کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌قى وته‌ى مه‌سعود بارزانی‮ و نێچیرڤان بارزانى له‌ چواره‌مین رۆژى كۆنگره‌ى (13)ى پارتى

Thursday, 16/12/2010, 12:00


1) وته‌که‌ی مه‌سعود بارزانی:
بەناوی‮ ‬خوای‮ ‬گەورەو میهرەبان
هەڤاڵانی‮ ‬بەڕێز و خۆشەویست‮. ‬خوشك و برایانی‮ ‬ئازیز‮.‬
پڕ‮ ‬بە دڵ سوپاسی‮ ‬هەمووتان دەكەم بۆ ئەو متمانەیەی‮ ‬كە بەمنتان دا،‮ ‬بۆ من جێگەی‮ ‬شەرەف و پێزانینێكی‮ ‬گەورەیە،‮ ‬شەرەفێكی‮ ‬گەورەیە بۆ من و بۆ هەر كەسێك كە ئەندام بێت لەم حزبەدا،‮ ‬چونكە حزبی‮ ‬بەرخودان و فیداكاری‮ ‬و مەردایەتی‮ ‬و شەهیدپەروەر و نیشتمانپەروەرییە،‮ ‬حزبی‮ ‬قارەمانپەروەرە،‮ ‬حزبی‮ ‬بارزانی‮ ‬ــ‮ ‬ییە‮. ‬دەبێ پارتی‮ ‬بە ئەرك بزانین بۆ خزمەتی‮ ‬گەل نەوەكو وەسیلەیەك بۆ ژیان،‮ ‬ژیانی‮ ‬هەر ئەندام و هەر كادرێكی‮ ‬ئەم حزبە چەند خۆش و بەختەوەر بێت،‮ ‬بۆ ئێمە سەربەرزی‮ ‬و شانازییە،‮ ‬بەڵام جارێكی‮ ‬دیكە دەڵێم‮: ‬حزبایەتی‮ ‬دەبێ وەسیلەیەك بێت بۆ خزمەتی‮ ‬گەل و نیشتمان‮.
‬بۆ من شەرەفێكی‮ ‬گەورەیە كە ئێوە ئەو متمانەیە بەمن دەدەن،‮ ‬بەڵام خۆشحاڵی‮ ‬من ئی‮ ‬ئەوەیە كە سێزدەمین كۆنگرەی‮ ‬پارتیمان زۆر بە‮ ‬ڕێكوپێكی‮ ‬دەستیپێكرد و خەریكە كۆتاییشی‮ ‬پێدێت،‮ ‬لە هەمووی‮ ‬خۆشتر هەر لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬كۆنگرەوە،‮ ‬ئەمجارە من هەستمكرد جیاوازییەكی‮ ‬یەكجار زۆر گەورەی‮ ‬هەبوو لەگەڵ جاران‮. ‬بەڕاستی‮ ‬ئەو كادرانە هەڵبژێردران كە كادری‮ ‬حزبن،‮ ‬نە مەسەلەی‮ ‬خزمایەتی،‮ ‬نە عەشیرەتگەری،‮ ‬نە ناوچەگەری‮ ‬هیچ تەئسیری‮ ‬نەكرد،‮ ‬بەشی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬كادرەكان ئەو كادرانەن كە لەلایەن قاعیدەی‮ ‬حزبەوە خۆشەویستن و جێگەی‮ ‬ئومێدن‮.
‬ئەمە بۆمن جێگەی‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬بوو،‮ ‬هۆی‮ ‬دووەم كە من زۆر پێی‮ ‬خۆشحاڵم،‮ ‬لەكاتی‮ ‬گفتوگۆكردندا من سەردانی‮ ‬هەموو لیژنەكانم كرد،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬یەك دونیا دڵخۆشی‮ ‬كردم،‮ ‬ئەو گفتوگۆیانەی‮ ‬كە گوێم لێبوون و ئەو ئاستە بەرزەی‮ ‬كە گەنجەكانمان پێی‮ ‬گەیشتوون زۆر كەس وایدەگووت كە گەنج لەناو پارتیدا كەمە،‮ ‬لە خوا بەزیادبێت لەم گەنجە ناسك و نازدارانە زیاتر چیدیكە‮. ‬من حەزم دەكرد كاتی‮ ‬زیاتر هەبووایە و گوێم لە گفتوگۆی‮ ‬ئەو گەنجانە گرتبا،‮ ‬كە بەڕاستی‮ ‬بۆ من جێگەی‮ ‬شانازی‮ ‬و جێگەی‮ ‬ئومێدن‮.‬
پارتی‮ ‬خاوەن جەماوەر و سەركردایەتیەكی‮ ‬دڵسۆزه‌ ، جاران پارتی‮ ‬هەمیشە خاوەن قاعیدەیەكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬فراوان بووەو هەمیشە سەركردایەتییەكی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬هەبووە،‮ ‬بەڵام ئێمە لە كادری‮ ‬ناوەڕاست خەلەلی‮ ‬گەورەمان هەبوو‮. ‬ئەمجارە دەبینم ئەو خەلەلە زۆر بەباشی‮ ‬چارەسەركراوەو ئەمە ئومێدێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەمن داوە‮. ‬هەروەها‮ ‬ڕێكوپێكی‮ ‬ڕێكخستنی‮ ‬كۆنگرە،‮ ‬شوێنێكە،‮ ‬جێگە‮. ‬من دەمەوێ سوپاسی‮ ‬هەر هەموویان بكەم،‮ ‬سوپاسی‮ ‬هەموو ئەو هەڤاڵانە بكەم كە‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬سەرەكیان بینی‮ ‬و زەحمەتێكی‮ ‬زۆریان كێشا لە‮ ‬ڕێكخستنی‮ ‬ئەم شوێنە و بەرنامەی‮ ‬ئەم كۆنگرەیە‮. ‬سوپاسی‮ ‬لیژنەی‮ ‬ئامادەكاری‮ ‬كۆنگرە دەكەم،‮ ‬كە بە‮ ‬ڕێكوپێكی‮ ‬ئەركەكانی‮ ‬خۆیان ئەنجامدا‮. ‬
سوپاسی‮ ‬هەموو ئەو هەڤاڵانە دەكەم كە هەر كەس و بەپێی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬خۆی‮ ‬درێغیان نەكرد لەسەرخستنی‮ ‬ئەم كۆنگرەیە تا ئێستا پەنا بە خوا هەر واش دەبێت‮. ‬دەبێ ئێمە حزبایەتی‮ ‬خۆمان بە عیشقەوە بكەین،‮ ‬بە ئیلتزامەوە‮. ‬من دوو نموونەتان بۆ دەهێنمەوە‮: ‬نموونەی‮ ‬پابەندی‮ ‬كادری‮ ‬پارتی،‮ ‬كە وەختی‮ ‬خۆی‮ ‬چۆن پارتی‮ ‬كراوە؟‮ ‬یەكێكیان،‮ ‬كۆمەڵێك كادری‮ ‬پارتی‮ ‬خەریكی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬بوون و لە دەشتی‮ ‬هەولێر خەڵك بێننە ناو حزب‮. ‬هەر كادرێك لە دێیەك هاتبووە خوارێ و پەرت و بڵاوببوون‮. ‬دوا كادر كە چووبوو بۆ گوندێك،‮ ‬جووتیارێكی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر لێی‮ ‬پرسیبوو‮: ‬ئەرێ فڵانە كەس پارتی‮ ‬یانی‮ ‬چی؟ ئەویش بیری‮ ‬كردبۆوەو گوتووبوی‮: ‬كاكە پارتی‮ ‬یانی‮ ‬پەرتوبڵاو‮. ‬ئەوە نابینیی‮ ‬هەریەكەمان بەرتوبڵاو بووینە و هەر‮ ‬یەكەمان لە گوندێكەوە خەریكی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬و خەریكی‮ ‬پارتایەتین‮. پارتی‮ ‬یانی‮ ‬ئەمە‮. ‬
نموونەی‮ ‬دووەم‮: ‬جارێك شەهید حەمید باتاسی‮ ‬قاسدی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬بووە بۆ لای‮ ‬جەنابی‮ ‬بارزانی‮. ‬ناوی‮ ‬نهێنی‮ ‬حزبی‮ ‬حەمید باتاسی‮ (‬مێروولە‮) ‬بووە،‮ ‬كە دەچێ بۆ خزمەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬دوو سێ كەسی‮ ‬دیكەش لەوێ دانیشتبوون،‮ ‬ئەویش لێی‮ ‬دەپرسێ‮: ‬كاكە ناوت چییە؟ دەڵێ‮: ‬قوربان ناوم مێروولەیە‮. ‬دەڵێ‮: ‬خەڵكی‮ ‬كوێی؟ دەڵێ‮: ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانم‮. ‬گوتی‮: ‬ئێ باشە كوردستان گەورەیە،‮ ‬خەڵكی‮ ‬چ شارێكی،‮ ‬خەڵكی‮ ‬چ ناوچەیەكی؟ گوتی‮: ‬قوربان فەرقی‮ ‬نییە،‮ ‬كوردستان هەمووی‮ ‬یەكە،‮ ‬من خەڵكی‮ ‬كوردستانم‮. ‬هەرچی‮ ‬جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬كردی،‮ ‬ئەو نە ناوی‮ ‬خۆی‮ ‬گوت نە ناوی‮ ‬گوندەكەشی،‮ ‬كە هاتەدەرێ گوتی‮: ‬ئەو منی‮ ‬تاقیدەكردەوە بۆ ئەوەی‮ ‬بزانێ من چەند پابەندی‮ ‬پارتایەتیم،‮ ‬قابیلە ناوی‮ ‬من نەزانێ،‮ ‬بەهەقیقەت نەشیدەزانی،‮ ‬بۆیە پارتی‮ ‬بەقۆناغی‮ ‬زۆر سەختدا تێپەڕیووە،‮ ‬هەر لەرۆژی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬تا بەئەمڕۆ گەیشتووە‮.‬
سوپاس بۆ خوا ئێمە گەیشتینە رۆژێكی‮ ‬گەش،‮ ‬خوێنی‮ ‬شەهیدانمان بەفیڕۆ نەچوو،‮ ‬زۆر شت لەسەر دەستی‮ ‬پارتی‮ ‬هاتۆتەدی،‮ ‬ئومێدەوارم ئەوەی‮ ‬ماویشە هەر لەسەردەستی‮ ‬پارتی‮ ‬بێتەدی‮.‬
خەبات و ماندووبوونی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬خەباتێكی‮ ‬بێ وچان و سەخت و پڕ‮ ‬قوربانیدان بووە،‮ ‬پارتی‮ ‬هیچ كاتێك نە لەبەرپرسیاریەتی‮ ‬رایكردووە نە راشدەكات،‮ ‬پارتی‮ ‬تەحەمولی‮ ‬سەركەوتن و نسكۆكانی‮ ‬كردووە،‮ ‬ئەگەر پارتی،‮ ‬حزبێكی‮ ‬ریشەدار نەبوایە لەناو ئەم گەل و وڵاتەدا،‮ ‬كارەساتی‮ ‬وای‮ ‬بەسەرهاتووە،‮ ‬نەدەبوایە جارێكی‮ ‬دیكە سەر هەڵداتەوە،‮ ‬بەڵام ئیسپات بوو كە هێزێك نییە لەم دنیایەدا بتوانێ پارتی‮ ‬لەناوببات‮. ‬ئەو‮ ‬ڕۆژە ئێمە بینیمان زۆر لە برایانی‮ ‬بەرپرس و حزبی‮ ‬و سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئێراقی‮ ‬هاتن و لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬كۆنگرەدا بەشدارییان كردین و من جارێكی‮ ‬دیكەش سوپاسیان دەكەم،‮ ‬ئەمە نیشانەی‮ ‬بایەخپێدانی‮ ‬ئەوانە بە‮ ‬ڕەوشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هاوكات سەنگی‮ ‬پارتیش نیشاندەدات‮. ‬لەو‮ ‬ڕۆژەدا وتەیەكی‮ ‬دوورودرێژم پێشكەشكرد،‮ ‬ویستم بەرنامە و سیاسەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و هێڵەكانی‮ ‬سیاسەتەكەمان پیشانی‮ ‬هەموو لایەك بدەم‮. ‬باسی‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووسم كرد‮. ‬
هەروەكو ئێستا ئەو مەسەلەیە باسكراوە،‮ ‬ئەم مەسەلەیە لە هەموو كۆنگرەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬باسكراوەو پەسندیش كراوە‮. ‬بەڵام لەو ماوەیەدا دیسان شۆڤێنییەكان پێیانوابوو كە مادەیەكی‮ ‬دیكەیان كەوتە دەست بۆ ئەوەی‮ ‬هەم دیسان پەلاماری‮ ‬كورد و شەخسی‮ ‬من بدەنەوە‮. ‬پێیانوابوو كە ئەمە دەرفەتێكە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو دەسپێشخەرییە گەورەیەی‮ ‬كە ئێراقی‮ ‬لە بن بەست‮ ‬ڕزگاركرد تەشویشی‮ ‬بخەنەسەر و كەمی‮ ‬بكەنەوە،‮ ‬وایان نیشاندا ئێمە داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەكەین‮. ‬من دەمەوێ بۆ ئەوان‮ ‬ڕوونبكەمەوە،‮ ‬ئەگەر ئەو شۆڤێنیانە دەیانەوێ گوێی‮ ‬لێبگرن‮. ‬جارێ ئێمە‮ ‬یەك نەتەوەین،‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردین و كوردستانین‮. ‬خوای‮ ‬گەورە ئێمەی‮ ‬وا خەڵق كردووەو ئەو مافەی‮ ‬بە ئێمە داوە‮. ‬ڕەنگە من لەگەڵ زۆ كەس بۆچوونم جیاوازبێت،‮ ‬بەڵام دەڵێن مافی‮ ‬ئێمە بدەن‮. ‬من دەڵێم‮: ‬دەوڵەتێك‮ ‬یان لایەنێك دەتوانێ مافی‮ ‬تۆ زەوت بكات،‮ ‬بەڵام ئەو ئەو مافەی‮ ‬نییە ماف بدات،‮ ‬دەبێ ئیعترافی‮ ‬پێ بكات،‮ ‬چونكە مافی‮ ‬خۆتە،‮ ‬ئەو زەوتی‮ ‬كردووەو پێت نادات،‮ ‬نە موڵكی‮ ‬ئەوە،‮ ‬دەتوانێ ئیعترافی‮ ‬پێبكات‮. ‬من لەگەڵ ئەوەدانیم بە‮ ‬یەكێك بڵێت،‮ ‬بینە مافی‮ ‬ئێمە بدە،‮ ‬چونكە مافی‮ ‬ئێمە دراوە،‮ ‬خوا بە ئێمەی‮ ‬داوە‮.‬
مەسەلەی‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووس مافی‮ ‬هەموو نەتەوەیەكە،‮ ‬مافێكی‮ ‬سرووشتییە‮. ‬مەبەستم ئەوەیە ئێمە چۆن موماڕەسەی‮ ‬ئەو مافە بكەین‮. ‬من هەمیشە گوتوومە و ئێستاش دەیڵێمەوە‮: ‬وەكو نەتەوەیەك مافێكی‮ ‬سرووشتی‮ ‬ئێمەیە،‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووسمان هەبێت وەكو هەموو نەتەوەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬بەڵام ئێمە لێرە لە كوردستانی‮ ‬ئێراق،‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بڕیاری‮ ‬لێیداوە،‮ ‬بە مەرجیك ئێراقێكی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬بێت،‮ ‬ئێمە لە چوارچێوەی‮ ‬ئەم ئێراقە دەبین و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬خۆمان دەبینین‮. ‬لەسەر ئەو بنەمایەش ئێمە پشكدارییەكی‮ ‬جددیمان كرد لە بونیادنانی‮ ‬ئێراقی‮ ‬تازەدا‮. ‬لە دەستووری‮ ‬ئێراقیشدا هاتووە،‮ ‬لە دێباجەكەی‮ ‬كە پابەندبوون بەم دەستوورەی‮ ‬كە ناسنامەی‮ ‬ئێراقی‮ ‬بە ئێراقێكی‮ ‬ئیتحادی‮ (‬فیدراڵی‮) ‬دیاریكردووە،‮ ‬پابەندبوون بەم دەستوورە مەرجە بۆ مانەوەی‮ ‬ئێراق بە‮ ‬یەكپارچەیی‮. ‬كاتێك كە لێكتێگەیشتن هەبێت‮ ‬یا خیلاف هەبێ،‮ ‬ئەمە شتێكی‮ ‬زۆر سرووشتییە لە نێوان ئێمە و هەر حزبێكی‮ ‬عەرەبی‮ ‬هەر كەسایەتییەكی‮ ‬عەرەبی‮ ‬دەتوانین بە دیالۆگ لەیەكتری‮ ‬تێبگەین و كێشەكە چارەسەر بكەین،‮ ‬بەڵام كاتێك بڕیاری‮ ‬لەپێشینە هەبی‮ ‬كە تۆ دەبێ نەبیت،‮ ‬ئیتر هیچ‮ ‬ڕێگای‮ ‬تەفاهوم نییە‮. ‬پەیمانیی‮ ‬من بۆ ئەو برا عەرەبانەی‮ ‬چ شیعە چ سوننە كە هاوپەیمانی‮ ‬ئێمەن‮ ‬یان دۆستی‮ ‬ئێمەن‮ ‬یا هەندێكیان بە هەڵە لە ئێمە گەیشتوون‮. ‬ئێمە پابەندین بە ئێراقی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬فرەیی‮. ‬ئێمە پابەندین بە ئێراقی‮ ‬دیموكراتی‮. ‬ئێمە پابەندین بەو ئێراقەی‮ ‬خاوەنی‮ ‬ئەم دەستوورەیە،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕۆژێك لە‮ ‬ڕۆژان ئێمە ئامادەنین لە ژێر دەستی‮ ‬شۆڤێنەكان لەناو ئەم ئێراقەدا بژین‮. ‬هەندێكیان باسی‮ ‬ئەوەیان كردووە،‮ ‬كە ئەو‮ ‬ڕۆژە ئاڵای‮ ‬ئێراق نەبووە،‮ ‬كینەكەیان ئەوەندە لە دڵە،‮ ‬فێربوونە و هەتا نەیانتوانیووە ئاڵاكەش ببینن،‮ ‬ئەگینا فەرموون چەند ئاڵای‮ ‬ئێراق لەم هۆڵەدابوو‮. ‬ئەمە‮ ‬یەك،‮ ‬دووەم سروودی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬ئێراقی‮ ‬ئەوەندە درێژیشیان لێدا،‮ ‬ئەگەر خەلەلێك لە بەرنامەی‮ ‬كۆنگرەدا هەبوو،‮ ‬ئەوەبوو ئەوەندە درێژ بوو خۆیان دەیانگووت ئەوە چییە بۆ ئەوەندە درێژە‮. ‬ئەمە هەمووی‮ ‬نیشاندانی‮ ‬پابەندبوونی‮ ‬ئێمەیە بە ئێراق،‮ ‬بەڵام جارێكی‮ ‬دیكە دەیڵێمەوە‮: ‬ئێراقێكی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬تەعەدودی‮ ‬نەك ئێراقێك لە ژێر دەستی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬و دیكتاتۆری‮ ‬دابێت‮. ‬شۆڤێنییەكان ناتوانن تەئسیر لەو دەسپێشخەرییە بكەن،‮ ‬ئێمە لەناو هێزە عەرەبییەكان چ شیعە و چ سوننە هاوپەیمانمان زۆرە،‮ ‬زۆریشیان هەن بە هەڵە لە وەزعەكە گەیشتوون،‮ ‬خەریكن ئێستا هەڵوێستی‮ ‬خۆیان چاك دەكەنەوە‮. ‬ئەوانەی‮ ‬كەوا داخ لە دڵن ژمارەیەكی‮ ‬كەمن و هەندێكیان دەڵێن‮: ‬ئەگەر كورد دەیانەوێ جیاببنەوە،‮ ‬با بڕۆن بەبێ گەڕانەوەو ئاو ئاو بچن‮. ‬یاخوا ئاوئاوبچن،‮ ‬چونكە ئێراق وڵاتی‮ ‬ئێمەیە و موڵكی‮ ‬ئێمەیە‮.‬
بە‮ ‬یەكگرتوو‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬ماڵی‮ ‬كورد

هەڤاڵیینە‮..‬
ئێمە دەبێ ماڵی‮ ‬كورد وا بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬ڕابگرین و بیپارێزین،‮ ‬مەرج نییە هەموومان لەیەك حزبدا بین،‮ ‬بەڵام مەرجە هەموومان كۆك و هاوهەڵوێست بین لە پرسە ستراتیژییەكاندا‮. ‬خۆشبەختانە تا‮ ‬ڕادەیەكی‮ ‬زۆر ئێمە لەم بوارەدا سەركەوتووین،‮ ‬هەرچەندە هێشتا كەموكوڕی‮ ‬و گرفت ماوە،‮ ‬بەڵام لەمەودوا پارتی‮ ‬دەبێ زۆر كراوەتر بێت لەسەر هەموو حزبەكانی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬نێوان پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتیش لە خزمەتی‮ ‬گەل و نیشتمان دایە‮. ‬ئەمەش بەلای‮ ‬ئێمەوە خاڵێكی‮ ‬گرنگە‮.‬
لەكاتی‮ ‬داوەتنامە بۆ حزبەكان خەلەلێك هەبوو،‮ ‬ئەو حزبانەی‮ ‬كە داوەت نەكراون،‮ ‬من لێرەوە داوای‮ ‬لێبوردنیان لێدەكەم و دەبێ ئەم خەلەلە چارەسەر بكرێ،‮ ‬چونكە ئێمە بەبێ ئیستسنا ویستوومانە هەموو حزبەكان بێن‮.‬

لەبارەی‮ ‬ناوچە دابڕاوەكانیش،‮ ‬ماددەی‮ ‬140‮ ‬ماددەیەكی‮ ‬دەستوورییە،‮ ‬ئێمە پابەندین بەو ماددەیە و مومكین نییە تەنازوولی‮ ‬لێبكەین‮. ‬ئێمە كراوەین،‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژەش گوتم‮: ‬ئەوانەی‮ ‬مەترسیان هەیە،‮ ‬كە ئەگەر ناوچە دابڕاوەكان بە كەركووكەوە هاتنەوە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬مەترسی‮ ‬ئەوە هەیە ئێمە تاكڕەوی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬بكەین،‮ ‬دەڵێم‮: ‬نەشتی‮ ‬وا لە خەیاڵی‮ ‬ئێمەدا هەیە و نە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئەوەش دەدرێ،‮ ‬باوەڕ‮ ‬بكەن ئێمە زۆر كراوەتر دەبین لەسەر برا عەرەبەكان و توركمانەكان،‮ ‬چونكە هەموومان هاووڵاتی‮ ‬ئێراقین و برای‮ ‬یەكین و دەبێ پێكەوە ئیدارەیەكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬ئەو شوێنانە بكەین،‮ ‬بەڵام هەروەكو گوتم‮: ‬مساوەمە لەسەر ناسنامەی‮ ‬كەركووك و ئەو ناوچانە ناكرێ،‮ ‬چونكە كەس ناتوانێ ئەمە بكات‮.‬

من نموونەیەكی‮ ‬سادەتان بۆ دەهێنمەوە،‮ ‬پێشی‮ ‬2‮ ‬ساڵ كە گرووپێك لەناو پەرلەمان خەریكی‮ ‬موئامەرەیەكی‮ ‬گەورەبوون دەربارەی‮ ‬پرسی‮ ‬كەركووك،‮ ‬ئەوەبوو من هەستام چووم بۆ بەغدا،‮ ‬نزیكەی‮ ‬6،7‮ ‬ڕۆژ مامەوە،‮ ‬سوپاس بۆ خوا لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەكانی‮ ‬دیكە توانیمان ئەو پیلانە پووچەڵ بكەینەوە،‮ ‬كە گەڕامەوە نەوەیەكم هەیە كوڕی‮ ‬مەسروور تەمەنی‮ ‬پێنج شەش ساڵ بوو،‮ ‬وەڵاهی‮ ‬لەسەر پلیكانەكان هاتە سەر‮ ‬ڕێگەم و گوتی‮: ‬بابە كەركووك ئی‮ ‬ئێمەیە بە كەس نەدەی‮. ‬پێم گوت‮: ‬ڕۆڵە وەڵڵاهی‮ ‬باپیرە گەورەت خەریكی‮ ‬كەركووك بووەو سەری‮ ‬لەسەر داناوە،‮ ‬باپیرت و بابیشت،‮ ‬پەنا بە خوا تۆ بۆمانی‮ ‬وەربگریتەوە‮. ‬ئێمە هەر ئەوەندەمان پێكراوە‮.‬

هەڤاڵینەە لەم بڕگەیەی‮ ‬ئێستا باسی‮ ‬دەكەم حەزدەكەم تەحەمولم بكەن‮: ‬خوا شاهیدە ئێستا حەزمدەكرد چەندین كەس خۆیان بۆ سەرۆكایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان پاڵاوتبایە و من دەنگم بە‮ ‬یەكێكی‮ ‬دیكە دابوایە‮.‬
هەڤاڵینە‮...‬‮ ‬خوشك و برایانی‮ ‬خۆشەویست سونەتی‮ ‬ژیان وایە هەر مرۆڤێك كۆتایی‮ ‬هەیە،‮ ‬من حەزدەكەم واقیعی‮ ‬بن بە عاتیفە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬ئەم مەسەلەیە نەبنەوە‮. ‬هەر مرۆڤێك كۆتایی‮ ‬هەیە‮. ‬مرۆڤ چەند بژێت‮ ‬ڕۆژێك‮ ‬یا دەكوژرێ‮ ‬یا دەمرێ‮. ‬مرۆڤ چەند بەهێز و بەتوانا بێت،‮ ‬پیر دەبێت و دواتر تاقەتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نابێ دوو هەنگاویش بهاوێژێ‮. ‬زۆر زۆر خۆشتر و سەربەرزانەترە،‮ ‬هەر مرۆڤێك بەتایبەتی‮ ‬من،‮ ‬مرۆڤ لە كاتێكی‮ ‬وادا بە ئێوە بڵێ خواحافیز،‮ ‬كە لایەنی‮ ‬كەم بڵێین نەخێر و حەزناكەین و پێمان ناخۆشە و دڵتان بەدواوەی‮ ‬بێت،‮ ‬نەك بڵێن ئەرێ بۆ لەكۆڵمان نابیەوە‮.‬


من كە لە‮ ‬1962/5/20‮ ‬بوومە پێشمەرگە،‮ ‬خواشاهیدە هەر بەتەمای‮ ‬ئەوەش نەبووم كە دەگەمە ئەو‮ ‬ڕۆژە‮. ‬من بە عیشقەوە بوومە پێشمەرگە‮ ‬یانی‮ ‬وەكو عاشقێكی‮ ‬پێشمەرگایەتی،‮ ‬بەڵام باوەڕێكی‮ ‬تەواوم بەوە هەبوو كە ئەمڕۆژە هەر دادێ،‮ ‬بەڵام نەمدەزانی‮ ‬من ئەم‮ ‬ڕۆژە دەبینم‮. ‬ئیستاش ئیمانێكی‮ ‬تەواوم هەیە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬لەمەش گەورەتر و گەشتر دەبێت،‮ ‬بەڵام نازانم ئایا دەبینم‮ ‬یان نەوەی‮ ‬دیكە دەیبینێ‮. ‬من ئێستاش داواتان لێدەكەم،‮ ‬لەم بارەدا كە سوپاس بۆ خوا ئەو هەموو دەسكەوتانە بەدەستهاتوون،‮ ‬ئەو هەموو سەركەوتنانە بەدەستهاتوون،‮ ‬ئێستا مرۆڤ دەتوانێ تا‮ ‬ڕادەیەكی‮ ‬زۆر بە ویژدانێكی‮ ‬ئاسوودە بە دڵێكی‮ ‬خۆش،‮ ‬هەم قەرزەكانی‮ ‬ئێوەو میللەتی‮ ‬كورد لەسەر مەلا مستەفا و ئیدریس و لەسەر خۆشم تا‮ ‬ڕادەیەكی‮ ‬زۆر توانیومانە لە زۆر لەو دەسكەوتانە لەگەڵتان بین و بەدەست بێنین‮. ‬من ئێستاش داواتان لێدەكەم لەو بەرپرسیاریەتیەم عەفو بكەن‮. ‬خوا شاهێدە من ئەوە بۆ هیچ شتێك ناڵێم،‮ ‬لەناخی‮ ‬دەروونمەوە دەیڵێم‮.‬

سوپاس بۆ خوا،‮ ‬سوپاس بۆ شەهیدان و خانەوادەی‮ ‬شەهیدان و سوپاس بۆ ئێوەی‮ ‬تێكۆشەر،‮ ‬ئێوەو ئەوانەی‮ ‬پێش ئێوەش،‮ ‬بابوباپیرانتان،‮ ‬لەوانەیە زۆرتان كوڕە شەهیدو نەوەی‮ ‬شەهیدیش بن،‮ ‬زۆرتان كچە شەهید و كوڕە شەهید و برای‮ ‬شەهید و دایكی‮ ‬شەهیدن‮. ‬ئەمە بەرهەمی‮ ‬خوێنی‮ ‬ئەوانە،‮ ‬نیعمەتی‮ ‬خوایە‮. ‬ئەم حزبە،‮ ‬سوپاس بۆ خوا حزبێكی‮ ‬بە ئەخڵاقە،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬كە حزبێكی‮ ‬نیشتمانپەروەر و قارەمانپەروەر و شەهید پەروەرە،‮ ‬ئەخلاقپەروەریشە‮. ‬من زۆرجار موتەئەسیر دەبم كە حوكم لەسەر ئەو حزبە دەدرێ لەمیانەی‮ ‬ڕەفتاری‮ ‬كادرێك‮ ‬یا بەرپرسێك كە‮ ‬ڕەنگە بەهای‮ ‬ئەو حزبە نەزانێ و هەڵەیەك بكات‮. ‬بەنیسبەتی‮ ‬ئێمەش پەروەردەی‮ ‬من ئەوە نەبووە،‮ ‬من بۆ سەرۆكایەتی‮ ‬بیكەم،‮ ‬وەكو بە ئێوەم گوت‮: ‬ئێمە پەروەردەی‮ ‬قوتابخانەیەكین كە دەڵێن‮ ‬ڕێبازی‮ ‬بارزانی،‮ ‬بە هەقیقەت مەبەستم ئەوە نییە هەر چ كەسێك جەمەدانیەكی‮ ‬سووری‮ ‬لەسەربێت،‮ ‬یا لە ناوچەی‮ ‬بارزان بێت‮ ‬یانی‮ ‬بارزانی‮ ‬ــ‮ ‬یە‮. ‬بارزانی‮ ‬ڕێبازێكە‮ ‬یانی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬یانی‮ ‬مەردایەتی‮. ‬ئێمە پەروەردەی‮ ‬قوتابخانەیەكین كە لە ساڵی‮ ‬1903‮ ‬شێخ عەبدولسەلامی‮ ‬شەهید داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە ئینگلیزەكان كردووە‮. ‬سەروەری‮ ‬ئێمە شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزانی‮ ‬12‮ ‬ساڵ لە زیندان لە دەست و پێ لە ژووری‮ ‬ئیعدام تەنازوولی‮ ‬نەكرد‮ ‬یەك نامە بۆ حكوومەتی‮ ‬ئێراق بنووسێ بۆ ئەوەی‮ ‬عەفوی‮ ‬بكات‮. ‬لەسەر جەمەدانی‮ ‬سوور‮ ‬12‮ ‬گەنجی‮ ‬بارزانی‮ ‬بە جەمەدانی‮ ‬هەڵواسراون و ئیعدام كران،‮ ‬چونكە ئەحكامی‮ ‬عورفی‮ ‬مەمنوع بوو جەمەدانی‮ ‬سوور ببەستن لە ناوچەی‮ ‬بارزان‮.‬

من لەبەردەستی‮ ‬مەلا مستەفا گەورە بوومە‮. ‬من دەزانم خوا شاهیدە ئامانجی‮ ‬ئێمە ئەوەبووە ئێوە سەربەرز و سەرفرازبن نەك ئێمە سەرۆك بین‮. ‬ئەوەی‮ ‬لەناو دەروونم بوو،‮ ‬حەزم كرد پێتان بڵێم،‮ ‬كە گوتم تەحەمولم بكەن ئەوەیە‮. ‬من هەر برای‮ ‬ئێوەم و خزمەتكاری‮ ‬ئێوەم‮. ‬لەهەر پێگەیەكیش بم من هەر ئەو مسعودەم و ئەو پێشمەرگەم كە منتان ناسیووە‮.‬

بەهەرحاڵ ئومیدەوارم،‮ ‬هەركاتێك كە خواحافیزی‮ ‬لەیەكدی‮ ‬بكەین،‮ ‬نەگاتە ئەو بارەی‮ ‬بڵێن دە لە كۆڵمان ببەوە‮. ‬من ئەوە نیم عاشقی‮ ‬ئەوەبم كە بێزاری‮ ‬خۆتانم لێبكەن‮. ‬هەر دەقیقەی‮ ‬ئێوە پێتان خۆشبێت،‮ ‬وەڵاهی‮ ‬كەس لەمن ئاسانتر نییە بۆ ئەوەی‮ ‬بڵێم خواحافیز‮.‬
مادام واتان لێكرد،‮ ‬حەزدەكەم ئاماژە بە خاڵێكی‮ ‬دیكەش بدەم،‮ ‬زۆر لە ناحەز و دوژمنانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بنەماڵەی‮ ‬ئێمە،‮ ‬دڵی‮ ‬خۆیان بەوە خۆشدەكرد كە لەناو پارتی‮ ‬و لە ناو بنەماڵە تەكەتولات هەیە‮. ‬ئێمە بنەماڵەیەكی‮ ‬زۆرین،‮ ‬یانی‮ ‬بۆ زانیاری‮ ‬ئێوە كە دەڵێن بنەماڵەی‮ ‬بارزان،‮ ‬ئێمە هەر پیاو لە هەزار كەس زیاترین‮. ‬ئەگەر لەسەر بنەماڵەی‮ ‬ئێمە لەمیانەی‮ ‬بەرخودانی‮ ‬شێخ عەبدولسەلام و شێخ ئەحمەد و مەلا مستەفا حوكم دەدەن،‮ ‬ئێمە قبوڵمانە‮. ‬ئەگەر حوكم لەسەر بنەماڵەی‮ ‬بارزانی‮ ‬و خەباتی‮ ‬بارزانیان لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئێمەمانان دەكەن،‮ ‬تكاتان لێدەكەم تووشی‮ ‬ئەو هەڵەیە نەبن‮. ‬لەگەڵ ئەوەشدا كە ئێمە بنەماڵەیەكی‮ ‬زۆرین،‮ ‬وەكو هەر بنەماڵەیەكی‮ ‬دیكە خەڵكی‮ ‬باشمان تێدایە،‮ ‬ڕەنگە خەڵكی‮ ‬خراپیشمان تێدابێت‮. ‬ئەمە شتێكی‮ ‬سرووشتییە،‮ ‬كە بنەماڵەیەك بوو بە هەزار كەس هەر هەموویان وەكو‮ ‬یەك نابن،‮ ‬ئیلتزامیان وەكو‮ ‬یەك نابێت،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬ڕێبازی‮ ‬شێخ عەبدولسەلامە،‮ ‬ڕێبازی‮ ‬شێخ ئەحمەدە و‮ ‬ڕێبازی‮ ‬مەلا مستەفایە،‮ ‬ئی‮ ‬ئەمانەیە‮. ‬حەزدەكەم و تكاتان لێدەكەم ئەو زوڵمە لە‮ ‬ڕێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەكرێت،‮ ‬ئەمە‮ ‬یەك،‮ ‬دووەم‮: ‬ناحەزان زۆر دڵیان بەوە خۆشبوو كە لەناو بنەماڵەی‮ ‬ئێمە كێشە و گرفت هەیە‮. ‬جارێ بگاتە ئەو‮ ‬ڕادەیە،‮ ‬نە كێشە هەیە نە گرفت هەیە‮. ‬شتێكی‮ ‬زۆر سرووشتییە ئەمڕۆ نێچیرڤان هەندێجار كارتی‮ ‬سووری‮ ‬هەڵدەگرێت،‮ ‬من سپیم هەڵدەگرت،‮ ‬یا من سوورم هەڵدەگرت ئەو سپی‮ ‬هەڵدەگرت‮. ‬ئەمە شتێكی‮ ‬زۆر سرووشتییە‮. ‬ئایا ئەمە مانای‮ ‬ئەوەیە ناكۆكی‮ ‬و تەكەتولات لەناو ئێمە دایە‮. ‬ئەندامانی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬زۆرجاری‮ ‬وا هەبووە بڕیاریان داوەو خواشاهیدە بە دڵیشم نەبووە،‮ ‬بەڵام بڕیاری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬بووە ئیلتزاممان پێوەكردووە،‮ ‬بەڵام بگاتە ئەوەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬حزب،‮ ‬سوپاس بۆ خوا لەناو ئەم حزبەدا‮ ‬تەكەتولات نییە‮. ‬خاڵێكی‮ ‬دیكە كە زۆر پێی‮ ‬سەربەرزین،‮ ‬پێش ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬2003‮ ‬ڕژێم بڕوخێ،‮ ‬ئێمە هەوڵماندا هەرچی‮ ‬بەڵگەنامەیە بكەوێتە دەستمان،‮ ‬بەڵگەنامەیەكی‮ ‬یەكجار زۆری‮ ‬ئەمن و موخابەرات كەوتە دەست ئێمە،‮ ‬یەك نەفەری‮ ‬سەركردایەتیش عیلاقەی‮ ‬نەبووە‮.‬



ئێوە هەمووتان دەزانن پەیوەندی‮ ‬من لەگەڵ ئیدریس جگە لەوەی‮ ‬برایەتی،‮ ‬ئێمە هاوڕێ بووین،‮ ‬ئێمە تەنها برای‮ ‬ئەوە نەبووین كوڕی‮ ‬مەلا مستەفاین،‮ ‬برایەتی‮ ‬ئێمە برایەتی‮ ‬عەقیدە و كوردایەتی‮ ‬بوو،‮ ‬لەبەرئەوە هەم منداڵەكانی‮ ‬من هەم منداڵەكانی‮ ‬ئیدریس وا پەروەردە نەكراون‮ ‬ڕۆژێك گوللە بۆ كوڕی‮ ‬ئیدریس بێت،‮ ‬كوڕی‮ ‬من خۆی‮ ‬نەداتە بەرێ،‮ ‬یا بۆ كوڕی‮ ‬من بێت كوڕی‮ ‬ئیدریس خۆی‮ ‬نەداتە بەرێ‮. ‬ئینجا با كەس دڵی‮ ‬خۆی‮ ‬بەوە خۆش نەكات‮. ‬ئەو‮ ‬ڕۆژەش من لە گۆڤارێك خوێندمەوە،‮ ‬نێچیرڤان باسی‮ ‬ڕووداوێك دەكات بە‮ ‬ڕەحمت،‮ ‬گوتی‮: ‬نا من لەگەڵ مامم دەچم‮. ‬گوتی‮: ‬دەزانم من بەس بەناو باوكی‮ ‬تۆم‮. ‬بەخوا مەسروریش ئیشێكی‮ ‬هەبایە بەمنی‮ ‬نەدەگوت،‮ ‬دەچووە لای‮ ‬مامی‮ ‬و بەوی‮ ‬دەگوت مام ئەم ئیشەم هەیە و ئەمەم بۆ بكە و ئەوەم بۆ بكە،‮ ‬زیاتر لەوی‮ ‬ڕادەدیت لەوەی‮ ‬لەمن،‮ ‬لەبەرئەوە من دەمەوێ ئێوەش دڵنیابن و دوژمنانی‮ ‬ئێمەش با هەر خوێنی‮ ‬خۆیان بخۆنەوەو ئەو‮ ‬ڕۆژە نابینن‮.‬

بۆ ئەوەی‮ ‬كاروباری‮ ‬حزبی‮ ‬بە‮ ‬ڕێكوپێكی‮ ‬بڕوات،‮ ‬كە من ئەركەكانم زۆرە،‮ ‬مەسەلەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمە،‮ ‬لەبەرئەوە بەپێی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە پەیڕەو هاتووە كە دەبێ جێگری‮ ‬سەرۆكیش هەڵبژێرم‮. ‬من نێچیرڤان كوڕی‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬دەپاڵێوم بۆ جێگری‮ ‬سەرۆك‮. ‬هەم بۆ ئەوەی‮ ‬یارمەتی‮ ‬من و ئیوەش بدات هەم وەڵامێكیشە بۆ كوێرایی‮ ‬چاوی‮ ‬دوژمنان و ناحەزان‮.‬

زۆر سوپاستان دەكەم هەر سەركەوتوو بن‮.‬

*******************************************


ده‌قی وته‌که‌ی نێچیر بارزانی

بەڵێنی‮ ‬ئەوەتان پێ دەدەم كە وەك خزمەتكارێكی‮ ‬بەڕێزتان و خزمەتكاری‮ ‬ئەم میللەتەو ئەم حزبە هەموو هەوڵ و توانایەكم بەگەڕ‮ ‬بخەم بۆ ئەو ئەركانە بەجێ بگەینم لەخزمەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و گەلی‮ ‬كوردستان دابم

چۆن لەرابردوو سەلماندمان كە پارتی‮ ‬قاڵبووی‮ ‬خەباتی‮ ‬شاخ و كوردایەتیە لەشاریش بەهەمان شێوە سەلماندمان كە پارتی‮ ‬هەوێنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬وڵاتە

‮ ‬ئەم كۆنگرەیە ئەركێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬گرنگ بەدی‮ ‬دێنێ لەنوێبوونەوە هەروەك دروشمی‮ ‬كۆنگرە دەری‮ ‬دەخات لەژێر هیچ فشارو گوشارێك دەستبەرداری‮ ‬مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەمان نابین پێویستە پارتیمان لەم قۆناغەدا لەگەڵ ئەوە‮ ‬ڕابێت چۆن كێبڕكێ بكات و شێوازی‮ ‬تازە بێنێتە ئایا بۆ ئەوەی‮ ‬پشتگیری‮ ‬زیاتری‮ ‬خەڵك بەدەست بێنێ

جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و سەرجەم هەڤاڵانی‮ ‬پارتیمان دڵنیا دەكەمەوە كە بەشانازیەوە ئەو ئەركەی‮ ‬پێتان سپاردم قبووڵی‮ ‬دەكەم و بە پەرۆشەوە چاوڕەوانی‮ ‬ئەوەم بەهەناسەی‮ ‬تەبایی‮ ‬و برایەتی‮ ‬و‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬و بە پابەندبوون بە بڕیارو راسپاردەكانی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬سێزدەهەم بەئومێدو بڕواوە كاربكەین

بەڕێز سەرۆكی‮ ‬خۆشەویست‮...‬
پێشەكی‮ ‬گەرمترین پیرۆزیاییت لێ بێت،‮ ‬كە هەڤاڵانی‮ ‬هێژای‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬13ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەشانازیەوە جەنابتانیان هەڵبژارد بەسەرۆكی‮ ‬ئەم پارتە،‮ ‬من رێگە بەخۆم نادەم خەبات و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬مەزنی‮ ‬سەركردایەتیتان هەڵبسەنگێنم،‮ ‬دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬ساڵی‮ ‬1975و بەتایبەتیش دوای‮ ‬ساڵی‮ ‬1979‮ ‬كە لەگەڵ جەماوەرو هەڤاڵانتان لەسەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و پێشمەرگە قارەمانەكان و خۆڕاگرەكانی‮ ‬كوردستان پارتیتان بەسەربەرزی‮ ‬ئەمڕۆ گەیاند،‮ ‬هەر لێرەدا دەمەوێ‮ ‬یادی‮ ‬ئەو هەڤاڵانەش بكەمەوە ئەوانەی‮ ‬لەسەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كە شان بە شانی‮ ‬بەڕێزتان هەوڵیاندا خەباتیان كرد لەسەركردایەتی‮ ‬لەڕۆژانی‮ ‬سەخت،‮ ‬كە پارتی‮ ‬تووشی‮ ‬كێشەی‮ ‬زۆر ببوو لەگەڵ جەنابتان و لەگەڵ رەحمەتی‮ ‬كاك ئیدریس مانەوەو ئەمەیان گەیاندە ئەم رۆژە سوپاسی‮ ‬تایبەتی‮ ‬ئەوان دەكەم‮. ‬
سوپاسی‮ ‬ئەو هەڤاڵانەی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬دەكەم لەگەڵ بەڕێزتان بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬وەفاتی‮ ‬كاك ئیدریس و هەتا ئەمڕۆ كە وەكو مامۆستا لەگەڵ من شەخسی‮ ‬مانەوە من دەمەوێ سوپاسێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬ئەو هەڤاڵانە بكەم،‮ ‬كە هەتا ئەمڕۆ هاوڕێ بووین هەڤاڵ بووین پێكەوە و من ئەوان بە مامۆستای‮ ‬خۆم دەزانم لەم رۆژەدا سوپاسیان دەكەم،‮ ‬پارتیمان لەژێر سەركردایەتی‮ ‬بەڕێزتان بەقۆناغێكی‮ ‬سەخت و دژوار تێپەڕیوە چەندین دەستكەوتی‮ ‬مەزنی‮ ‬بۆ گەلی‮ ‬كوردستان مسۆگەر كردووە،‮ ‬شەرەفمەندم‮ ‬كە لەسەر پێشنیاری‮ ‬جەنابتان و بەدەنگی‮ ‬ئێوەی‮ ‬بەڕێز و هەڤاڵانی‮ ‬پارتی‮ ‬پۆستی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانم پێ بەخشرا،‮ ‬لێرەوە لەم سەكۆیە لەناو كۆنگرەدا وێڕای‮ ‬سوپاسگوزاریم بۆ هەموو لایەكتان،‮ ‬بەڵێنی‮ ‬ئەوەتان پێ دەدەم كە وەك خزمەتكارێكی‮ ‬بەڕێزتان و خزمەتكاری‮ ‬ئەم میللەتەو ئەم حزبە هەموو هەوڵ و توانایەكم بەگەڕ‮ ‬بخەم بۆ ئەو ئەركانە بەجێ بگەینم لەخزمەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و گەلی‮ ‬كوردستان دابم،‮ ‬سوپاسی‮ ‬بڕواو متمانە پێ بەخشینتان دەكەم‮.‬

بەڕێزان‮: ‬
لەقۆناغی‮ ‬خەباتی‮ ‬شاخ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬وەك بزووتنەوەیەكی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بۆ هێنانەدی‮ ‬مافەكانی‮ ‬گەلەكەمان و چەسپاندنی‮ ‬دیموكراسیەت خەبات،‮ ‬خەباتی‮ ‬كردووەو قوربانی‮ ‬زۆری‮ ‬داوەو دوژمنانی‮ ‬گەلەكەمانی‮ ‬ناچار كردووە چۆك دابنێن بۆ مافەكانی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬هەروەها لەقۆناغی‮ ‬خەباتی‮ ‬شەڕیش دوای‮ ‬گۆڕانی‮ ‬هاوكێشە سیاسیەكان لەهەرێمی‮ ‬كوردستان و ئێراق پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەكان بووە دینەمۆی‮ ‬بنیاتنانی‮ ‬كۆمەڵگەیەكی‮ ‬دیموكرات و شارستانی‮ ‬و مۆدێرن،‮ ‬وەك چۆن لەرابردوو سەلماندمان كە پارتی‮ ‬قاڵبووی‮ ‬خەباتی‮ ‬شاخ و كوردایەتیە لەشاریش بەهەمان شێوە سەلماندمان كە پارتی‮ ‬هەوێنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬وڵاتە،‮ ‬هاوكات وەك پارتی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەهێزو‮ ‬ڕاستەقینە بڕواو متمانەیەكی‮ ‬زۆر بەخۆی‮ ‬و بەجەماوەری‮ ‬كوردستان بەشداری‮ ‬سەرجەم ئەو هەڵبژاردنانەی‮ ‬كرد كە لەهەرێمی‮ ‬كوردستان و تەواوی‮ ‬ئێراق ئەنجامدران و پێگەو سەنگی‮ ‬پارتی‮ ‬وەك هێزێكی‮ ‬نیشتمانپەروەر هەمیشە لەهەڵكشان و بەرزبونەوە دابووە،‮ ‬بەستنی‮ ‬ئەم كۆنگرە لەجێی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەكاتێكدا كە گۆڕانكاری‮ ‬زۆر بەسەر ئێراق و ناوچەكەدا دێت ئەركی‮ ‬پارتیمان كە جاران رووبەرووبوونەوە بوو لەگەڵ چەوسانەوەو توندوتیژی‮ ‬ئەركی‮ ‬ئەمڕۆمان بونیاتنان و چەسپاندنی‮ ‬زیاتری‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و سەروەری‮ ‬یاساو پەرەپێدانی‮ ‬وڵاتە‮.‬

لێرەدا حەز دەكەم هەریەك لە ئێمە ئەو پرسیارە لەخۆی‮ ‬بكات كە ئایا دەبێت لەئایندەدا بەرنامەی‮ ‬پارتی‮ ‬چۆن بێت؟ پارتی‮ ‬چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخە بكات؟ جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەوتاری‮ ‬كردنەوەی‮ ‬كۆنگرەدا چەند بوارێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬پێشنیار كرد كە پێویستە هەموومان كاری‮ ‬لەسەر بكەین و لەرۆژانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬كۆنگرەدا هەموومان بەیەكەوە بەوردی‮ ‬تاوتوی‮ ‬بكەین،‮ ‬دواتریش بیكەین بە بەرنامەی‮ ‬كاری‮ ‬خۆمان،‮ ‬ئێمە دەبێت چەند هەنگاوێكی‮ ‬گرنگ بهاوێژین بۆ دووبارە رێكخستنەوەو پێكهاتەی‮ ‬پارتی‮ ‬و نوێكردنەوەی‮ ‬دامودەزگاكانی‮ ‬حزب،‮ ‬لێرەدا مەبەستم تەنیا كردنەوەو زیادكردنی‮ ‬بارەگای‮ ‬پارتی‮ ‬نییە،‮ ‬دەبێ ئەو هەڤاڵانەی‮ ‬ناو بارەگا بەبیرو تێڕوانینی‮ ‬واقیعیانە پەیامی‮ ‬ڕاست و دروستی‮ ‬پارتیمان بەجەماوەری‮ ‬كوردستانمان بگەیەنن،‮ ‬ئەركی‮ ‬ئەو هەڤاڵانە قوڕسترە دەبێت كاتێك بیانەوێ كاتی‮ ‬زیاتر بۆ حزبەكەیان تەرخان بكەن،‮ ‬لەقۆناغی‮ ‬داهاتوو چاوەڕوانی‮ ‬ئەم هەنگاوەتان لێ دەكەین،‮ ‬ئەم كۆنگرەیە ئەركێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬گرنگ بەدی‮ ‬دێنێ لەنوێبوونەوە،‮ ‬هەروەك دروشمی‮ ‬كۆنگرە دەری‮ ‬دەخات‮. ‬

بۆیە لێرەوە ئەرك و كاری‮ ‬راستەقینەی‮ ‬ئێمە دەست پێ دەكات،‮ ‬ئەویش بەچالاك زیاتركردنی‮ ‬لق و ناوچەكان لەشارو شارۆچكەكانی‮ ‬كوردستان‮. ‬زۆر گرنگە بۆ هەموو لایەكمان كە هەریەكە لەهەڤاڵانی‮ ‬كۆنگرەو ئەندامانی‮ ‬پارتیمان بەهەناسەی‮ ‬ئەم چەند رۆژەی‮ ‬كۆنگرە بڕوای‮ ‬تەواومان بە پەیڕەو و پرۆگرامی‮ ‬پارتیمان بۆ نوێبوونەوەو پابەندبوونمان بەكاری‮ ‬پارتایەتی‮ ‬و ئەركی‮ ‬سەر شانمان لەپێناوی‮ ‬خزمەتكردنی‮ ‬میللەتەكەمان دووپات بكەینەوە‮. ‬پێویستە لەسەرمان هاوشان لەگەڵ پێشكەوتنەكانی‮ ‬جیهان و تەكنەلۆژیای‮ ‬سەردەم بڕۆین‮. ‬پیویستە زیاتر سوود لەتەكنیكی‮ ‬شارستانی‮ ‬و پەیوەندی‮ ‬و گەیاندن وەربگرین‮. ‬دەبێت وەك ئەندامانی‮ ‬پارتی‮ ‬كاری‮ ‬باشتر بكەین بۆ گەیاندنی‮ ‬پەیامی‮ ‬خۆمان و ئاگاداركردنەوەی‮ ‬هاووڵاتیان و ئەندامان و دۆستان و تەواوی‮ ‬كۆمەڵگە لەبۆچوون و هەڵوێستی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬پارتیمان بەرامبەر ئەو پرسانەی‮ ‬دێنە پێش كە ئێمە هەردەم بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬میللەتەكەمان لەسەر سەرووی‮ ‬هەموو بەرژەوەندییەكان دەبینین‮. ‬لەژێر هیچ فشارو گوشارێك دەستبەرداری‮ ‬مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەمان نابین‮. ‬پێویستە پارتیمان لەم قۆناغەدا لەگەڵ ئەوە‮ ‬ڕابێت،‮ ‬كە چۆن كێبڕكێ بكات و شێوازی‮ ‬تازە بێنێتە ئایا بۆ ئەوەی‮ ‬پشتگیری‮ ‬زیاتری‮ ‬خەڵك بەدەست بێنێ،‮ ‬ئەو خەڵكەی‮ ‬تائێستا نەمانتوانیوە بیانهێنینە سەر ئەو بڕوایەی‮ ‬كە دەبێ دەنگ بە پارتی‮ ‬بدەن‮. ‬

نابێ تەنها بەو رێژەیە‮ ‬ڕازی‮ ‬ببین،‮ ‬كە تا ئێستا بەدەستمان هێناوە‮. ‬پێویستە لەسەرمان هەموو بەیەكەوە ئامانجی‮ ‬خۆمان دیاری‮ ‬بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬ببینە پارتی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬ڕەها لەهەرێمی‮ ‬كوردستان كە ئەویش مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬ئێمەیە بۆ بەدیهێنانی‮ ‬ئەم ئامانجانە دەبێ كار لەسەر چەند لایەنێكی‮ ‬كرنگ بكەین‮:‬
یەكەم‮: ‬گرنگیدان بەچینی‮ ‬لاوان بەر لەكۆنگرەو لەبەشداریكردنمان لەكۆنگرەو هەستمان بە بوونی‮ ‬توێژێكی‮ ‬بەتواناو كاریگەری‮ ‬لاوان كرد لەناو پارتیدا‮. ‬دەبێ ئەو هێزو توانایەی‮ ‬تا ئێستا تاڕادەیەك پەرتەوازە بووە نەتوانراوە وەك پێویست سوودی‮ ‬لێ وەربگیرێ و كۆبكەینەوەو سوود لەبیرۆكەكانیان وەربگرین لەنزیكەوە لەگەڵیان بین كاربكەین و زیاتر لێیان فێربین‮. ‬دەبێ بزانن و بەچ زمانێك لەگەڵیان بدوێن تا لەیەكتر تێ بگەین‮. ‬زۆرجار گوتوومانە لاوان ئایندەی‮ ‬ئەم گەلەن دەبێ بە بڕواو بەكردەوە بیسەلمێنین كە بەڕاستی‮ ‬لاوان ئایندەی‮ ‬گەلەكەمانن،‮ ‬هاوكات لاوانیش دەبێت بزانن كە ئێمە جیددین لەم مەسەلەیەدا‮.‬

دووەم‮:‬‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬ئافرەت وەك پرسێكی‮ ‬گرنگ كە هەردەم لەبەرنامەو سیاسەتی‮ ‬پارتیماندا هەبووە بەهەند هەڵدەگرین‮. ‬وەك چۆن ئافرەتانی‮ ‬قارەمان و كۆڵنەدەر لەخەباتی‮ ‬شاخ‮ ‬ڕۆڵیان بینی،‮ ‬ئەمڕۆش لەسەر ئەم رێچكەیەش بەردەوام دەبین كە بڕوامان بە بەشداری‮ ‬بەرچاوی‮ ‬ئافرەت هەیە شان بەشانی‮ ‬پیاو لەپرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و بوارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ژیاندا‮.‬

هەڤاڵانی‮ ‬بەڕێز‮...‬
داواتان لێ دەكەم كەوا بەیەكەوە،‮ ‬شێوازێكی‮ ‬تازە بدۆزینەوە بۆ چۆنیەتی‮ ‬زیادكردنی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ئافرەت لەناو ئۆرگانەكانی‮ ‬پارتیمان و پشتگیریكردنیان لەبەشداری‮ ‬كارایان لەچالاكی‮ ‬و پارتایبەتی‮ ‬و لەسەر هەموو ئاستەكانی‮ ‬دیكە‮. ‬بەشانازیەوە دەیڵێم كە ئەمڕۆ ژمارەیەكی‮ ‬باشی‮ ‬ئافرەتان لێرە لەگەڵمانن بەشدارن لەداڕێژەرەوەی‮ ‬سیاسەت و پەیڕەو و پرۆژەی‮ ‬پارتیمان،‮ ‬بۆیە لێرەوە بەپێویستی‮ ‬دەزانم ئێمەش دەستی‮ ‬هاوكاری‮ ‬و پشتگیریان بۆ درێژ بكەین و لەم قۆناغەی‮ ‬تازەی‮ ‬نوێبوونەوەدا گوێ لەڕاوبۆچوونەكانیان بگرین و پێشوازی‮ ‬لەهاتنیان بكەین بۆ ناو پرۆسەكە،‮ ‬ئەگەر تا ئێستا كەم تا زۆر گلەیی‮ ‬لەشێوازی‮ ‬كاری‮ ‬رێكخستن و كەمتەرخەمی‮ ‬لەبەدواداچوونی‮ ‬ڕاپۆرت و بیروبۆچوونی‮ ‬هەڤاڵانمان لەئاستە جیاجیاكان هەبووبێت پێویستە لەم قۆناغەدا زیاتر بایەخی‮ ‬پێ بدرێت و راشكاوانە دەستنیشانی‮ ‬خاڵە لاوازو گرنگەكانی‮ ‬كاری‮ ‬پارتایەتی‮ ‬بكرێت و پێشوازی‮ ‬لەرەخنەی‮ ‬بونیاتنەر بكەین و سوود لەئەزموونی‮ ‬هەمووان وەربگرین،‮ ‬ئەویش بە ئاراستەی‮ ‬زیاتری‮ ‬خزمەتكردنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و پشتگیری‮ ‬كردن لەبەرنامەكان و لەپێناو پەرەپێدانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردستان‮. ‬

هەڤاڵانی‮ ‬خۆشەویست‮.
ئەندامانی‮ ‬بەڕێزی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬13ـەهەمینی‮ ‬پارتی‮ ‬ئەمڕۆ ئێوە زامنی‮ ‬پێشخستن و سەركەوتنی‮ ‬پارتیمانن لەداهاتوودا ئێوە ئاڵا هەڵگری‮ ‬مەشخەڵی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانین بۆ گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كەس ناتوانێ نكۆڵی‮ ‬لەدڵسۆزی‮ ‬و تواناو لێهاتوویتان بكات من دڵنیام هەریەك لەئێوە دەتوانێ لەشێوەیەك لەشێوەكان و لەبوارێك دەتوانن خزمەت بە پارتیمان بكەن،‮ ‬ئەگەر سەركردایەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬پارتی‮ ‬و دڵسۆزی‮ ‬و وەفاداری‮ ‬ئێوە نەبوایە بێگومان پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان نەیدەتوانی‮ ‬بەرگری‮ ‬ئەو هەموو پیلان و فشارەی‮ ‬ناوخۆو ئێراقی‮ ‬هەرێمانە بكات كە لەقۆناغەكانی‮ ‬رابردوو خرابوونە سەری‮ ‬ئێشتا وەنەبێت دوژمنانی‮ ‬گەلەكەمان دوورەپەرێز لەپیلانڕێژی‮ ‬دژی‮ ‬پارتیمان‮ ‬ڕاوەستابن،‮ ‬نەخێر ئێستاش مەترسیەكان بەردەوامن،‮ ‬چونكە ئەوان ئازادی‮ ‬كوردستان لەبەهێزبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬دادەبینن،‮ ‬بۆیە دەبێت هۆشیارانە رەفتار لەگەڵ پێشهاتەكان بكەین،‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوێستە نەگۆڕەكانی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و خەباتی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬پارتیمان بۆ هێنانەدی‮ ‬تەواوی‮ ‬مافەكانی‮ ‬گەلەكەمان‮.‬

هەڤاڵانی‮ ‬بەڕێز‮.
ڕووی‮ ‬وتارم لەئێوە دەكەم،‮ ‬چونكە ئێوە لەدوای‮ ‬كۆنگرە دەچنەوە ناخی‮ ‬جەماوەرو ئەركتان پێ دەسپێردرێ هەریەك لەئێوە دەبێت فاكتەرێك بێت بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬خەمی‮ ‬هاووڵاتیان و سڕینەوەی‮ ‬فرمێسكی‮ ‬دایك و خێزان و منداڵی‮ ‬شەهیدان،‮ ‬هەناسەی‮ ‬تەنگی‮ ‬پەككەوتەیەك،‮ ‬داواكاری‮ ‬جووتیارێك،‮ ‬پێشنیاری‮ ‬قوتابیەك،‮ ‬ئێوە دەبێت لەخەڵكی‮ ‬تر زیاتر دەستپێشخەربن ببنە فریادەرسی‮ ‬سەرجەم توێژەكانی‮ ‬گەلەكەمان‮. ‬بێگومان ئەم هەنگاوەش لەپێشت مێزەكان و بەخۆشاردنەوە لەخەڵك نایەتەدی‮ ‬دەبێت دەرگاتان بەڕووی‮ ‬هەموو كەسێكدا بكەنەوە سەردانی‮ ‬خەڵك بكەن و هاوبەشی‮ ‬خەم و ناخۆشی‮ ‬و پێویستیەكانیان بن‮.‬

پارتی‮ ‬خاوەنی‮ ‬حزبێكی‮ ‬خاوەن خەبات و ناسراوە لەسەرتاسەری‮ ‬جیهان‮. ‬خەباتی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬پارتیمان بۆ ئازادی‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬و دژی‮ ‬زۆرداری‮ ‬و جەورو ستەم جێگەی‮ ‬شانازی‮ ‬هەموو ئازادیخوازێكە لەسەرتاسەری‮ ‬جیهان زۆرێك لەو حزبانەی‮ ‬وەكو پارتی‮ ‬خەباتیان كرد ئێستا لەحوكمڕانیدان و وڵات بەێوە دەبەن،‮ ‬كەواتە زەمینەیەكی‮ ‬باش لەئارادایە كە پارتیمان پەیوەندیەكانی‮ ‬لەگەڵ پارتە سیاسی‮ ‬و پێشكەوتنخوازە دیموكراتیە جیهانیەكان پەرە پێ بدات‮.‬

هەڤاڵانی‮ ‬بەڕێز‮.
هیوادارم كۆنگرەی‮ ‬13ـەهەمینی‮ ‬پارتیمان جەخت لەسەر شكاندنی‮ ‬دیوارەكانی‮ ‬نێوان بەرپرس و هاووڵاتیان بكاتەوە،‮ ‬با ئێمە دەستپێشخەربین وەك حزبێكی‮ ‬پێشكەوتووخواز لەسەر بنەمای‮ ‬دادپەروەری‮ ‬رەفتار بكەین،‮ ‬ئەو دادپەروەریەی‮ ‬هەمیشە بارزانیی‮ ‬نەمر جەختی‮ ‬لەسەر كردۆتەوە،‮ ‬بەم هەنگاوە دەتوانین هەڤاڵە تۆراوەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬ئاشت بكەینەوەو پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیش زیاترو رۆژ بەرۆژ بەرەو پێشەوە ببەین‮.‬

بەڕێز جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮.
دووبارە سوپاستان دەكەم بۆ ئەو متمانەیەی‮ ‬بە منتان بەخشی‮ ‬وەك جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان شەرەفێكی‮ ‬زۆر گەورەیە،‮ ‬منیش لێرەوە لەم سەكۆیە پیرۆزەدا بەڵێنتان پێ دەدەم كە لەئاست ئەو بەرپرسیارێتیە بم كە بە منتان‮ ‬ڕاسپاردووە،‮ ‬پێشنیاری‮ ‬جەنابتان بۆ كاندیدكردنم بۆ ئەو پۆستە تەنیا رێزگرتن و لەبەرچاوگرتنی‮ ‬هەوڵ و خەبات و ماندووبوونی‮ ‬من نییە،‮ ‬بەڵكو رێزگرتنە لەخەبات و قوربانیدانی‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬هەمیشە لەیادو ئاماژەیەكە بۆ وەفاداری‮ ‬جەنابتان و پارتی‮ ‬بەرامبەر بەسەركردەو هەڤاڵانی،‮ ‬بێگومان سەركردایەتی‮ ‬بەڕێزتان هەڵوێست و تێڕوانینتان بووە مایەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە بگەینە رۆژگاری‮ ‬ئەمڕۆ،‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژگارە كە خەڵكانێك هەبوون نەیاندەتوانی‮ ‬پێشبینی‮ ‬بكەن،‮ ‬ئێوە لەرۆژانی‮ ‬سەخت و دژواردا لەرۆژانی‮ ‬تەنگانەو پڕ‮ ‬مەینەتیەكانی‮ ‬رابردوو توانیتان پارتیمان بەهێزو بەیەكگرتوویی‮ ‬ڕابگرن هەنگاو بنێن بەرەو رۆژێكی‮ ‬گەشتری‮ ‬وەكو ئەمڕۆ ئێوە جەنابتان بەحیكمەت و لێهاتووییتان توانیتان رابەرایەتیتان بكەن بكەن و بمانگەیەننە ئەمڕۆ تا بتوانین لەسایەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و دادپەروەری‮ ‬و ئارامیدا بژین و بیر لەئایندە بكەینەوە،‮ ‬بۆیە لێرەدا ئەركی‮ ‬هەموومان قوڕستر دەبێت لەلایەك پاراستنی‮ ‬ئەو سەركەوتنانەو ئەو دەسكەوتانەی‮ ‬كە بەڕێزتان هەموو ژیانی‮ ‬خۆتان بۆ تەرخان كردووە ئەمڕۆ ئێمە بەرهەمەكەی‮ ‬دەبینین‮. ‬ئێمە دەبێت هەوڵ بدەین ئەو دەستكەوتانە رۆژ بەرۆژ زیاتر بكەین لەپێناو پاراستنیان و گەشەكردنیان وەكو پێشمەرگەیەك شەونخوونی‮ ‬بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو خەونانە بێتەدی‮ ‬كە جەنابتان لەرۆژی‮ ‬یەكەمەوە بوون بە پێشمەرگە خەباتتان كردووە قوربانیتان داوە ئەمڕۆش لەسەری‮ ‬بەردەوام بن لێرەوە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و سەرجەم هەڤاڵانی‮ ‬پارتیمان دڵنیا دەكەمەوە كە بەشانازیەوە ئەو ئەركەی‮ ‬پێتان سپاردم قبووڵی‮ ‬دەكەم و بە پەرۆشەوە چاوڕەوانی‮ ‬ئەوەم بەهەناسەی‮ ‬تەبایی‮ ‬و برایەتی‮ ‬و‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬و بە پابەندبوون بە بڕیارو راسپاردەكانی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬سێزدەهەم بەئومێدو بڕواوە كاربكەین بۆ مسۆگەركردنی‮ ‬ئایندەیەكی‮ ‬باشتر بۆ پارتیمان لەژێر سەركردایەتی‮ ‬بەڕێزتان‮.‬

‮ ‬دووبارە زۆر سوپاس بۆ هەموو لایەك
ئێوەش هەر شادو سەركەوتوو بن
زۆر زۆر سوپاس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە