بانده‌كانی قاچاخچێتی ده‌رمان له باشووری كوردستان
Thursday, 20/05/2021, 22:08
یه‌كێك له‌و سێكتهرانەی بواری خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی له باشووری كوردستان، كه‌وتۆته ده‌ست ژماریه‌ك باندی زه‌به‌لاح و فیرعه‌ون ئاسا، كه به ئاره‌زووی خۆیان هه‌وڵی شكست پێهینانی بواری ته‌ندروستی و ده‌رمانیان داوه، جۆرێك له قۆرخكاری و مۆنۆپۆڵ كردن و ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ئه‌م سێكته‌ره گرنگه‌ی ژیانی هاوڵاتیان داوه.
سه‌رجه‌م ئه‌و باندانه به‌رپرسانی باڵای حیزبی و حكومی و خودی كه‌سه گه‌وره‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت رهسولن، تیدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بوونەتە زه‌لیل كردن و زیاتركردنی نه‌خۆشی و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین په‌تا و نه‌خۆشی، كه زۆربه‌یان به‌هۆی خۆراك و ژینگه‌ی پیسه‌وه بوونیان هه‌یه، به‌شه‌كه‌ی تریشیان به‌هۆی هینان و داخل بوونی هه‌زاران تەن له ده‌رمانی ماوه به‌سه‌ر چوو (ئێكسپایه‌ر)، هەروەها خراپی له جۆر و پیك هینرهكانی ئه‌و ده‌رمانانه، كه ڕێگه نه‌دراوه به تاقیگه و پشكنینی جۆری بیهێنرینه ناو باشووری كوردستانه‌وه. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو چه‌ند كارگه‌یه‌كی ده‌رمانیشیان له هه‌ولێر و سلێمانی كردۆته‌وه، كه ناكه‌ونه ژێر هیچ ره‌قابه و چاودیری و پشكنین، به خراپترین كهوالیتی به‌رهه‌م ده‌هینن !.
سه‌ره‌تا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رۆل و ده‌رئه‌نجامه‌كان
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، هه‌ر كه‌سێك كرابیته وه‌زیری ته‌ندروستی، یه‌كیك له مه‌رجه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و حیزبی دهستهلاتدار ئه‌وه بوو، كه نابیت هه‌وڵ بدات به هیچ شیوه‌یه‌ك خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی و ئامێر‌و ده‌رمان و پیداویستی پزیشكی دابین بكات، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه ده‌بیت هه‌وڵ بدات ، نه‌خۆشخانه‌كان ته‌نها وه‌ك بینایه بوونیان هه‌بێت، بیر له باشكردنی ئه‌و بواره بۆ كۆمه‌ڵگا نه‌كاته‌وه، تا به شێوەیەکی سیستماتیك خه‌ڵكی رابهینین روو له نه‌خۆشخانه ئه‌هلی یه‌كان بکەن. له هه‌مان كاتیش‌دا كه‌مترین ده‌رمان له نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كان دابین دەكریت، بۆ ئه‌وه‌ی نەخۆشەکان په‌نا بۆ به‌رهه‌می كۆمپانیا و كارگه‌كانی به‌رپرسانی پارتی و یه‌كیتی بەرن، بنه‌ماڵه‌ی (بارزانی و تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ره‌سول) سێ بنەماڵەی ناسراوی دەسەڵاتن، کە کۆنتڕۆڵی دەرمان و ئامێری خەستەخانەکانیان کردووە، خراپترین دەرمان و ئامێری پزیشکی دەهێننە کوردستانەوە. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تەنیا بە ناو بوونی هه‌یه، هه‌مووی بۆته پاره و بۆ گیرڤانی به‌رپرسانی باڵای بارزانی و تاله‌بانی و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریان، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و ده‌رمان و پیداویستیانه ئه‌وه‌نده نا كهوالیتی به‌رهه‌م هینراون، ناتوانن سه‌رئێشه‌یه‌كی ساده چرەسەر بکەن.(ناوەکان)
لیستی ناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ده‌رمان و، پیداویستی پزیشكین له هه‌ولێر و سلیمانی و بادینان:
1- نێچیره‌ڤان بارزانی
2- هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
3- قوباد تاله‌بانی
4- لاهۆر شیخ جه‌نگی
5- مه‌سرور بارزانی
6- فازیل میرانی
7- كۆسره‌ت ره‌سول
8- مه‌نسور بارزانی
9- شیخ لیهات بارزانی
10- نه‌وزاد هادی
11- دكتۆر عه‌لی سه‌ندی
12- دكتۆر تاهیر هه‌ورامی
13- دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی
14- ئازاد هادی برای نه‌وزاد هادی
15- حاجی ئه‌حمه‌د خاوه‌نی (تیمارتهكان)
16- نوری سنجاری
17- ته‌مه‌ر كۆچه‌ر
18- فه‌رهاد ئه‌تروشی
19- دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر
20- عسیا ئه‌حمه‌د بهڕێوەبەری نووسینگه‌ی تایبه‌تی مه‌سرۆر بارزانی
21- دكتۆر ئومید سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
22- قادر حه‌مه جان
23- جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا
24- سه‌میر عه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانی
25- سامی عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی
26- ئاسۆ حاجی محمه‌د بامۆكی
27- نوری مالکی.
تێبینی:
عه‌لی قه‌مبور سه‌ره‌ك باندی قاچاخچی ده‌رمان، تایبه‌ت (مه‌سرور بارزانی و نیچیره‌ڤان بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سول و فازیل میرانی) هه‌م شه‌ریك بووه، له‌لاكه‌ی تریشه‌وه سه‌رۆك باندی گه‌وره‌ی ده‌رمان بووه له باشووری كوردستان، ساڵی پار به نه‌خۆشی كۆرۆنا ماڵئاوایی لە دزیی و خیانەت کرد، پاش خۆی 400 ملیۆن دۆلاری به جێهیشتووه، به زاری نه‌وزاد هادی كه وابه‌سته‌ی عه‌لی قه‌مبور بووه.
ناوی كۆمپانیاكان و كارگه‌كان
1- كارگه‌ی ده‌رمانی ئاوا میدیكا _ هه‌ولیر:
- خاوه‌ندارێتی نیچیره‌ڤان بارزانی، له‌لایه‌ن عه‌لی قه‌مبور به‌ڕێوە ده‌برا.2- كارگه‌ی ده‌رمانی پیونهر_ سلێمانی.
- خاوه‌نداریتی هیرۆ برایم ئه‌حمه‌د، له‌لایه‌ن دكتۆر تاهیر هه‌ورامی و ئاسۆ حاجی محمه‌د بامۆكی به‌ریوه ده‌بریت.
3- هۆز گروپ:
- عه‌لی قه‌مبوری سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، پشكی نیچیره‌ڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی و فازیل میران و كۆسره‌ت ره‌سول تیدابووه، هه‌ریه‌كه‌یان به كۆمپانیایه‌ك تیدا به‌شداربوون .
4- كۆمپانیای هاوكار گروپ.
- حاجی ئه‌حمه‌د هه‌ولێری و نه‌وزاد هادی
5- كۆمپانیای ئۆرگانۆ.
- ئه‌نوه‌ر عه‌بدلره‌حمان و كامه‌رانی برای
6- كۆمپانیای شمس الثريا.
- نوری مالیكی له هه‌ولێر بۆ ده‌رمان كردویهتهوه، كوڕێكی برازایه‌كی بارزانی شه‌ریكه له‌گه‌ڵ مالیكی
7- كۆمپانیای رامز فارما:
- نوری عوسمان سنجاری و چه‌ند قاچاخچیه‌كی وه‌ك خۆی
8- (كۆمپانیای ئهدراك ):
جودی سیهاد بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی، له توركیا ده‌رمان دێنیت و له هیچ بازگه و خاڵێك پشكنین راناگیرێت و باج و رسوماتیش نادات، تلیك و مه‌وادی موخهدریش دینیته كوردستان.
9- گروپی فاروق.
- فاروقی مه‌لا مسته‌فا
10- ستێر گروپ.
خاوه‌ندارێتی مه‌سرۆر بارزانی و به‌سه‌رپه‌رشتی سیروان ئه‌بوبه‌كر
11- كۆمپانیای خالدار.
- هه‌ولێر خاوه‌نی دكتۆر ته‌ها و كوریكی بارزانی
12- كۆمپانیای ناندولۆن:
- برازایه‌كی مه‌سعود بارزانی و (ئیسماعیل و یوسف و سه‌میع) ناوێكی هه‌ولێری.
نهێنی تری باندی ده‌رمانه‌كان
پیش مردنی عه‌لی قه‌مبور به نوسراوی فەرمی، مه‌وادی هۆشبەری زۆری له هینده‌وه ده‌هینا و به‌شیكی كه‌می له كارگه‌ی ده‌رمان به‌كار ده‌هینا، ئه‌وانی تری ره‌وانه‌ی ئیران و سوریا ده‌كرد.
ئه‌و به‌رپرس و بازرگانانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلییان هه‌یه:
1- نیچیره‌ڤان بارزانی.
2- مه‌سرور بارزانی
3- فازیل میرانی.
4- سیروان بارزانی.
5- مه‌نسور بارزانی.
6- سیداد بارزانی.
7- نیهاد بارزانی.
8- ره‌سول خۆشناو .
9- هیرۆ برایم ئه‌حمه‌د.
10- فاروق مه‌لا مسته‌فا.
11- شیخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا.
12- دكتۆر تاهیر.
13- قوباد تاله‌بانی.
14- لاهۆر شیخ جه‌نگی.
15- ئه‌نوه‌ر شیخه شه‌ریكی پاڤیل تاله‌بانی
16- سه‌لام كه‌ریم خان برادۆست.
17- به‌رهه‌م ساڵح.
18- كۆسره‌ت ره‌سول.
19- ریناس كۆسره‌ت ره‌سول.
20- ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول.
21- دكتۆر عه‌لی سه‌ندی.
22- دكتۆر سامان به‌رزنجی
23- ئاراس شیخ جه‌نگی.
24- ئاسۆ حاجی محمه‌د بامۆكی.
زیاتر له 40 نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی دیکە بوونیان هه‌یه، کە گه‌وره‌ترین بانده‌كانی ده‌رمان، كۆنترۆڵی گشت ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و مادەی هۆشبەری كردووە.
حه‌مید سورچی
پەیامنیری-هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست