نرخ کراوە، پڕبووە لە ڕاوێژکاری بێکار و بەڕێوەبەری گشتی، تەنانەت شوێنی دانیشتنیشیان نییە ..
|
نێچیرڤان بارزانی+ توانا عوسمان |
سەرەڕای ئەمانە مەسعود بارزانی ھیچ نرخ و بەھای بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم و نێچیرڤان بارزانی دانانێیت، بڕێار دوای بڕیار لە بارەگاکەی خۆیەوە فەرمان دەردەکات، ھیچ کاتێک ئامادە نیە بەشداری کۆبونەوەکانی لایەنەکان بکات و خۆی بەگەورەتر دەزانێیت لە سەرۆکایەتی ھەرێم و لە حکومەتی هەرێم.
بۆیە نێچیرڤان بارزانی بەناچاری پەنای بردۆتە سوکایەتی و شکاندنی ھەیبەتی حکومەتی ھەرێم و مەسرور بارزانی، تەنانەت دژی مسعود بارزانیش وەستاوەتەوە، ئەمیش لە ڕێگای چەند کەسێکەوە وەک، توانا عوسمان و ڕاگەیاندنەکانی سلێمانی کە لە سالی ٢٠١٩ توانا عوسمان و نێچیرڤان بارزانی چەند دیدارێکی نهێنی و تایبەتیان ئەنجام داوە، داواکاری نێچیرڤان بارزانی لە توانا سوکایەتی کردن و ناشرین کردنی حکومەتە، ئەگەرچی حکومەتی ھەرێم زۆر گەندەڵ و حکومەتێکی کارتۆنیە و زیاتر لە دەزگایەکی پۆلیسی موخابەراتی ئەچێیت،
|
نێچیرڤان + سامی ئەرگوشی |
بەم جۆرەش نێچیرڤان بارزانی سامی ئەرگۆشی سکرتێری ڕۆژنامەوانی خۆی ڕاسپاردووە بەوەی تەوجیهات و بەڵگەو زانیاری بداتە توانا عوسمان ھەتا تواناش لە ڕێگای ماڵپەڕ و ڕۆژنامەکانی سلێمانی ھێرش بکەنە سەر حکومەت و مەسرور بارزانی ، لەبەرامبەردا توانا عوسمان پارە و میزانی تایبەت پێدراوە. هەروەها بە هەمان شێوەش دەستی رێبوار وەلی کەریم واڵا کراوە کە لە لایەکی ترەوە هێرش بکاتە سەر مەسرور و حکومەتەکەی. تەنانەت ڕێبوار کریم وەلی کە دامەزرێنەری کەناڵی ڕووداوە نووسەی نێچیرڤان بارزانییە لە دەرەوەی وڵات جار جارە دەستێک لە مەسعود بارزانی دەوەشێنێیت و بەوەی وەسف دەکات ئەگر سەرکردە بوایە لە چەند ساڵی ڕابردوو ئەیتوانی دەوڵەتێک دروست بکات، ئەمیش لە ڕێگای سامی ئەرگۆشی ڕێنمایی و ئاڕاسەتە دەکرێت، لە بەرامبەردا موچەو پارەی بۆ حەواڵە دەکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست