چەند ساڵێك پێش ئێستا 21-07-2017 لە ئەڵمانیاوە گەڕابومەوە كوردستان . بەڵگەنامەیەكی لەدایكبوونم دەویست بۆ فەرمانگاكانی ئەڵمانیا ...لەدوای تەواوكردنی ئیشوكاری فەرمانگەی ( جنسییەو نفوس ) لە پشتی بازنەی مەلیك محمود ناردیانم بۆ ... ئەو فەرمانگەیەی كەوتۆتە خوار فولكەی مامەڕیشەوە لە گەڕەكی چوارباخ . لەدوای ئەوەی هەرلەپاسەوان و پۆلیسی بەردەرگاكەوە خۆیان لەئیش و كارەكان هەڵقورتاند و لێی پرسیم بۆكوێ دەچیت .!؟ گوتم ئەو مامەڵەیەم پێیەو پێویستم بەو بەڵگەنامەیەكە لێرە . كاتژمێر چارەكی دەویست بۆ یانزەی نیوەڕۆ...