کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

سۆزان سەعید: موزیك وەک پێشاندانی ڕاستیەکانی ژیان

موزیك زۆر جار هەست و ویژدان و کردارمان دەگۆرێت،  موزیكژەن هەوڵ دەدات ئەو ئازارو نەهامەتییەی کۆمەڵگاو دەوروبەری لەرێگای موزیك و ئامێرەکەی بگەیەنێت، تاکو لەو رێگایەوە کاریگەرییەکی مرۆیی و مرۆڤدۆستی دروست بکات لەسەر دەوروبەری. هەمیشە لەو باورەدام ئەو کەسەی بە دڕوستی و ڕاست گۆی و دڵ و گیان کاری خۆی ئەنجام ئەدات هەرگیز ئەنجامی خراپی نابێت. هەرچەندە موزیك تەنها  دەربڕینی دەنگێکی هەواییە، دەنگێك کە زۆر ئاستەمە  تەنها  بە وشە بتوانرێت بگەیەنرێت، بەتایبەتی ئێمە لەکاتی نامۆ بونمان...

سۆزان سەعید: ویژدان وەک چەمکی مۆراڵ

ویژدانی مرۆڤ هەندێک جار بە هەستی ناوەوەی ڕاستی مرۆڤ ناودەبرێت، یاخود بە 'دەنگی ناوەوە'. توانای ئەخلاقی بۆ هەڵسەنگاندن و ڕەفتارو کرداری خودی مرۆڤ پێوەردەکرێت.زۆر کەس لاسارن بەرامبەر گۆیگرتن لە دەنگی ڕاستی ناو خودی خۆیان، تەنها بایەخ دەدەنە لایەنە ڕوکەش و بینراوەکانی دەرەوەیان. دەوروبەر چۆن جوان و پەسەند...

سۆزان سەعید: ژیان لەگەڵ مردوەکانمان

زۆر لە  کاتەکانی  ژیانمان هەستێکی نەخوازراوی چاوەڕواننەکراو هەڵدەکوتێتە سەرمان، هەستی ئەوەمان دەداتی کە ئێمە ڕاستیەکانی ژیانمان لە یادچۆتەوە یان  بە ئاگا پشتگوێمان خستون و  و لە یادی خۆمان  بردونەتەوە. کاتێك ئەم  هەستە  دێتە ناخمانەوە کە لەناکاو ڕوبەڕوی لەدەستدانی ...

سۆزان سەعید: با سەری خۆ کز کەین و خەریکی باخەکەمان بین !

لەدوا گەراندا بەدوای دونیایەکی باش و کامەران ڤۆڵتێر روناکبیری شۆرشی فەرەنسی لەسەدەی ١٨دا وەک فاڵگەرەوەیەک هاتبێتە بەرچاوی کە دوای چەند سەدەیەک و ئەمرۆ لە دونیاکەماندا چی دەگوزەرێت. وەک ئەوەی بزانێت ئەمرۆی ژیان و گوزەرانی خەڵکی بە چ سەردەمێک و نەهامەتییەکدا تێدەپەرێت. باس لەوە دەکات کە چۆن مرۆڤ بەدوای...

سۆزان سەعید: مافی هەموو هاوڵاتییەکە ڕەخنە لەداواکاری گشتی و سیستەمی داد بگرێت

داواکاری گشتی نوێنەری تاك و کۆمەڵگایە لە دادگاکان. رۆڵێکی پراکتیکی و رەمزی هەیە. پێویستە لەکاتی لێکۆڵینەوە  بێلایەن و سەربەخۆ بێت.  بە مانای تاوانبارکردن و بێتاوانبارکردن(الاتهام و البرائة) à charge  décharge مانای ئەگەر کەسێك کەسێکی تری تاوانبارکرد بە ناڕەوا ئەوسا  پێویستە داواکاری...

سۆزان سەعید: با منداڵانی جاش و خیانەتکاران نەبنە دادوەرمان

 کۆمەڵگای کوردی لەم ٣٠ ساڵەی دواییدا لەدوای ڕزگارکردنی بەشێك لە شارە کوردستانیەکان، پێناسەیەکی تر بۆ باشەو خراپە، تاوانبارو قوربانی دەکاتەوە. ئەمەش مۆدێلی سەردەمی پێدەڵێن. بۆنمونە؛لەدوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە، پاش رزگاركڕدنی شارو وڵاتەكانی ئەوروپا لەدەست نازیەکانی ئەڵمانیا یەكەم هەنگاوێك کە ...

سۆزان سەعید: شێخ نەهرۆ، سۆفیگەرایی یان سیاسەتمەداریی؟

ئێمە لەخوا بووین و دەگەڕێنەوە بۆ خوا، لەژێر نوری خوادا دەژین و هەر شتێکیش کە بەلاڕێ و بەلادانماندا بەرێت و سەرقاڵی ژیانی دونیەویمان بکات، ئەوە کفرو لادانە لە تەریقەتەکەمان. ئەمە بنەما و باوەڕی مامەڵەی سوفییە کە دەبێت پەیرەوی بکرێت، وەک بەندەی خوا. ئیمانداری بە تەسەوف لەناو کەشی سۆفیگەری ئەوە دەگەیەنێت...

سۆزان سەعید: من تۆمەتبارت دەكەم: "راستی لە ڕەوتایە و هیچ شتێك ڕايناگرێت"

هاوکاتی تاوانبارکردنی کەسێکی دیاریکراو، پێویستە پرسیاری رونکردنەوە دەربارەی بکرێت و بپرسرێت؛ ئایا کێ کێ تاوانباردەکات؟ بۆچی تاوانباری دەکات؟ بە چ تۆمەتێك تاوانباری دەکات؟ یان بە چ مەبەستێك تاوانباری دەکات؟ئەم پرسیارانەش پێویستە بەسەردەمی هەموانەوە بێت و ئاراستەی دەسەڵاتی کوردی بکەین لە بەرامبەر تاوانبارکردنەکان...

سۆزان سەعید: کۆمەڵگای کوردی و مۆرال و خۆشبەختی

مرۆڤەکان هەمیشە تامەزرۆی خۆشیەکانن، مرۆڤ تەنها کاتێك دەتوانێت خولیای خۆشیەکان بێت کە خۆشی بونی هەبێت. کاتێک لە کۆمەڵگایەکی دیاریکراودا تاکەکان بە ژمارەیەکی زۆری لەبەرچاو بەختیار بن ئەوسا ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە کۆمەڵگایەکی خۆشبەختە. سەرنجی یەکەم بۆ نیشاندانی خۆشبەختی کۆمەڵگا بە پلەی یەکەم...

سۆزان سەعید: کۆرۆنا و گەشتێك بە ناخی خۆمانا

لەهەمووهەل ومەرجێکدا قەیرانێك دەگوزەرێت چەندەها گۆڕین بەدوای خۆیدا دێنێت. لەم سەردەمەدا، واتە سەردەمی ئەم مانگەی ڤایرۆسی کۆڤید19، قەیرانێکی سەرانسەری لە تەواوی جیهان و لە بوارە جیاوازەکانی ژیان، سەری هەڵداوە. ئەم قەیرانە، تەنها و تەنها ڕووی لە مرۆڤەکان کردووە وەك بوونەوەرێکی سەنتراڵ. لەگەڵ سەرهەڵدانی...

سۆزان سەعید: مۆراڵی هونەر لەنێوان پێڵاوەکانی نازم و تابلۆکەی

ئەو پرسیارەی ڕۆژانە ڕوبەڕومان دەبێتەوە ئەوەیە کە ئایا هونەر دەتوانێت کۆمەڵگا بگۆرێت؟ ئەمە خۆی لە خۆیدا یەکێکە لە پرسیارە هەمیشەییەکانی مۆراڵ سەبارەت بە هونەر. گرنگی بنەڕيتی مۆراڵ بۆ جوانیو ناشرینی هونەر نیە، هونەرێك کە پەیامێکی باشە دەبەخشىت بە جوان دەژمێرێت و بەپێچەوانەشەوە بە پێچەوانەوەیە. هونەر تەنها...

سۆزان سەعید: يادەوەری کاك موستەفا لە سۆزێكی هاوڕێیانەوە

بیرەوەریەکانی پەیوەست بە کاک موستەفای حەسەنە گەورە و هاوڕێیانی وەکو تۆڕێکی بەتین لە یەکترمان نزیكتردەخاتەوە و لەژێر چەتری یادگاریەکانیا کۆماندەکاتەوە.هەر یەکێك لە ئێمە ڕابردویەکی جۆراو جۆر یان هەمئاهەنگ و هەمئاواز بە کۆچکردومانەوە گرێدەدات، لە هەمانکاتدا هەموان لە دوائەنجام لە بیرو هەستمانا کەسایەتی...

سۆزان سەعید: گرنگى گوێگرتن لە تاوانبار

زۆر لە تاوانباران هەست ناکەن یاخود بیر لەوە ناکەنەوە کە خۆیان بەشێوەیەکی هەڵە کردار دەکەن، لەکاتی ئەنجامدانی کردارێکدا یاخود تاوانێکدا هەست بە ململانێ ناکەن لە ناوه‌رۆکدا، هەست دەکەن لەکۆتایی تاوانەکەدا ئامانجێکی باش بەدەست دێنن، بێ ئاگا له‌وه‌ى دواتر وەک فڕێدراوی ناو کۆمەڵگا سه‌یر دەکرێن. بۆیە لەکۆتایدا...