په‌یوه‌ندی نازی و فاشییه‌کان له‌گه‌ڵ موسوڵمانان به‌تایبه‌تی موسوڵمانی عاره‌ب
Monday, 11/05/2020, 20:13
وشه‌ی نازی کورتکراوه‌یه و له "-نا-سیۆنال سۆ-زی-الیزم" پێکهێنراوه که سه‌رانی نازییه‌کانی ئهڵمانییای پێ ده‌ناسێندرێ و هیتله‌ریش دیارترین که‌سایه‌تی نازییه‌کانه.
فاشی له‌لایه‌ن مۆسۆلینی و یاوه‌ره‌کانی له ئیتالیا پێکهێندرا، فاشی مانای یه‌کییه‌تی یان برایه‌تی توێژێ یان چینێکی دیاریکراو ده‌دا.
نازییه‌کان و فاشییه‌کان به شۆڤێنی له‌قه‌له‌م ده‌درێن، ئه‌م وشه‌ی شۆڤێنییهش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر یه‌کێ له ئه‌فسه‌ره‌کانی ناپۆلیۆن بۆناپارت که ناوی "Nicolas Chauvin"
بوو, ئه‌فسه‌رێکی چاونه‌ترس و فه‌ره‌نسییه‌کی دڵسۆز ده‌بێ بۆ ناپۆلیۆن و فه‌رنسا، دوای مردنی شۆڤێن ئه‌م له‌قه‌به ده‌ستکاری کرا, ماناکه‌ی گۆڕدرا و به مانای ره‌گه‌زپه‌رستی دێ..
نازییه‌کان و فاشییه‌کان خاوه‌ن ئایدیۆلۆجییایهکی مه‌نتیقی نین، فیکره‌که‌یان بریتییه له ره‌نگدانه‌وه‌ی تۆپهڵهیهکهک رکوکین، متمانه‌نه‌کردن به‌خۆ، دۆڕان، خۆ به‌زلزانین، نه‌فامی و ناکۆکی ده‌رونی.
که‌سایه‌تی هیتله‌ر باشترین نمونه‌ی نامهنتقییهتی و ناکۆکی ئه‌م فیکرهیهیه، هیتله‌ر به‌دره‌وشت بوو و له‌گه‌ڵ کچی خوشکی خۆی ده‌خه‌وت، دوواییش کچه خۆی کوشت. هیتله‌ر هاوره‌گه‌زباز بوو، ساڵی ۱۹۱۹ ئه‌ندامی پارتی سۆشیالیست ئه‌ڵمانیا بوو، نه‌خۆشی پارکیزنی هه‌بوو و معه‌وه‌ق بوو هه‌روه‌ها ره‌گێکی جولهکشی تێدا بوو که‌چی بیروباوه‌ڕی نازی باس له دامێنپاکی ده‌کا، نه‌فره‌ت له هاوره‌گه‌زبازی و سۆشیالست ده‌کا، جوله‌که و معهوهقیش به ئافات داده‌نێن و جینۆسایدیان ده‌کردن..
ئه‌م فیکره‌یه له کاتی ئه‌زمه‌ی سیاسی، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، سه‌رهه‌ڵده‌دا و چه‌ند دهمڕاستێ خۆیان ده‌که‌ن به رابه‌ری فیکره‌که، له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی به توانا و بهرژهوهندیداریشهوه پشتیوانی‌یان لێده‌کرێ و وه‌ک هێزێ یان بزوتنه‌وه‌یه‌ک به‌ده‌رده‌که‌ون.
ئه‌ڵبه‌ته مێژووی ئه‌م جۆره بزوتنه‌وانه زۆر کۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می نوحاسی به‌ر له چه‌ند هه‌زار ساڵێ.
به درێژایی مێژوو رابه‌ر به‌ڵێنی درۆ و خه‌ون به مرۆڤی سادهوساویلکه ده‌فرۆشێ، وه‌ک ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که گوایا باشترین میله‌تی سه‌رزه‌مینن یان میله‌تێکی موختارن له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه، ئاسمان درووستی کردوون و ده‌بێ سه‌رداری میله‌تانی دی ببن.
به به‌رده‌وامیش پڕۆپاگه‌نده‌وه بۆ خۆیان ده‌که‌ن و سیفاتی یه‌زدانی ده‌ده‌ن به که‌سایه‌تی خۆیان. بێ‌ئومێد و نهفامیشیان به‌دوادا ده‌که‌وێ و رۆژ دوای رۆژ ئیتاعه‌یان بۆ رابه‌ر چڕتر ده‌بێته‌وه. زۆریینه پێکده‌هێنن و ده‌گه‌ن به ده‌سه‌ڵات.
هه‌رکه رابه‌ره‌کان ده‌گه‌نه سه‌ر کورسی حوکم و ده‌زانن ناتوانن به‌ڵێنه‌کانییان به‌جێبهێنن، هێرش ده‌به‌نه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و شهر هه‌ڵده‌گیرسێنن.
له گێژهلولکهی جه‌نگ و کوشتاردا خهونهفرۆشراوهکان بیرده‌چنه‌وه. مرۆڤه ساده‌کان ده‌بن به مورید و به‌دوای سه‌رکرده‌که‌یان ده‌که‌ون، وه‌ک ئامێرێکی کوشتنوبڕین له‌ژێر ئاڵای رابه‌ره‌که‌یان، که به نوێنه‌ری خوا یان به خوایان ده‌زانن، مرۆڤی بێ‌تاوان ده‌کوژن.
فیرعۆنهکانی میسر خۆیان به خوا ده‌زانی، پادشاکانی بابل نیمچه خوا بوون یان نوێنه‌ری خودا بوون له‌سه‌ر زه‌مین، ئه‌لیکسانده‌ر کوڕی فیلیپ نه‌بوو به‌ڵکو ئۆله‌مپیای دایکی پێی گووتبوو که زۆیۆس "گهورهخوای خواکان" باوکییه‌تی، هیرکلۆس "هه‌رقه‌ل" کوڕی خوا بوو، گیانی راما له‌گه‌ڵ گیانی خوا له‌یه‌کی داوه‌ته‌وه و رۆژی لێ درووست بووه، زه‌رده‌شت به‌سواری جۆره ئه‌سپێ چۆته لای خوا.
تا ئه‌م دوواییه‌ش سه‌رۆک و دکتاتۆره‌کان په‌نا ده‌به‌ن بۆ ئه‌م جۆره ده‌له‌سانه، له کۆریای باکور ده‌گوترێ که گوایا رۆژی له‌دایکبوونی کیم ئیل سۆنگ ئه‌ستێره‌ی ئاسمان جولاون و ره‌چه‌ڵه‌کی سۆنگیش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاسمان که ئاسمانیش عه‌رشی خواوه‌نده‌کانه.
که خومه‌ینی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، له ئێران ده‌گوترا گوایا خومه‌ینی مه‌هدی مونهتزهره یان مهسییای -مسیح- ه و له ئاسمان هاتۆته خوار تاوه‌کو رۆژی حه‌شر ئه‌نجامبدا. سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وکاته‌ی ئێران، مه‌هدی بازرگان به فه‌رمی داوای له خومه‌ینی کرد که رایبگه‌یه‌نێ ئایا مه‌هدی مونتهزهره یان نا، خومه‌ینی وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه و جێگره‌که‌ی گوتبووی خوا بۆ خۆی ده‌یزانێ که خومه‌ینی مه‌هدییه یان نا..
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سه‌رانی نازی و فاشییه‌کان مه‌سیحی کاتۆلیک بوون به‌ڵام هیچ کامێکییان باوه‌ڕییان به دینی مه‌سیحی نه‌بوو. هه‌ندێ له ده‌ستوپێوه‌نده نزیکه‌کانی هیتله‌ر هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی دینی هایده‌ی کۆنی جهرمانییهکانییان ده‌دا و مه‌عبه‌دی تایبه‌تییان درووست کردبوو تا مه‌راسیمی دینی کۆنی جه‌رمانی تێدا بگێڕن.
به گوێره‌ی ئیسلام و شه‌رعی قورئان، نازی و فاشییه‌کان کافرن و ده‌بێ بکوژرێن و له‌ناو ببردرێن..
جا یه‌کێ له بڕگه سه‌ره‌کییه‌کانی فیکری نازیش بریتییه له دژایه‌تی کردنی سامییه‌کان، به ئه‌ڵمانی پێیده‌گوترێ ئهنتیزیمیزموس که ئه‌م -ئه‌نتی-یه وشه‌یه‌کی لاتینی کۆنه و مانای دژ ده‌دا و مه‌به‌ستیش له زیمیتیسموس نه‌وه‌کانی سامین، له فه‌رهه‌نگی ئه‌ڵمانی و ئه‌وروپیشدا عاره‌ب به سامی داده‌ندرێ.
که‌چی نازییه‌کان به گشتی و به‌تایبه‌تی هیتله‌ر، سه‌رسام بوون به محه‌مه‌دی پیامبه‌ری ئیسلام، نموونه‌یان له‌سه‌ر جه‌نگه‌کانی محه‌مه‌د ده‌هێنایه‌وه تاوه‌کو شه‌رعیه‌ت به شه‌ڕوکوشتاری خۆیان بده‌ن و ده‌یانگوت:
" محمه‌د فیکری جوله‌که‌ی تێکه‌ڵ به عورفی سه‌حرا کرد و وه‌ک فیکرێکی ئیلاهی به خه‌ڵکه‌که‌ی فرۆشت، ئه‌ڵبه‌ته ته‌نها ئه‌و کاته‌ی که محه‌مه‌د فیکره‌که‌ی خۆی به زه‌بری شمشێر به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاند ئه‌وجا توانی ئیسلام بڵاوبکاته‌وه و به‌م جۆره که‌س نه‌یوێرا له راستی و درووستی دینه‌که بپرسێ وا ئیمڕۆش به‌رهه‌می شمشێری محه‌مه‌د هه‌ر به زیندوویی ماوه‌ته‌وه"..
مۆسۆلینی له ئیتالیا به زه‌بری چه‌ک گه‌یشته سه‌ر کورسی حوکم. دوای چه‌ند ساڵێکیش، له رێگای هه‌ڵبژاردنێکی گومانلێکراوه‌وه، له ئه‌ڵمانیاش نازییه‌کان بردیانه‌وه و هیتله‌ر بوو به رابه‌ر -فیوره-، چاخهخوارهکه کرا به سیمبۆلییان و سڵاوکردن -تحیه- بوو به هایل هیتلر.
هایل وشه‌یه‌کی ئه‌ڵمانییه و مانای ته‌ندروستی باشی ده‌دا، ئه‌گه‌ریش هه‌یه که ئه‌م -هایل- ه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر وشه‌ی هایلیگ که مانای پیرۆزێکی یه‌زدانی ده‌دا و نازییه‌کانیش ته‌قدیسی هیتلهرییان ده‌کرد. له رایشی سێیه‌م که ده‌وڵه‌تی نازی پێ ده‌ناسێندرا، ئه‌م (هایل هیتله‌ر) وه‌ک شایهتومانێک بوو بۆ خوایه‌ک که خوایهکهش هیتله‌ره..
له ساڵانی سییه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو فاشی و نازییه‌کان له په‌ره‌سه‌ندن دابوون, رۆژ دوای رۆژ له‌شکره‌که‌یان پڕ چه‌کی مۆدێرن و ئالیات ده‌کرد، ئالیاتیش پێویستی به سوته‌مه‌نی هه‌یه. ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا نهفتییان نیه و ده‌بوایه هاورده‌ی بکه‌ن، ئه‌وکاته‌ش ئینگلیز و فه‌ره‌نسییه‌کان ده‌ستییان به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بیره نه‌فته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داگرتبوو.
به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ی سوته‌مه‌نی, مۆسۆلینی هێرشی کرده سه‌ر لیبیا و موسوڵمانێکی زۆری کوشت، دوواییش ملی عومه‌ر موختاری له‌به‌ر چاوی موسوڵمانه لیبییه‌کان به په‌تی قه‌ناره‌وه کرد.
ستراتیجی هیتله‌ر جیاواز بوو و ده‌یویست له رێگای هاوپه‌یمانییه‌وه بگا به سوته‌مه‌نی،
دهشیوسیت به‌ر له راگه‌یاندنی جه‌نگ، سوته‌مه‌نی بۆ ئالیاتهکانی شه‌ڕ ئاماده بکا.
په‌یوه‌ندی به مه‌لیک غازی ئێراق و شاهه‌نشای ئێرانه‌وه کرد و سه‌ر و مارسیدیسێکی زۆر فهخمی بۆ ناردن.
ئوردن نه‌فتی نییه و هیچ گرینگییه‌کی بۆ هیتله‌ر نه‌بوو. ئه‌وسا حوسێن، باپیری مه‌لیک حوسێنه قهزهمهکه، مه‌لیکی ئوردن بوو، خۆی به خزمه‌تکاری ئینگلیز ده‌زانی و نۆکه‌رایه‌تی ده‌کردن. ته‌ڵاڵی کوڕی حوسێن باوکی قهزهمهکه، هیچ ده‌ورێکی سیاسی پێنه‌درابوو. ئینگلیزه‌کان رایان له بۆچوونه سیاسییه‌کانی نه‌بوو. ته‌ڵاڵ هه‌وڵی دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نازییه‌کان به‌هێز بکا تا ئینگلیز له ناوچه‌که‌یان ده‌ربکه‌ن و خۆی ببێ به مه‌لیک. چه‌نده‌ها نامه‌ی بۆ سه‌رانی نازییه‌کان نارد. نامه‌کان گرینگی‌یان پێنه‌دران و وه‌ڵام نه‌درانه‌وه..
هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا مه‌لیک غازی له سه‌فه‌رێکیدا له له‌نده‌ن چاوی به هه‌ندێ عاره‌بی ناسیۆنالیست ده‌که‌وێ و فێره گغهوبڤهی عارهبپهرستی ده‌که‌ن. غازی له ژێره‌وه دژایه‌تی ئینگلیزی ده‌کرد و هه‌وڵی ده‌دا یارمه‌تی نازییه‌کان بدا.
سه‌ره‌تای ساڵی ۱۹۳۹ ئینگلیزه‌کان جاده‌یه‌کی قیرتاوی دوو سایدییان له ئه‌عزه‌مییه‌ی به‌خدا درووست کرد، نزیکه‌ی دوو کیلۆمه‌ترێ ده‌بوو و چه‌ند عامودێکی گڵۆپیش جاده‌که‌ی نه‌ختێ روناک ده‌کرده‌وه. ههمکات کۆمپانیای جه‌گوار سه‌یاره‌یه‌کی زۆر خێرای به دیاری بۆ غازی نارد. رۆژی ٤ ی مانگی نیسانی ساڵی ۱۹۳۹ و چه‌ند مانگێ به‌ر له هه‌ڵگیرساندنی دووه‌مین جه‌نگی جیهانی، مه‌لیک غازی سواری جهگوارهکهی ده‌بێ و خێرا لێده‌خوڕێ، سه‌یاره‌که‌ی پێ کۆنترۆڵ ناکرێ و خۆی به نه‌مامه دارێدا ده‌دا، یه‌کسه‌ر ده‌مرێ.
فه‌یسه‌لی کوڕی پێنج ساڵان بوو، له شوێنی باوکی کرا به مه‌لیک. خاڵی مه‌لیک کرا به وه‌سی و کاروباری ده‌وڵه‌تی درایه ده‌ست. وه‌سی ناوی عه‌بدولئیلا بوو و ده‌زاندرا که عه‌بدێکی موتیعی ئیگلیزه..
له ئێرانیش ره‌زاشا به ته‌واوه‌تی له‌خۆی چوو بوو، ده‌نگۆ هه‌بوو که گوایا ده‌یه‌وێ کۆمپانیا نه‌فته‌کانی ژێر ده‌ستی ئینگلیز خۆماڵی بکا. ئینگلیزه‌کان محه‌مه‌دی کوڕیان بانگ کرد و پێیان گوت که دوو رێگایان له‌به‌رده‌م دایه. یان ده‌بێ واز له حوکم بهێنن و ئێران ده‌بێته ده‌وڵه‌تێکی کۆماری یاخود ده‌بێ محه‌مه‌د ره‌زا به ره‌سمی رایبگه‌یه‌نێ که ره‌زا شای باوکی له ته‌خت دێنێته خواره‌وه، ناشبێ ره‌زا شا له ئێران بژیه و ناشبێ ته‌نانه‌ت دوای مردنی ته‌رمه‌که‌شی له خاکی ئێران بنێشترێ.
محه‌مه‌د ره‌زاشا قبولی کرد که باوکی مه‌نفی ئه‌فریکای خوارو بکه‌ن, له‌وێش مرد و لاشه‌که‌یان له میسر ناشت..
تا کۆتایی جه‌نگی دووه‌میش مه‌لیک حوسێنی ئوردن نه تۆپیبوو، ته‌ڵالی کوڕیشی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌بوو. ساڵی ۱۹٥۱حوسێن له ئیسرائیل به ده‌ستی فه‌له‌ستینییه‌ک کوژرا و ته‌ڵاڵ بوو به مه‌لیک. ئینگلیز نامه‌کانییان بیر نهچۆبۆوه.
حوسێنی قه‌زه‌م ته‌مه‌نی له بیست ساڵ که‌متر بوو. ئینگلیزه‌کان پێیان گوت که دوو رێگای له پێشه، یان ده‌بێ واز له مه‌لیکی بهێنن و ئوردن ببێ به جمهورییه‌ت یاخود ده‌بێ به ره‌سمی ئیعلانی بکا که باوکی شێت بووه. ناشبێ له شێتخانه‌ی تایبه‌تی دابنێن به‌ڵکو ده‌بێ له شێتخانه‌ی عام بێ دوواییش نابێ له ئوردن بمێنێ و ده‌بێ نه‌قل بکرێ بۆ شێتخانه‌ی وڵاتێکی غه‌یره عاره‌بی.
ساڵی ۱۹٥۲مهلیک حوسێن, ته‌ڵاڵی باوکی له حوکم هێنایه خواره، به شێتی له‌قه‌له‌م دا و ناردیه شهماعییهی عه‌مان، دوای پێنج ساڵ تهڵاله شێت نه‌قل کرا بۆ شهماعییهی ئیستانبول و له‌وێ مرد..
ماوه‌یه‌ک به‌ر له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ, نازییه‌کان له ئه‌ڵمانیا و فاشییه‌کان له ئیتالیا ده‌ستییان کرد به چه‌وساندنه‌وه و له‌ناوبردنی جووله‌که‌کان. ماڵوموڵکییان داگیر ده‌کردن و په‌یتا په‌یتا دهناردران بۆ به‌ندیخانه‌کان و کاری قورسی ئیجبارییان پێ ده‌کردن. جووله‌که پاره‌داره‌کان ئه‌ڵمانیایان به‌جێده‌هێشت و کۆچییان ده‌کرد بۆ وڵاتانی دی، هه‌ندێکییان ویستییان به که‌شتی بچنه فه‌له‌ستین، وڵاتی باپیرانییان. ئه‌وکاته فه‌له‌ستین له‌ژێر ئینتیدابی ئینگلییز دابوو، ئینگلیزه‌کانیش نه‌یانده‌هێشت جووله‌که کۆچکردووه‌کان له فه‌لستین داببه‌زن و به‌شێکی زۆریان گه‌ڕانده‌وه ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا بۆ ناو مهحرهقهی نازی و فاشییه‌کان، ئینگیلز میله‌تی عاره‌بی به هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانی و پشتی له جووله‌که کردبوو.
ئه‌وکاته‌ی له ئۆرشه‌لیم، که عاره‌ب ناوی ناوه قودس که هه‌روه‌ک چۆن پارێزگای که‌رکوکییان کردوه به ته‌ئمیم، موفتیه‌کی لێ‌بوو ناوی حه‌مه‌ده‌مین ئه‌ل حوسه‌ینی بوو، به موفتی گه‌وره‌ی فه‌له‌ستین و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته موسوڵمانه‌کان ده‌ناسرا. حوسێنی قه‌ناعه‌تی به پشتیوانیلێکردنی ئینگلیز نه‌بوو و رای‌کرد، چوو بۆ تورکیا و ساڵی ۱۹٤۱ هات بۆ ئه‌ڵمانیا.
هه‌وڵی بینینی هیتله‌ری دابوو به‌ڵام بوارییان پێنه‌دا بوو، به‌سه‌ردا نامه‌یه‌کی بۆ سکرتێری هیتله‌ر ده‌نووسێ و ئاماده‌یی خۆی دهڕدهبڕێ که به موسوڵمانانی ده‌وڵه‌تی باڵکان، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له لایه‌ن نازییه‌کانه‌وه داگیر کرابوون، پشتیوانی له له‌شکری هیتله‌ر ده‌کا.
هیتله‌ر پێویستی به چه‌کدار بوو و بانگی حوسه‌ینی کرد بۆ لای خۆی، به‌ڵێنی پێده‌دا که ئاماده‌سازی بۆ بکا تاوه‌کو موفتی گه‌وره له‌شکرێ له گه‌نجی موسوڵمانی بالکان ئاماده بکا.
له ئێراقیش کۆده‌تاکه‌ی عاره‌به ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان به ده‌سته‌ی ره‌شید عالی گه‌یلانی, سه‌رنه‌که‌وت و شکستییان هێنا، گه‌یلانی رای‌کرد بۆ لای هیتله‌ر و له‌گه‌ڵ موفتی یه‌کییان گرته‌وه. حه‌سه‌ن ئه‌ل به‌ناش لێک لێک په‌یامی دۆستانه‌ی بۆ نازی و فاشییه‌کان ده‌نارد و ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕی که پشتیوانیان للێدهکا .عاره‌بی موسوڵمان خۆیان به هاوپه‌یمانی نازی و فاشییه‌کان له قه‌له‌م ده‌دا، تا ئیمرۆش عاره‌ب تهعاتوفێکییان هه‌یه له‌گه‌ڵ هیتله‌ر.
ئه‌مه‌ش iله کاتێکدا که نازییه نوێیه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر فیکری سه‌ره‌کی خۆیان و ئیدعای ئه‌نتی سامی ده‌که‌ن. حزبه‌کانییان موسوڵمان به ئافات ده‌ناسێنن و داوا ده‌که‌ن له ئه‌وروپا شاربه‌ده‌ر بکرێن..
موفتی گه‌وره چه‌نده‌ها به‌تالیۆنی سه‌ربازی له گه‌نجی موسوڵمان درووست کرد، پڕچه‌ک کران و موفتی به تهحییهی هیتله‌ره‌وه -هایل هیتله‌ر- سه‌ربازه‌کانی به‌سه‌ر ده‌کرده‌وه.
موفتی هیچ داواکارییه‌کی سیاسی نه‌بوو و ته‌نها تکای له نازییه‌کان کردبوو که له به‌ره‌ی جه‌نگدا بوار به چه‌کداره موسوڵمانه‌کان بدرێ نوێژ بکه‌ن و گۆشتی بهرازیشییان ده‌رخوارد نه‌ده‌ن.
کووشتن و خوێنڕشتنی مرۆڤ له‌لایه‌ن موفتییه‌وه به تاوان نه‌ناسرا و به ئایاتی قورئانی تهبرییهی کرد که‌چی خواردنی پله گۆشتێکی به‌رازی به تاوان ناساند..
نازییه‌کان ده‌یانویست بگه‌ن به خواروی سۆڤیێتی ئه‌وسا و ده‌ست به‌سه‌ر بیرهنهفتهکانی ئه‌وێ دابگرن، سه‌ربازه سۆڤییهتییهکانیش خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه بوون زۆربه‌شییان موسوڵمان بوون. هیتله‌ر به به‌تالیۆنه‌کانی موفتی هێرشی برده سه‌ریان و له‌وێدا موسوڵمان براموسوڵمانی خۆیان ده‌کووشت. سه‌ده‌ها به‌ڵکو هه‌زاره‌ها گه‌نجی موسوڵمان بوون به قوربانی..
که جه‌نگیش ته‌واو بوو و ئه‌ڵمانیا دۆڕا، موفتی و گه‌یلانی رایان کرد بۆ پاریس.
دوای دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، هه‌ندێ جووله‌که به‌دوای نازییه‌کان ده‌گه‌ڕان و له‌ناوییان ده‌بردن. له یه‌کێ له‌و جووله‌کانه ده‌پرسن که بۆچی حه‌مه‌ده‌مین ئه‌ل حوسهینیتان نه‌کوشت هه‌رچه‌ند کوشتنی زۆر ئاسانه و پاسه‌وانی نیه. له وه‌ڵامدا گوتی حه‌مه‌ده‌مین هیچ زه‌ره‌رێکی بۆ جووله‌که نه‌بووه، موسوڵمانی به موسوڵمان به کووشت داوه ده‌بێ موسوڵمانه‌کان تۆڵه‌ی خۆیانی لێ بسه‌ننه‌وه.
که‌چی هه‌مان ئه‌م موسوڵمانانه‌ی که عومه‌ر موختار به شه‌هیدی رساله ده‌زانن وا ئیمڕۆ به‌دوای حه‌سه‌ن به‌نا و موفتی حوسه‌ینی که‌وتوون, موفتییه‌ک که ده‌ستی خستۆته ناو ده‌ستی فاشیستی موسوڵمانکوژی ئه‌نتی سامی، موفتییه‌ک که شایه‌تمانی به خودایه‌تی هیتله‌ر هێناوه، موفتییه‌کی موسوڵمانباوهڕ که هۆکاری کوشتنی گه‌نجی موسوڵمانه، ئا ئه‌م موفتییه ئیمڕۆ ره‌مزی عروبه و ئیسلامه، ته‌قدیس ده‌کرێ و گۆڕه‌که‌ی له به‌یروت بۆته جێنزرگه‌ی موسوڵمانان.
ئایا ده‌بێ رێکه‌وت بێ که که‌سێکی وه‌ک ئه‌م موفتییه به هه‌موو بیروباوه‌ڕی ئیسلامییه‌وه خۆی له باوه‌شی نازی ئه‌نتی سامی و فاشی عومه‌ر موختارکوژ بدۆزێته‌وه؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست