کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خیرخوازی بارزانی پارتی ریسوا كرد

Monday, 10/05/2021, 21:59


دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی فه‌زیحه‌یه‌كی ئه‌خلاقی پیاوه‌كانی پاراستن له‌ ده‌زگای خیرخوازی ، كادیرانی لقی 4 پارتی تووشی شۆك كرد، كه‌( سۆران خه‌ڵه‌ف)ی به‌رپرسی ئۆفیسی سلیمانی له‌ناو ده‌زگاكه‌ی سێكسی له‌گه‌ل دوو قوتابی كچی و كارمه‌ندێكی ده‌زگاكه‌ی خۆی كردووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ، په‌وه‌یه‌ندیمان به‌ دوو كارمه‌ندی ئه‌و ده‌زگایه‌ له سلیمانی یه‌وه‌ كرد،  کە پێیان خۆش نەبوو ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت، ئەوان راستییه‌كانیان ئاشكرا كرد.
سۆران خه‌له‌ف به‌رپرسی نووسینگه‌ی ده‌زگای خیرخوازی بارزانی له‌ سلیمانی، ده‌سته‌لاته‌كانی خۆی  له‌و ده‌زگایه‌ به‌كار هیناوه‌ بۆ چه‌ند كاریكی به‌دناو، رابواردن و ئیستیغلال كردنی ژن و كچانی هه‌ژار، كه‌ خۆشیان پارتیین ، هه‌روه‌ها تا ئیستا له‌ شوقه‌كانی قه‌یوان چه‌ند كاریكی سیكسی ئه‌نجام داوه‌، په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی بۆ ناو ژنان به‌كار هیناوه‌، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی لقه‌كانی 4 و12و 11و 21و بی ده‌نگ بكات، هه‌موو خۆراكی ئه‌و ده‌زگایه‌ی به‌ لیستی ناوی به‌پرسانی حیزبی دابه‌ش كردووه‌و، زۆربه‌رپرس بۆ خۆی 4تا 5 به‌ش خۆراكی وه‌رگرتووه‌.
سۆران خه‌له‌ف به‌هۆی ده‌ستكه‌وتی نهینی و گه‌نده‌لی یه‌وه‌ 3 پارچه‌ زه‌وی و 2 شوقه‌ی گران به‌های كریوه‌ بۆ خۆی و مه‌زره‌عه‌یه‌كی له‌ سیتەك به‌نهینی كڕیوه‌ به‌ 20 ده‌فته‌ر دۆلار.
سۆران خه‌له‌ف سوودی له‌پویه‌نده‌یه‌كانی له‌گه‌ل راویژكارانی موسا ئه‌حمه‌د  به‌رپرسی ده‌زگای خیرخوازی بارزانی وه‌رگرتووه‌، له‌ ریگه‌ی به‌سام عه‌لی یشه‌وه‌ به‌وه‌ی  كوتله‌ی موسا ئه‌حمه‌د بووه‌ ئیستیغلال ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی كردووه‌.
زۆربه‌ی كاروباره‌كانی بۆ رابواردن و ئیستیغلالی ژنان به‌كار هیناوه‌و، ئاسایشی یه‌كیتی له‌ نزیكه‌وه‌ چاودیری یان كردووه‌و، زانیاری هه‌یه‌ له‌ ریگه‌ی ژنیكه‌وه‌، پێدەچێت سۆران خرابیته‌ ناو تۆری لیستی كامیرای نهینی یه‌وه‌ له‌كاتی سیكس كردندا.

سیروان چوارباخی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە