لەسایەی سەروەر نەبوونی یاسا و گەندەڵی، بەناحەق بردنی ماڵی گشتییەوە، لە سی و دوو ساڵی ڕابردوودا، سەرانی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان بوونەتە خاوەنی کۆمپانیا گەورە گەورەی جۆربەجۆر، بەشێوەیەک بۆ هەر سێکتەرێک لەسێکتەرەکانی ژیان، چەند کۆمپانیایەکیان هەیە، کە بەهاکانیان بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێنرێت.دیارە ئێستا بابەتەکە لەحیزب و کەسی یەکەمی حیزبیش دەرچووە، شۆڕبووەتەوە و گەیشتووەتەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەکی و بەرپرسی مەڵبەند و لقەکان و کەسایەتییە دیارەکانی حیزب کە هەریەکەیان کۆمپانیای تایبەت...
لەبەشی یەکەمی باسەکەمدا ئەوەم خستەڕوو کە نەرگسی، خوود ویستی یان خوود زل بینینە، یان هەستکردنە بەگەورەیی خوود، یاخوود زیادەڕۆییە لەگرنگیدان بەخوود. هەروەها ئەوەمان خستەڕوو کە ژنی نەرگسی خۆیان بەگەورە و باڵاتر لەتۆ دەزانن، دان بەهەڵەکانیاندا نانێن و ناتوانن بەرپرسیارێتی هەڵەکانیان هەڵبگرن، بۆیە هەرگیز...
لەم باسەمدا هەوڵ دەدەم ژنی نەرگسیتان پێ بناسێنم، گرنگترین تایبەندییەکانیان بخەمەڕوو، هەروەها چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا ڕوون بکەمەوە. بۆ ئەمە سەرەتا پێویستە ئەوە بزانین کە نەرگسی چییە ؟ خوود ویستی یان خوود زل بینین، هەستکردن بەگەورەیی خوود، زیادەڕۆییە لەگرنگیدان بەخوود. دیارە نەرگسی لەڕووی کلینیکییەوە...
ئاشکرایە بزوتنەی گۆڕان لەساڵی (٢٠١٣)دا، بەدروشمی (بۆ دژایەتی گەندەڵی دەچینە حکومەتەوە) بەشداری هەڵبژاردنی کرد و توانی (٢٤) کورسی بەدەست بهێنێت، بەڵام لەبەشداری کردنیان لەحکومەتدا موەفەق نەبوون، لەئاست ئومێد و چاوەڕوانییەکانی خەڵکدا نەبوون، نەیانتوانی ئەو بەڵێنانەی کە بەخەڵکیان دابوو جێبەجێی بکەن. بۆیە...
دەسەڵاتی کوردی شێوەیەکە لەشێوەکانی دەسەڵاتێکی نادیموکراتی خۆسەپێن کە دوو خێزان و بنەماڵە پاوانی دەسەڵاتیان کردووە، تەواوی سێکتەرەکانی سیستەمی حوکمڕانیان خستووەتە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە. سەرجەم بڕیار و فەرمانەکان لەلای ئەوانەوە دەدرێن و دەسەڵاتیان بەسەر هەموو دەم و دەزگاکانی حکومەت، بەدادگاکانیشەوە هەیە. ئاشکرایە...
گورگ ئاژەڵێکی دڕندە و زیرەکە، خاوەنی توانا و هێزە، هەستیارە ماڵی کردنی زەحمەتە، یەکگرتوون لەناو یەکدا، بەکۆمەڵ و بەپلان ڕاو دەکەن. سەگ ئاژەڵێکی دڕندە و زیرەکە، خاوەنی توانا و هێزە، دڵسۆز و بەوەفایە. ئەم وەفایە وای لەمرۆڤ کردووە کە ڕاگیری بکات و خزمەتی خۆی پێ بکات، بیکاتە پاسەوان و پاسی خۆی و سەروماڵی ...
لەم وتارەدا دەمەوێت لەسەر نەبوونی دەوڵەت و کاریگەرییەکانی لەسەر کەسێتی تاکی کورد بنووسم. ئاشکرایە کورد یەکێکە لەنەتەوە کۆنەکانی ناوچەکە کە تائێستا نەیتوانیوە بگاتە ئازادی و سەربەستی و دەوڵەتی خۆی دابمەزرێنێ، نەبوونی دەوڵەتیش کاریگەری سلبی و نەرێنی لەسەر کەسێتی و دەروونی هەریەکێکمان درووستکردووە....
خوێندکاران توێژێکی گرنگی کۆمەڵگەن، هەڵگری مەشخەڵی زانست و پێشکەوتنن، داینەمۆی گۆڕانکارییەکانن، هوشیار و بەئاگان، زیاتر لەهەر توێژێکی تر هەست بەنالەباری و خراپی باروودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری کۆمەڵگە دەکەن. ئەم توێژە سرووشتی خوێندکاربوونیان ئەو بەرپرسیارێتیەی تێدا درووست کردوون کە نەتوانن...
جنێودان دیاردیەکی دزێو و ناشرینی ناو گۆمەڵگەیە، یەکێکە لەو ڕەفتارە چەوت و نابەجێیانەی کە دژ بە داب و نەریت و بنەماکانی کۆمەڵ و ئازادییەکانی تاکە. لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤەکان لەسەرجەم کۆمەڵگە جیاوازەکاندا بەڕێژە و بڕی جیاواز پەنای بۆ دەبەن. جنێودان خۆی لەنرخ کەمکرنەوە و بێ ڕێزیکردن و سوکایەتی کردن بەکەسێک...
لەبەشی پێشوودا بەراووردی ژمارە و ڕێژەی دەنگی ئەم هەڵبژاردنەی کوردمان کرد بە هەڵبژاردنەکانی (٢٠١٤) و (٢٠١٨)ی پەرلەمانی عێراق. ئەوەمان خستەڕوو کە ژمارە و ڕێژەی دەنگی کورد لەهەر سێ بازنەکەدا دابەزیوە، بەتایبەت لەبازنەی دووەم، لەڕێژەی (٣٦٪)ەوە بووە بە (٢٠٫٣٪) کۆی دەنگدەرانی بازنەکە. هەروەها لەبازنەی سێیەمدا...
لەبەشی یەکەمدا، ئەوەمان خستەڕوو کە ڕێژەی دەنگی کورد لەپارێزگاکەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، لەبەرامبەردا ڕێژەی دەنگی عەرەب زۆر بەرزبووەتەوە، گەیشتووەتە ئاستێک کە تەنها (١٣٫٠٠٠) هەزار دەنگێکی کەمترە لەدەنگی کورد، ئەمە لەکاتێکدایە لەهەڵبژاردنی (٢٠١٤)ی پەرلەمانی عێراق جیاوازی دەنگی کورد لەگەڵ دەنگی...
لەڕۆژی (١٠) ئوکتۆبەری (٢٠٢١) هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنەکە کە کۆمیسیۆن ناوی کاندید و ژمارەی دەنگەکانیانی بڵاوی کردووەتەوە، کورد توانیویەتی شەش کورسی لەکۆی دوانزە کورسی پارێزگاکە بەدەست بهێنێت. لەبازنەی یەک کە (٥) کورسی بۆ دانراوە، چوار کورسی بۆ کورد و یەک کورسی...
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و هاوکات ئەندامی پەرلەمانی عێراقیشە، کچی شێخ تەحسین تاڵەبانییە کە لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، یەکێک لەدیارترین کوردە بەعسییەکانی کەرکوک بووە، باوکی بەوە تاوانبارە کە سیخوری بەسەر خەڵکیدا کردووە. ئەم بەعسی بوون و لاوازی هەستی نەتەوەییەی باوکی لەخوو و ڕەفتاری...
دوز خورماتوو شارۆچکەیەکی کوردنشینە لەڕووی ئیدارییەوە سەربە پارێزگای سەڵاحەدینە، ژمارەی دانیشتوانەکەی لەئێستادا نزیک بە (٢٢٠) هەزار کەسە، لەو ژمارەیە (٥٥٪) دانیشتوانەکەی کوردن، (٣٠٪) تورکمانی شیعە مەزهەبن، (١٥٪) عەرەبن. ئەم قەزایە پێشتر سەربە پارێزگای کەرکوک بووە، لەچوارچێوەی پرۆسەی تەعریب و کەمکردنەوەی...
بڕیارە (١٠) ئوکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، پارێزگای کەرکوک دوانزە کورسی پەرلەمانی بۆ دانراوە و بەپێی یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی (٢٠٢٠) پارێزگاکە دابەشی سێ بازنەی هەڵبژاردن کراوە. بازنەی یەکەم: ڕۆژهەڵاتی کەرکوک، پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ دانراوە (٤ پیاو و ١ ژن)، زۆربەی هەرە...