کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رپرسێكی بالای یه‌كێتی باشترین زه‌وی پێدراوه‌

Saturday, 08/05/2021, 20:34


ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بالای سیاسی و به‌رژوه‌ندیه‌كانی یه‌كیتی، له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی یه‌وه‌ بریاری به‌خشینی گه‌وره‌ترین و باشترین زه‌وی هه‌ولیری پێدرا.
ئه‌رسه‌لان بایز به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی وەک سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، ئەویش بە دانانی وێنه‌ی مسته‌فا بارزانی له‌ نووسیگه‌كه‌ی خۆی، لەلایەن مەسعود بارزانییەوە پاداشتی ئەو چاکەکەی گه‌راجی مه‌سیف سه‌لاحه‌دین له‌ ته‌یراوای هه‌ولێر پێدرا، كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی زیاتر له‌ 10 مه‌تر دووجا ده‌بیت.
هه‌روه‌ها پێشتریش له‌گه‌ره‌كی روناكی له‌ ته‌نیشت پاركی روناكی له‌ هه‌ولێر، زیاتر له‌ 600 مه‌تر دووجای له‌سه‌ر تاپۆ كراوه‌.
به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاره‌وانی هه‌ولێر، ئه‌و زه‌وییه‌ی گه‌راجی هه‌ولیر، به‌ 20 ملیۆن دۆلار ده‌خەمڵێنرێت.
سەرچاوەی ئەو زانییە دەڵێت، کەوا ئه‌رسه‌لان بایز په‌یوەندییه‌كانی به‌ بارزانییه‌وه‌ توندو تۆله‌، نەک لە کوردستان  لە هەندێک وڵاتی دیکەش پارەی کاش و  حیسابی بانک و ماڵ و موڵکی هەیە، لە ناوەڕاستی رۆما پایتەختی ئیتاڵیا کۆشکێکی گەورەی کڕیوە، بۆ رابواردن و بەسەربردنی کاتەکانی دوو سێ سڵ بەر ئیستا ئەو کۆشکەشی هەیە، شایانی باسە فه‌ره‌یدۆن عه‌بدولقادر و سالاری عەزیزیش لەلایەن بارزانییەوە  مانگانە یارمەتییان دەدرێت، ئەوانیش خانوو و زەوییان لە هەولێر وەرگرتووە، تەنانەت فەرەیدون عەبدولقادر زیاتر په‌یوه‌نده‌یه‌كانی ئه‌رسه‌لان به‌ مه‌سعود بارزانی یه‌وه‌ گه‌رم و گوڕی پێوه‌ كراوه‌.

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە