بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی عێراق
Saturday, 31/10/2020, 21:34
هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی عێراق كه بڕیاره لە ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو بكرێت، پێشبینی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تری نوێ بێت له‌ناوخۆ و ناوچه‌كه‌دا، به‌جۆرێك عێراق به‌ره‌و سه‌قامگیری یاخوود لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌كی یه‌كجاری ببات كه چه‌ندین ساڵه به‌هۆی باڵاده‌ستی مه‌زهه‌بی شیعه و ده‌ستوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی مه‌زهه‌بی و ئابوری و سیاسییه‌كانیان له‌ناو خاكی عێراق كردویانه، هه‌موو ئه‌م ململانێیانه بوونه‌ته‌هۆی په‌كه‌وتنی جومگه و دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانی به‌جۆرێك هیچ یه‌كێك له‌م دامه‌زراوانه له‌ماوه‌ی 17 ساڵدا سیمای حوكمڕانی پێوه دیار نه‌بووه، جگه له‌هۆكاری مه‌زهه‌بی، شیعه به‌هۆكاری مادی و مه‌عنه‌وی پاڵپشتی كردنی گروپه شیعه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانی دراوسێوه، له‌ولاشه‌وه سونه‌ی عێراق هیچی كه‌متر نه‌بووه له‌گروپی یه‌كه‌م، چونكه ئه‌مانیش ده‌وڵه‌ته سونیه‌كانی وه‌كو سعودیه و قه‌ته‌ر به‌رده‌وام پاڵپشتی مـادی ئه‌و گروپانه‌یان كردووه بۆ به‌هێزكردنی سـونه له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام هه‌ڵه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی سـونه له‌ماوه‌ی 17 ساڵدا وه‌ك هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشـووی عێراق، دروستكردن و پاڵپشتی كردنی گروپی تیرۆر وه‌ك قاعیده و داعش وایكرد زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م و كۆتای هاوڵاتی شه‌قامی عێراق بێت به‌هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌كه‌وه، كه هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كانی عێراق زه‌حمه‌تتر و دژوارتر بێت، به‌هۆی ئه‌و ململانێ و كوشتن و بڕینه مه‌زهه‌بییه‌وه، ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی ژیانیان وه‌ستاندووه، هه‌ربۆیه سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵ، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه شه‌قامی عێراقی به‌ته‌واوی مه‌زهه‌ب و پێكهاته‌كانه‌وه ماندووبوون به‌ده‌ست ئه‌م كۆمه‌ڵه كاسته سیاسییه‌ی عێراق، جگه له كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و بنه‌ماڵه‌یی و دواتریش مه‌زهه‌بی بۆ گه‌وره‌كانیان هیچی تریان نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی له‌م خۆپیشاندانانه‌دا ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌بوو كه ته‌نانه‌ت وتاری مه‌زهه‌بیش كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو، چونكه ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق پێگه‌یشتووه و به‌ده‌ست بێَ ده‌ره‌تانی و نه‌بوونی و هه‌ژاری خێزانه‌كه‌ی، دواتریش ته‌واوكردنی خوێندن ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌دامه‌زراندنیان، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی درووستكراو له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پێكادانه مه‌زهه‌بییه‌كان، وایكرد ئه‌م نه‌وه‌یه له‌خۆپیشاندانه‌كان شیعاری دژ مه‌زهه‌به‌كان و ڕێبه‌ره‌كانی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه، ئه‌م خاڵه دوولایه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌م: ئه‌م خۆپیشاندانه ده‌ریخست هێشتا شه‌قامی عێراقی توانای ئاشتبوونه‌وه و پێكه‌وه گونجانی هه‌موو مه‌زهه‌ب و پێكهاته‌كانی هه‌یه، دووه‌م: بووه‌هۆی ده‌رخستن و ته‌قینه‌وه‌ی ڕه‌وتێكی نوێ كه نوێنه‌رایه‌تی شه‌قام ده‌كات، دووره له‌هه‌موو ئه‌و ململانێیانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ژیانی هاوڵاتی عێراقی قورس كردبوو، واته به‌جۆرێكی تر بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵه سیاسییه‌ی چه‌ندین ساڵه شه‌قامی عێراقیان به‌ناوی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و گه‌نده‌ڵی ئیدارییه‌وه ووڵاتیان وێران كردووه، هه‌رچی هه‌رێمی كوردستانه له‌م شیكارییه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌ده‌ر نییـه، به‌ڵام به‌جۆرێكی تر له‌نێوان زۆنی سه‌وز و زۆنی زه‌رد، واته هه‌رچی زۆنی زه‌رده به‌پاڵپشتی كردنی توركیا له پارتی دیموكرات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كات، زۆنی سه‌وزی یه‌كێتی نیشتیمانی به‌ده‌ر نییـه له‌م هاوكێشه‌یه، چونكه ئه‌ویش ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو ئێران پاڵپشتی سیاسی و مه‌عنه‌وی ده‌كات تا له‌ڕێگه‌یه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌واو نه‌كراوه‌كانی له‌عێراق ته‌واو بكات، كه‌واته هه‌ردوو هێزه‌كه له‌ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا و ئێران ده‌كه‌ن و پره‌نسیپه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان وه‌لاناوه، بوونه‌ته‌هۆی دروستبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌رده‌وامی خه‌ڵك له‌خراپ به‌ڕێوه‌بردنی حوكمدا، چونكه گه‌نده‌ڵی له‌هه‌موو بواره‌كان و دزینی داهاتی و به‌قاچاخبردنی نه‌وت ژیانی هاوڵاتی هه‌رێمی سه‌ختتر كردووه كه هیچی كه‌متر نییـه له‌ژیانی هاوڵاتیانی عێراقی، له‌كۆتایدا ده‌كرێت بپرسین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بڕیار وایه بكرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت عێراق به‌ره‌و سه‌قامگیری ببـات ؟ ئایا ئه‌و هێزه نوێیانه‌ی درووست ده‌بن گرێدراوی ده‌وڵه‌تانی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی درواسێ نـابن ؟ ئایا چه‌مكی هاوڵاتی بوون كه نوێنه‌رایه‌تی شه‌قام ده‌كات تاچه‌ند ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هێزه نوێیانه و هه‌ڵبژاردن و حكومه‌تی داهاتووی عێراق ؟ یاخوود هه‌موو گریمانه‌كان نه‌رێنی و خراپتر ده‌بن عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌وێرانه‌یه‌كی نادیار و گه‌نده‌ڵییه‌كی خراپتر ده‌سپێرن ؟ داهاتوو ووڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست