مه‌سعود بارزانی هیچی له‌ده‌ست نه‌هات
Thursday, 23/04/2020, 21:33
که "بارزان"ی لاو درایه به‌ر ده‌سڕێژی گوله و به ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر لاشه‌که‌یدا ڕۆشتن، ئه‌وه ته‌نها کوشتنی کوڕی هه‌وادارێکی بنه‌ماڵه‌که‌یان نه‌بوو, به‌ڵکو کوشتنی ناوی ئه‌وانیش بوو
گره‌نتی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بارزانیه‌کان، له‌لایه‌ک بوونی گه‌لێکی ناهۆشاره، که ئیدی هۆشیاربوونه‌ته‌وه،له‌لاکه‌ی تر: بوونی له‌شکرێکی جه‌رده و تاوانباره ، که له‌ژێر ئاڵای پ.د.ک. و حکومه‌تی هه‌رێمدا ته‌نها خۆیان ده‌پارێزن، که ئیدی ورگیان گه‌وره‌تربووه و به بارزانی تێرناکرێن. هه‌رچی ده‌وڵه‌تی تورکیایه وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئێراقی دواهه‌مین سه‌رده‌می به‌عس نیه و دوو ستراتیژی زۆر جیاوازیان هه‌یه . هه‌رچه‌نده هه‌ردووکیان به‌ناوبانگن له دروستکردنی تاقم و کیان و جاش و مه‌والی سه‌ربه‌خۆیان به‌ڵام هه‌ردووکیان به دوو ئاڕاسته‌ی یه‌کجار جیاوازدا گوزه‌رده‌که‌ن، تورکه‌کان زۆرمهترسیدارترن له سه‌دامی تکریتی و نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ناتۆن و ۱۰ جار له سوپای ئێراقی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش به‌هێزترن، ئه‌وان ته‌نها به مه‌زاج و بۆ یاده‌وه‌ری هیچکارێکیش ناکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وان پلانی درێژخایه‌نیان هه‌یه و سڵ له هیچ شێوازێکی ئه‌نجامدانیشی ناکه‌نه‌وه و به‌پێچه‌وانه‌ی ئێراقه‌وه، هه‌رچه‌ند حکومه‌ت بگۆڕدرێت، پلانی ئه‌وان نه‌گۆڕه، هه‌رکات پێویستیشی کرد خۆیان ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان ده‌رده‌که‌ن و چاوه‌ڕێی بهکرێگیاوهکانیان ناکه‌ن، هێزکۆکردنهوهی بارزانیش ته‌نها بۆپاراستنی پێگه داردهستیهکهیهتی و نایانه‌وێ شه‌ریکیان بۆدروستببێ له‌خزمه‌تکردنی سیاسه‌تی تورکیا وه‌ک سه‌رده‌مێک که‌داعش بوون بهڕکابهریان (وه‌ک؛ هه‌مان نامه‌ی بارزانی ساڵانی مفاوه‌زات بۆ به‌غدا و حیزبی به‌عس و پێشنیارکردنی کارکردن به نرخێکی که‌متر له زێباریه‌کان! ) نه مه‌سرور و نه نێچییریش نوسه‌ری تاکه ڕسته‌یه‌کیش نین له‌وه‌ی که‌ده‌یڵێن. ئه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی گه‌لی کوردیش ڕه‌نگه دووهێنده مایه‌ی داخ خواردن و شهرمهزاریبێ، ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆخۆشیان ئه‌وه نین و ته‌نها له فه‌نتازیای مه‌زنیدا ده‌ژین. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و دهولهتهش هه‌تا به‌پله به‌رزتر بن، زیاتر له‌وه حاڵین که تورکیا خۆی کۆڵۆنیه و هیچی له‌ده‌ست نایه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یان پێنه‌درێ. به‌دڵناییه‌وه که‌ناله‌کانی خۆشیان وه‌کو که‌ناڵی (ڕوداو) به‌شان و باڵی ئه‌و دێوه فشڵهدا هه‌ڵنایه‌ن و به‌مه‌زن پیشانی گه‌لی کوردی ناده‌ن
ده‌وڵه‌تی ئێراق: ده‌وڵه‌تێکی ناپیشهسازیه، هه‌تا خۆماڵیکردنی نه‌وتیش زیاتر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کشتوکاڵی بووه و دوای ۱۹٥۸ ئیتر هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و گاز و کانزاکانی تر بڕبڕه‌ی پشتی ئابوریه‌که‌ی بوون. ئێراق له‌دوای ۱۹٦۳ وه نیمچه سه‌ربه‌خۆیی دابین ده‌کرد بۆ سه‌رۆک جاش و به‌کرێگیراوه‌کانی خۆی له‌گوند وشارۆچکهکاندا، چونکه ئه‌وانه‌ی بۆ پاراستنی سنوری (چه‌قی ده‌وڵه‌ت) واته کانگا نه‌وتیه‌کان و ناوه‌ندی پارێزگاکان ، به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی سوننی و هه‌رێمه ستراتیژیه‌کان به‌کارده‌هێنا. ئه‌وان ته‌نانه‌ت بۆیان گرنگیش نه‌بووه ئه‌گه‌ر کورد ببن به کیانێکی نیمچه‌سه‌ربه‌خۆ، به‌ومه‌رجه‌ی ده‌ست له کهرکو هه‌ڵبگرن. هه‌روه‌ها سه‌رباری کوشتار و قه‌تڵ و عامیش، ئه‌وان قه‌ت نکۆڵیان له بوونی ناسنامه‌ی کوردی نه‌کردووه. به‌لام هاتنی سه‌دام حوسه‌ین بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌ستنه‌پاراستنی له قه‌تڵ و عامی گه‌لانی ئێراق و گه‌لی کورد به تایبه‌تی، کارێکی وای کرد که کورده‌کان چیدی خۆیان به ئێراقی نه‌زانن وله ناوچه‌کانی خۆیاندا ده‌ریانبکه‌ن و زه‌بری کاریگه‌ریش له سوپا به‌هێزه‌که‌ی بده‌ن. چونکه هه‌موو سوپایه‌ک ده‌توانێ به ئاسانترین شێوه وڵاتی که‌سانی بێچه‌ک داگیربکات، به‌ڵام هیچ سوپایه‌ک سه‌رکه‌وتوونابێ له مانه‌وه و به‌رده‌وامیدان به داگیرکاری ئه‌گه‌ر گه‌لانی ئه‌وێ قبوڵیان نه‌که‌ن، وه‌ک چۆن ئه‌وه‌ش به مۆدێرنترین و پڕچه‌کترین سوپای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م (سوپای ئه‌ڵمانیای نازی) نه‌کرا و له‌یه‌که‌مین فرسه‌تدا خه‌ڵتانی خوێن ده‌کران و ده‌رپه‌ڕێنران
ده‌وڵه‌تی تورکیا: ده‌وڵه‌تێکه، که له ئه‌نجامی سۆز و به‌ڵێنه‌کانی ئه‌نجومه‌نێکی سه‌ربازی - ناسیۆنالیستی تورکی دامه‌زراوه‌و خۆیان کردوه بهئهڵتهرناتیڤ بۆ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، که‌گه‌وره‌ترین باجی دا له هه‌ڵه و پاوانخوازی له‌جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م. ئه‌وان له‌هیچ سه‌رده‌مێکدا یه‌ک تۆزقاڵه زه‌ڕه ڕێزیان له هیچ مرۆڤێک نه‌گرتوه که به‌جلی سه‌ربازیه‌وه له‌ماڵ ده‌رنه‌که‌وێت و چ له تورک و ناتورک به‌یه‌کسانی سه‌رکوتیان کردوون. به‌ڵام زۆری نه‌خایاند که ئه‌تاتورک بیری بۆ توندکردنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی تورکی چوو له دژی هه‌بوونێکی به‌هێزی گه‌لی کورد، که به‌شدارییه‌کی به‌ربڵاویان هه‌بوو له‌دواهه‌مین قۆناغی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و خاوه‌نی پێگه‌ی ئایینی و سوپاسالاریش بوون. تورکیای ئه‌مڕۆش گه‌وره‌بوونی خۆی به به‌ربه‌ست له به‌ر هه‌ڵوه‌شانی خۆی له‌قه‌ڵه‌مده‌دات و بوونی هه‌ر ئێتنی و گه‌لێکی تر به نه‌بوونی خۆیان تێده‌گه‌ن. ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانه ئه‌وروپی و ئهمریکیهکانیشیان یان کوردی خۆفرۆشی باکوری بێ یان باشوری، که وێنه‌ی فه‌یسبوکه‌کانیان ده‌که‌ن به وێنه‌کانی گه‌شته‌کانی ئه‌ستانبوڵ، بیانه‌وێ یان نهیانهوێێ: بناغه‌ی تورکیا بنه‌مای ده‌وڵه‌تێکی فاشی کوت و مته وه‌ک؛ نازیه‌کان و ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌وان ببن به خاوه‌نی وزه و کارخانه‌ی ئاسن و ماتۆڕ، ئیتر ده‌ستده‌که‌ن به پاکتاوی ڕه‌گه‌زی ڕه‌های چه‌ندین ملیۆنی ، هه‌رچه‌نده تائێسته به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆیان قسوریشیان نه‌کردووه. کلتور و زمانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ناسیۆنالیزم و تهفروتونه کردنی ئه‌وانی تر دامه‌زراندووه. له‌هه‌مانکاتدا تورکیا بۆخۆی له‌گۆشه‌نیگای براوه‌کانی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه، بریتیه له گه‌وره‌ترین ئامرازی نیوکۆلۆنیالیزمی که هه‌ر له ئه‌تاتورکه‌وه هه‌تا ئه‌ردۆگان خۆیان کردووه به بازاڕی ته‌کنه‌لۆژیا و چه‌کی های-تێک و به‌وه‌ش گه‌وره‌ترین پشتیوانی کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانیان به‌ده‌ست هێناوه کهبزوێنهری ڕاسته‌قینه‌ی وڵاتانی زلهێزیشن، که ئه‌وه‌ش له ماوه‌ی دووساڵی ڕابردوودا قه‌رزی سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیایان کردووه به دوو هێنده و زۆری نه‌ماوه جارێکی تر وه‌ک ۱۹۲۰ به‌چۆکدا بێنه‌وه . له‌دوای سه‌ره‌وخواربوونی بلۆکی سۆسیالیزمی به‌ر له ۳۰ ساڵ، ئیتر تورکیا وه‌کو زلهێزێکی نیوکۆلۆنیاڵ ده‌رده‌که‌وت، که ده‌وڵه‌تانی وه‌ک: ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌وانی تر خاوه‌نه ڕاستهقینهکانیانن و بیری که‌مالی - فاشزمی تورکیش بوون به مۆتۆڕی هاوپشتیکردنی تۆرانپهرستی، که نه‌ژادپه‌رستی تێکه‌ڵی شیری مناڵ ده‌که‌ن و هه‌رله باخچه‌ی ساوایانه‌وه ده‌یانکه‌ن به دوژمنی هه‌ر مناڵێکی تر که به‌تورکی قسه‌نه‌کات، به‌تایبه‌تی کورده‌کان و سوکترین کوردیش بۆئه‌وان ئه‌وسا حه‌سه‌ن خیری بووه و لهمساتهشدا بارزانیه‌کان و ئه‌نه‌که‌سه و خۆفرۆشه‌کانی ناو باکورن، که‌ئه‌مڕۆ ژماره‌یان له‌نزمترین ئاستدایه، وخودی خۆم دڵنیام له‌ئێسته‌وه پاره‌ی فیشه‌کی قه‌تڵ و عامکردنی بارزانیه‌کان پاش ئه‌نجامگرتنی میساقی میلی (ئه‌گه‌ر بۆیان سه‌رچێ!) له‌ژماره‌ی بانکی بارزانیه‌کان خۆیانه‌وه له‌هاڵک بانک جیاکراوه‌ته‌وه، وه‌ک چۆن ۱۰۰ ساڵه پشکی ویلایه‌تی موسڵ له بانکدا هه‌ڵگیراوه و له‌ناوخۆی خۆیاندا ڕۆژێک له ڕۆژن نکوڵیان نه‌کردووه له خاوه‌نداریکردنی. ئه‌مه‌ش ته‌نها ده‌سته‌واژه‌یه‌ک نیه که به سۆزه‌وه بنوسرێ، به‌ڵکو ئه‌و ڕه‌فتارانه بریتین له کۆڵه‌که‌ی بیری فاشزم و بڕبڕه‌ی پشتی ماکینه‌ی میدیایی ئه‌وان، که مرۆڤ والێده‌که‌ن بێزی له نرخی خۆی بێته‌وه و خۆی به بێنرخترین بونه‌وه‌ر بزانێ، هه‌روه‌ها چه‌ندین ساڵیشه به‌رامبه‌ر به‌کوردی باکور ده‌یکه‌ن
ئه‌گه‌ر تورکیا ئه‌ندامی ناتۆ نه‌بووایه، ئه‌وا ڕه‌نگبوو ڕاپه‌ڕینی باکور پێش ڕاپه‌ڕینی باشور بکه‌وتایه و ئه‌گه‌ر باشوریش پشتیوانبێ، ئه‌وا تورکیا به‌زوترین کات پێگه‌ی خۆی له ناتۆدا له‌ده‌ستده‌دات
بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش: له دوای ئه‌وه‌ی ۳۱ ئابیان بۆسهرچوو، چوونه سه‌ر هه‌مان ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ستراتیژی؛ "بازرگانی و ته‌کنه‌لۆژیا به‌رامبه‌ر به به‌رخۆدان" یان کرد به ڕۆژه‌ڤ و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته نه‌ک به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ تورکیا، به‌ڵکو خۆیان نزیککرده‌وه له یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و ته‌نانه‌ت ڕوسیا و هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بیش. بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زۆنی زه‌ردیان کرد به میترۆپۆڵێکی بچوک و درێژکراوه‌ی تورکیا، وه‌ک چۆن له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێردا ، گه‌ڕه‌که‌کانی قه‌ڵا هه‌مان ناوه کۆنه‌کانی سه‌رده‌می عوسمانیه‌کانیان وه‌رگرتۆته‌وه و هه‌میشه لێره و له‌وێش گوێبیستی تورکمانێک ده‌بین، که ده‌ڵێن؛ هه‌ولێر و که‌رکوک دوو شاری تورکمانین، به‌درێژایی مێژووی عوسمانیه‌کان بازاڕی هه‌ولێر مه‌رزی پێکگه‌یشتنی ڕۆژهه‌ڵاتی و باشوریه‌کانی میله‌تی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تری ناوڕاست و خواروی ئێراق و ته‌نانه‌ت به‌شێکی ناوچه‌ی لورستان و ناوچه ئێرانیه‌کانیش بوه. ئه‌وان ته‌نها به سه‌ربازی ئه‌وناوچانه‌یان به‌ده‌سته‌وه نه‌گرتبوو، به‌لکو قوتی هه‌موو گه‌لانیان له‌ڕێگه‌ی موسڵ و هه‌ولێره‌وه ده‌گواسته‌وه و باجێکی زۆریان وه‌رده‌گرت و ناچاری ملکه‌چکردنیان ده‌کردن. گومانیشی تیانیه که بوونی چه‌ند سه‌د هه‌زار تورکمانێک وه‌کو مینێکی چێدراوی تره له باشور و له‌نه‌وه‌ده‌کاندا ڕابیته‌یه‌کی تورکمانیان دروستکرابوو، که به‌رامبه‌ر به کیلۆیه‌ک برنج و ۲ قاڵب سابون وه‌کو یارمه‌تی ئیمزای هه‌موو گه‌لی باشوریان کۆکرده‌وه و هه‌ر ئه‌وسا تورکیا له ی‌و ئێن وتی؛ "که له باکوری ئێراق سێ ملیۆن و نیو تورکمان ده‌ژین و ئیمزاکانیان له‌لایه". ئه‌وسه‌رده‌مه دهمکوتکران، به‌ڵام گومانی تیانیه که به‌هاتنی یه‌کجاره‌کی سوپای تورک به‌ڕێنوێنی حکومه‌تی هه‌ولێر، ئه‌و دۆکومێنتانه هه‌ڵده‌درێنه‌وه و ڕه‌نگبێ ئه‌وزه‌مانه ئیتر ئێمه‌ومانانیش هه‌موومان تورکمان ده‌ربچین و ئاگامان لێنه‌بووبێ
گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌کرداره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا نیه به‌ته‌نها، به‌ڵکو له وتارانهشدایه، که به مۆدێلێکی فاشیانه مرۆڤ واپه‌روه‌رده ده‌که‌ن، که بێزی له مرۆڤبوونی خۆی ببێته‌وه و خۆی لاببێت بهبێنرخترین بونه‌وه‌ر
ئه‌مڕۆش هه‌ولێر بۆ ته‌واوی بازرگانان و گه‌لانی تری ئێراق گرنگه ، به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بی سونه‌ی ناوچه‌ی موسڵ که ده‌ستیان له بنی هه‌مانه‌که‌وه ده‌رچووه و سه‌روه‌ت و سامانیان له‌ڕێی ماڵی بارزانیه‌وه به‌ره‌و تورکیا چووه. بۆیه له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئیدی ئه‌وپه‌ڕی بێمنه‌تیه‌وه و به مه‌به‌ستیش وتاری شه‌لاتیانه له هه‌ولێره‌وه ده‌درێ؛ که گوایه حساب بۆ هیچ که‌س ناکه‌ن، چالاکوان و خۆپیشانده‌ر و مامۆستای ئایینی و ڕۆژنامه‌وان و ڕۆشنبیر ده‌کوژرێن و لاقهدهکرێن، چه‌ته‌کان کور و کچی خه‌ڵکی ده‌کوژن و بهئۆتۆمۆبیل به‌سه‌ر لاشه‌که‌یدا ده‌ڕۆن، ڕۆژنامه‌نوس و مامۆستا و محامی و ئه‌مانه به‌ڕۆژی ڕوناک تیرۆر ده‌کرێن، کاتێ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر داوای مافی خۆیان ده‌که‌ن، ئیهانهدهکرێن ، شه‌قیان تێهه‌ڵده‌درێ و پێیانده‌وترێ "بۆخۆتان هه‌ڵپه‌ڕن" شه‌نگال ده‌فرۆشرێت و هه‌زاران کورد بێسه‌روشوێن ده‌کرێن. له‌هه‌مانکاتدا چینێکی ورده‌بۆرژوای کۆمه‌ڵگه‌ش به‌ناوی کلتور و ئه‌ده‌ب و هونه‌ره و به‌تایبه‌تی بازرگانه‌کان، مافی وێنه‌گرتنیان پێده‌درێ له ته‌کیه مۆدێرنه‌کانی هه‌ولێر و و مه‌سیف و ئه‌وانه‌ی که‌خولی کۆیلایه‌تیش به‌پله‌ی ئیمتیاز ته‌واوده‌که‌ن، فرسه‌تی چوون بۆ ئه‌ستانبوڵ و په‌یوه‌ندی کلتوری-بازرگانیان له‌ڕێگه‌ی تورکیاوه له‌گه‌ڵ ئینستیتۆ و ناوه‌نده پۆستکۆلۆنیاڵهکانی ده‌وله‌تانی وه‌ک ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌وانی تر پێده‌درێت. کوت و مت وه‌ک سه‌رده‌می عوسمانیه‌کان ئه‌ستانبوڵ بووه به ده‌رچه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌لپه‌رستان به جیهانه‌وه و ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش له ئه‌نکه‌ره و هه‌ولێره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و له‌هه‌ردوو پایتهختهکهشدا بڕیارێکی تورکی - تورکیه و باجه‌که‌شی له‌سه‌ر حسابی خاک و ئاوی شیرین و وزه‌ی وڵاتی کوردان ده‌درێت. بۆیه بارزانیه‌کان وئیداره‌ی "حکومه‌تی ترس و تۆقاندن" له زۆنی زه‌رددا داده‌مه‌زرێنن و گه‌لۆ له‌چاوی ئهنکهرهشهوه ته‌نیا کۆمپانیایه‌کی تورکین و ته‌نیا مه‌ئموری هه‌یمه‌نه‌ی نیو-سوڵتانیشن، که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر له‌بری بێریه سوره عوسمانیه‌کان، ته‌نها چاکه‌ت و پانتۆڵی نیلی ده‌پۆشن و بۆینباخی سور ده‌به‌ستن بۆئه‌وه‌ی خۆیان له چینه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه جیابکه‌نه‌وه
گه‌لی کورد له باشور زۆر زیاتر له ڤاکسینی کۆرۆنا، پێویستی به خۆڕێخستنێکی جه‌ماوه‌ری هه‌یه له‌چه‌شنی گروپی ۱۷‌ی شوبات، به‌ڵام زۆر له‌وه‌ی ئه‌وسا به‌هێزتر
چیدی ئه‌مڕۆ هه‌ولێر ناتوانێ وه‌ک دوو ده‌یه‌ی ڕابردووبێ له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی لای خواره‌وه:
یه‌که‌م: ۱۷‌ی شوبات ڕه‌نگه مه‌ترسیدارترین سه‌رده‌م بووبێ بۆ هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه و ئه‌وسا له‌دوای ۲۱ ساڵ بۆ یه‌که‌مین جار که‌وتنه هه‌ڵله‌رزین، چونکه ئه‌وسه‌رده‌مه ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زاییه نه‌بوون و سه‌ره‌تاش سه‌رباری توندوتیژی، ئامادهشنهبوون بۆبهرهنگاربوونهوه، به‌ڵام زۆر کورتخایهنبوو. هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ک یه‌کێتی نیشتمانی ئه‌وسه‌رده‌مه به خراپترین و غهشیمانهترین شێوه ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی هه‌رێمی خۆیان سه‌رکوتکرد و گه‌لانی خۆیان خسته سه‌ر سینیه‌کی زیو بۆ بنه‌ماڵه و له‌لاکه‌ی تر هه‌ر ئه‌وسه‌رده‌مه بارزانیه‌کان تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که له‌و جۆره ڕه‌وشانه‌دا توند و تیژی و دامرکاندنه‌وه ڕه‌نگه نه‌هێلێ بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری سهربهرزبکاتهوه، به‌ڵام ده‌لاقه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دروستده‌بێت و ئیتر ئه‌گه‌ر نه‌ک چه‌ند به‌رپرسێکی یه‌کێتی و گۆڕانیشان جڵهوکردبێ و به‌ڕه‌نگی زه‌رد پاشه‌ڵیان نیشانهکردبن، به‌ڵکو به هه‌موو گۆڕان و یه‌کێتیش ئه‌و چاڵانه پڕنابنه‌وه، نه کامێرای چاودێری و نه به‌هێزترین ده‌زگای سیخوڕی و ئاسایشیش ناتوانن کۆنترۆڵی بکه‌ن. هه‌رچه‌ند ۱۷‌ی شوبات سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، هه‌روه‌ها زۆر پارت و لایه‌نی تریشی له‌جه‌ماوه‌ری خۆیان هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه و ته‌سلیمبوون، به‌ڵام وه‌کو کلتور هه‌ر ماوه و ده‌بێ سه‌رله‌نوێ خۆی ئۆرگانیزه بکاته‌وه چونکه ته‌نها بزوتنه‌وه‌یه‌کی خۆڕسکی جه‌ماوه‌ری له‌و شێوه‌یه ده‌توانێ ئه‌و بۆشاییه پڕبکاته‌وه و له‌م قۆناغشدا ئه‌و خۆڕێکخستنه جه‌ماوه‌ریه له موچه و نان و ئاویش پێویستتره
دووه‌م: هاتنی داعش هه‌رچه‌نده وهکچانس سودی مادی بۆ ئه‌وان زۆربوو و هه‌روه‌ها نیوکۆلۆنیاڵه ئه‌ڵمانی و ئه‌مریکی و به‌ریتانیه‌کان و ئه‌وانی تر پڕچهکیشیان کردن، به‌ڵام زیانه سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌که‌ی زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوو بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌وه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌کرد، چونکه له‌وسه‌رده‌مه‌وه ئیتر هه‌موو ڕێسه‌که‌یان بوه‌وه به خوری و مارشلێدانی مۆدێرنیزهبوونیش بهباداچوو و میترۆپلی "دوبه‌ی کوردستان-هه‌ولێر"یش بوو به شارێکی چۆڵ و خاوه‌نپشکه‌کان چۆڵیانکرد، به‌ڵام ڕۆحی به‌رخۆدان که ته‌واوی ئه‌و ئیراده‌یه له‌لایه‌ن چینه هه‌ژاره‌که‌ی گه‌له‌وه وه‌ک کانیاو ته‌قی به‌رامبه‌ر به یاریه ڕه‌شه‌که‌ی ئه‌نکه‌ره وه‌ستان ، که‌نابێ ڕۆڵی گه‌ریلاش وه‌ک مۆتۆڕی خۆئۆرگانیزهکردن و ڕێخستن له‌سه‌ر بنه‌مای "سه‌نگه‌ر چۆڵناکهم" له‌یادبکرێت. که به‌تایبه‌تی له‌شه‌نگاڵ و که‌رکوک گه‌یشنه لوتکه، ئیدی هه‌رچی تۆپ و زرێپۆشی جیهانیش هه‌یه بیده‌نه زێره‌ڤانی گرنگ نیه، کاتێ که‌س له‌مه‌یداندا خۆی نه‌گرێ و به‌کاریان نه‌هێنن ، داعش به‌هه‌مان تانکه‌کانی حه‌ره‌س جمهوری سه‌رده‌می ۳۱‌ی ئاب هاتن، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان تێکشکان
سێیه‌م: هۆشیاربوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ گرنگترین گۆڕانکاری بێت، زۆرینه‌ی گه‌لانی باشوری کوردستان ئه‌مڕۆ بۆ ته‌واوی کوردستان جێی شانازین و په‌یوه‌ندیان به یه‌که‌وه هه‌یه، خۆیان ده‌پارێزن، بایکۆت ده‌که‌ن، هاوکاری عه‌فرین و شه‌هبا و سه‌رێکانین، هاوکاری بۆ ڕۆژهه‌ڵات و ئیلام و کرماشان کۆده‌که‌نه‌وه، هاوپشتی هاده‌په ده‌بن و دواتر به پارچه کاغه‌زێکه‌وه زۆر به مه‌ده‌نیانه ده‌چنه سه‌ر شه‌قام و ته‌نانه‌ت سڵ له‌وه ناکه‌نه‌وه ڕه‌خنه له پاڵه‌وانه لۆکاڵیه‌کانی خۆشیان وه‌ک؛ مام جه‌لال ، نه‌وشیروان و به‌رپرسه‌کانی تریش بگرن کاتێ که‌ڕۆژێ له‌ڕۆژان له گه‌لی خۆیان دووربکه‌ونه‌وه و سازش بۆ ته‌کێکه‌ی سه‌ریڕه‌ش بکه‌ن. له‌هه‌مانکاتدا ئه‌وپه‌ڕی هۆشیارن و نایگه‌یه‌نن به شه‌ڕی ناوخۆ، چونکه ئه‌وان پیێانوایه که ئه‌وانه‌ش که بارزانیه‌کان ده‌یاننێرن بۆ به‌ره‌ی جه‌نگی خۆیان ته‌نها کوڕی هه‌ژارانن و خۆیان جانتای دۆلار و پاسپۆرته‌کانیان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن و چاوه‌ڕێی ئه‌نجام ده‌که‌ن
بۆیه ئاماده‌کاریه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌کان له‌م کاته‌دا دوولایه‌نه‌ن و له‌لایه‌ک ده‌یانه‌وێ پێمانبڵێن؛ که وه‌ک چۆن ئه‌وان له ۳۱ ی ئابدا حه‌ره‌س جمهوریان هێنایه سه‌ر په‌رله‌مان ، ئاواش ئاماده‌ن ئه‌مڕۆ جه‌ندرمه‌ی تورکی بهێنن و بگره له‌وه‌ش خراپتر ده‌که‌ن، کاتێ که پێگه‌یان لهمهترسیدابێ، به‌ڵام لهههمانکاتیدشا ده‌ترسن و ده‌زانن که ئه‌و لهخشتهبردنانهش سنوری هه‌یه و ڕه‌نگه ئیتر گوریسه‌که‌یان له‌ده‌ست بپسێ و به‌بۆنه‌ی سه‌رکێشی و گرۆزی و زهنیه‌تی حیزفرسهتییهوه، ته‌ڕو وشک پێکه‌وه بسوتێن، چونکه هیچ مرۆڤێکی ئاقڵ له‌ناو پێخه‌فه‌که‌ی خۆیدا یاری به ئاگر ناکات! به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له هه‌موومان باشتر ده‌زان
ا: خودی خۆیان له هه‌موومان باشتر ده‌زانن ده‌وڵه‌تی تورک چیه و له‌هه‌مووی مه‌ترسیدارتر (ئاکه‌په و مه‌هه‌په)یه و هیچ کوردێک به‌قه‌ده‌ر خۆیان ههتائێسته له‌و وڵاته‌دا به‌ئاشکرا سوکایه‌تی پێنه‌کراوه. هه‌روه‌ها پێویست به هۆشیارکردنهوهشیان ناکات! چونکه ئه‌وان خۆیان به‌شێکن له مێژووی کورد و عه‌جه‌م و کورد و تۆران. سه‌ردانیکه‌رانیش ئه‌گه‌ر ئاکه‌په‌یی بن یان میت و جه‌ندرمه، جیاواز له نێردراوه‌کانی تاران و به‌غدا و سعودیه، که‌ده‌چنه سه‌ری ڕه‌ش و هه‌ولێر حورمه‌تی خانه‌خوێ ناگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رامبه‌ر به ئه‌نکه‌ره ئه‌وان ۲۹ ساڵه ته‌نها مهوالین و له‌وه‌ش باش حالی ده‌بن که هاتنی تورک ئیدی به‌رله‌هه‌موان بۆ خودی خۆیان مانای چیه
ب: بارزانیه‌کان ته‌نها ۳ که‌س نین! به‌ڵکو یه‌ک له‌شکرن له که‌سایه‌تی باش و خراپ له هه‌موو ئاسته‌کاندا، ئه‌وان ته‌نها له‌باری ئاسایش‌دا ده‌توانن نهێنی و خاڵه لاوازه‌کانی خۆیان بپارێزن بیشارنه‌وه. به‌ڵام له حاڵه‌تی جه‌نگدا، هیچ کامیان (به مه‌سعود بارزانی، نێچیر بارزانی و مه‌سرور بارزانی) و برا و ئامۆزا و هاوپه‌یمان و گروپه‌کانی تریشه‌وه ، متمانه‌یان به‌یه‌کتری نیه و که‌سیان ئه‌ویتریان بۆ کۆنترۆڵ ناکرێ و هیچ که‌س نازانێ ئه‌وی تریان پلانی چیه و خۆی بۆ چی ئاماده‌کردووه. بۆیه جه‌نگ بۆ خودی خۆیان گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه کاتێک گره‌نتی سه‌رکه‌وتنی نه‌بێت، به‌تایبه‌ت شه‌ڕی ناوخۆ که هه‌میشه درێژخایه‌نه و سه‌رکه‌وتووه‌کانیش گه‌وره‌ترین ژێرکهوتون و وه‌ک حه‌سار و سه‌گه‌کانی باوکم (شێرزاد حه‌سه‌ن) هیچ که‌س دواتر نازانێ کێ له‌گه‌ڵ کێه و کێش دوژمنی کێ
ج: ڕه‌نگه مرۆڤ ئه‌گه‌ر بڵێ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌کان (مام و جوت ئامۆزا) خودی خۆیان ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌م نین و بریاری سه‌ره‌تا و کۆتایی له‌ده‌ستیاندا نیه، ئه‌و ڕسته‌یه به هه‌ڵه لێکبدرێهوه و خوێنه‌ر وابزانێت که (نوسه‌ر) پاکانه‌یان بۆ ده‌کات. به‌ڵام ده‌توانین به‌بیری خۆمانی بهێینهوه؛ ئه‌و کابرا دارده‌سته‌ی که "به‌رزان"ی لاو پێش چه‌ندساڵێک له‌سه‌ر "فول لایت" کوشت و بهئۆتۆمۆبێهکهی به‌سه‌ر لاشه‌که‌یدا رۆشت، بۆبارزانی بوو به سه‌نگی مه‌حه‌ک و ئه‌ویش نه‌یتوانی به‌یاساش تۆڵه‌ی گه‌نجێک بکاته‌وه ، که ماڵباته‌که‌ی له‌خۆشه‌ویستی بارزانیه‌کاندا ناوییان نابوو بارزان! له‌وڕۆژه‌وه هه‌یمه‌نه‌ی بارزانیه‌کان کۆتایی هاتووه‌و ئه‌گه‌ر یهکتۆزقاڵ حورمه‌تیان بۆناو و ناوبانگی خۆیان هه‌بوایه، ده‌بوو بکوژه‌که دادگایی بکرێت. ئه‌وان چواردهوردراون به که‌سانی هه‌لپه‌رست که هه‌رچیان بوێت له: تاڵانی ، کوشتن ، یاساشکێی، ژن‌کوژی و لاقه‌کردن و هه‌رچیه‌کی تریش که ئێمه ڕۆژانه ده‌یبیستین و لهبژاردن نایه‌ن. ده‌سه‌ڵاتیش ساڵانێکی زۆره له‌ده‌ستی ئه‌وان ده‌رچووه. مافیاکان هه‌میشه هه‌ره‌مێکی تۆکمه‌یان پێویسته و کاتێک؛ که کاربه‌ده‌ستانی تورک وه‌کو والی دێنه خانه‌خوێی بارزانیه‌کان و ئه‌وانیش له ئاغاوه ئیدی ده‌بن به مسکێن، ئه‌وانه‌ی چوادهوریان چیتر خودی مه‌سعود و مه‌سرور و نێچیر زۆربهبچوکی ده‌بینن و له‌بری ئه‌وه‌ی ته‌نها خزمه‌تکاری خزمه‌تکاربن، خۆیان ده‌چنه ئه‌ستانبوڵ و ئه‌نکه‌ره و لهپشتهسهری بارزانیه‌کانه‌وه پێگه‌ی خۆیان به‌هێز ده‌که‌ن. چونکه ئه‌وان ده‌مێ ساڵه ئاگاداری په‌تپه‌تێنی نه‌وه‌کانی مه‌لامسته‌فای بارزانین و که‌سیان به‌ته‌واوی باوه‌ڕیه‌وه هێلکه‌ی خۆیان ناخه‌نه سه‌به‌ته‌که‌یان، به‌ڵکو ته‌نها له‌باری ئابڵوقهداندا له‌گه‌ڵیان ده‌چنه سه‌نگه‌ر، چونکه ئه‌وه چاره‌نوسی خۆشیانه. هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی بارزانی کوشت ده‌ڵێت: "هه‌رچی بۆ ئه‌وانی کردووه له‌تاوان، ئه‌رشیفکراوه و و یاساش هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یه‌کی لێبکات، ئه‌و بڵاویان ده‌کاته‌وه" ،به فرۆکه‌ش ده‌گه‌ڕێه‌وه هه‌ولێر و موچه‌که‌ی بۆ ده‌به‌ن بۆ فرۆکه‌خانه و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی خۆی، که ده‌وترێت گوایه ئه‌ڵمانیایه (بێگومان هیچ ده‌وڵه‌تێکی تری ئه‌وروپی هێنده‌ی ئه‌ڵمانیا بێئه‌خلاق نین و هاوکاری تورکیا‌و هه‌ر هێزێکی تری دژ به دوژمنه‌کانی تورکیا نیه!) که ڕه‌نگه بلیتی فڕۆکه‌که‌شی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بێت. به‌ڵام ئه‌مه ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه! ئه‌مه ئه‌ستۆپاکی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نیه و نابێ. ڕاسته ئه‌وان به ناوی خۆیانه‌وه هیچ به‌که‌س ناڵێن و به‌ده‌ستی خۆشیان ڕه‌نگه هیچ له‌که‌س نه‌که‌ن (لا نی که‌م به ئاشکرایی)، به‌ڵام پێکه‌وه‌کارکردن و داڵده‌دانی ئه‌وان هه‌ر له تاوانبارانی ئه‌نفال و به‌عسیه‌کان و میتی تورکی و داعش و تاوانباره‌کانی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خودی تاوانباره‌کان یه‌کجار تاوان بێت، دووجار تاوانی بارزانیه باڵاده‌سته‌کانه
ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌بێ بزوتنه‌وه‌ی ۱۷‌ی شوبات زیندووبکه‌ینه‌وه و داوای مافی ۲۹ ساڵ له خیانه‌ت و دزی و کوشتن و تاڵانی و جاشیه‌تی بکه‌ین. ده‌بێ گه‌لی باشور ئیتر بزانن، ئه‌گه‌ر پشتی یه‌کتری نهخورێنن، که‌س له‌بری خه‌نجه‌ر، ده‌ست نابات بۆ پشی که‌سێکی تر، هه‌مووان به جیاوازی بیروڕا و بۆچوون و ڕه‌نگ و ده‌نگمانه‌وه له‌یه‌ک به‌له‌مداین و لهچواردهوریشمان ٤۰ ملیۆنی تر له‌هه‌مان به‌له‌مدان. خۆڕێخستن و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی یه‌کتری تاکه چاره‌سه‌ره و هیچکه‌سێکی تریش له‌دونیادا مافی له‌ئاسمانه‌وه بۆنهباریوه به‌ڵکو خۆیان به‌ده‌ستیان هێناوه، چونکه حه‌ق ئه‌گه‌ر نهسهندرێ ، نادرێ
کوێرێکیش ده‌بینێ، که ده‌وڵه‌تی تورک ویلایه‌تی موسڵی ده‌وێت نه‌ک قه‌ندیل! بارزانیه‌کانیش به‌ر له به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی دواهه‌مین فرسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌وڵی کارئاسانیان بۆده‌ده‌ن و قه‌ندیل و په‌که‌که‌ش ته‌نها به‌ربه‌ستی جدی ئه‌و هه‌نگاوه‌ن. ئیتر مرۆڤ مه‌گه‌ر له پاسه‌وانه‌کانی بارزانیه‌کانیش بێحورمهتتر بێت ئه‌گه‌ر بڵێ: زینی وه‌رتێ و شه‌نگال و چۆمان و ئه‌وانی تر خاکی حکومه‌تی هه‌رێمن و په‌که‌که‌ش ده‌بێ بڕۆن
چه‌ند زانیاریه‌ک
-له ناو سنوری تورکیادا و له‌ڕووی جوگرافیه‌وه هه‌رێمی زۆر گه‌وره‌تر هه‌یه له هه‌رێمی پاراستنی میدیا و قه‌ندیل که له‌ده‌ستی تورکیا دانین و گه‌ریلا تێیاندا باڵاده‌ستن
-له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه و له ۲۹ ساڵی حوکمی بنه‌ماڵه‌یی له کوردستاندا نزیکه‌ی ۱۰۰ هه‌زار که‌س بوون به قوربانی شه‌ڕه‌کانی کوردکوژی و لانی که‌م ۷٥ هه‌زار ژن به تۆمه‌تی ئه‌خلاقی کوژراون، که زۆرینه‌ی ره‌هایان بۆ ده‌مکوتکردن و چاوترسنێکردنی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک یان خانه‌واده‌یه‌کی شۆڕشگێڕ ڕوویانداوه، واته کورد به‌ده‌ستی خۆی ، دووباره خۆی ئه‌نفال کردۆته‌وه
-بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌مێژووی کورددا، له دوای سه‌رده‌می ماده‌کانه‌وه (٥ سه‌ده به‌ر له زایین) زۆرترین ناپاکیان به‌رامبه‌ر به گه‌لانی کورد کردووه، که‌سایه‌تی مه‌سعودبارزانیش له‌وه‌دا زۆرترین پشکی به‌رده‌که‌وێت
-بارزانیه‌کان هیچ جوڵه‌یه‌ک به‌بێ پرسی وڵاته پۆستکۆلۆنیاڵهکان ناکه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز خۆشیان ناکه‌ن به به‌کرێگیراوی ته‌نها لایه‌نێک، چونکه له‌بارێکدا ئه‌و لایه‌نه ئاشی له‌گه‌ڵ گه‌لی کورددا بکات، ئه‌وان توشی شپرزه‌یی ده‌بن
-بارزانیه‌کان هه‌تا سه‌رده‌می شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیاربوون و ته‌نانه‌ت هاوکاری خه‌باتی رزگاریخوازی پارچه‌کانی تریشان کردووه و ناو و ناوبانگی ئه‌وان له‌گه‌ڵ مردنی شێخ ئه‌حمه‌ددا سه‌ربه‌ره‌و خوار بوو و دوای مردنی مه‌لا مسته‌فاش ئیدی ته‌واو بوون به دارده‌ستی داگیرکه‌ران، هه‌رجاره‌ش بۆ لایه‌نێک
- له‌ڕاپه‌ڕینی ۱۹۹۱ دا ، بارزانیه‌کان نه‌ک هه‌ر یه‌ک فیشه‌کیان نه‌ته‌قاندووه، به‌ڵکو زۆر دوای ته‌واوبوونی ڕاپه‌ڕین گه‌ڕانه‌وه کوردستان و ژماره‌یان نزیکه‌ی ۸۰ که‌س بوو و ئه‌وه‌ش به پێداگری خودی مام جه‌لال بوو
-دواهه‌مین نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ تورکیا که‌تائێسته به‌رده‌وامه، له‌ساڵی ۱۹۹۳ دا بوو، کاتێ که کۆپیه‌کی ڕێکه‌وتننامه‌ی پاریس (به‌سه‌رپه‌رشی فرانسوا میتران) ده‌ده‌ن به تورکیا ، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش تورکیا ناڕه‌زایی له یوئێن ده‌ربڕی و به‌فه‌رمی که‌وتنه لوتخستنه ناو کار و باری باشوره‌وه
- یه‌که‌م کاری بارزانیه‌کان له حکومه‌تی هه‌رێمدا پلانداڕشتنی شڕی په‌که‌که‌بوو، هه‌روه‌ها دووه‌مین کاریشیان ڕێکه‌وتنی سه‌ربازی و ئه‌منی بوو له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسه‌ین له پشتی سه‌ری یه‌کێی نیشتمانیه‌وه
-ڕه‌نگه له‌هه‌مووی سه‌رنجڕاکێشتر ئه‌وه‌بێ؛ کاتێک که له باکور له ساڵانی ۲۰۰٥ تا ۲۰۰۸ به‌نهێنی پرۆسه‌ی گفتوگۆی نێوان په‌که‌که و ئاکه‌په‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه به‌ڕێوه‌ده‌چوو، مه‌سعودبارزانی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانه ناو کاروباری ئه‌نکه‌ره و دیاربه‌کری ده‌کرد و هه‌ڕه‌شه‌ی له پێگه‌ی تورکیا کرد له‌ناو هه‌رێمدا ، له یه‌کێک له دیمانه ته‌له‌فزیۆنیه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌دا بۆ که‌ناڵێکی عه‌ره‌بی ده‌له‌رزێت و ده‌ڵێت؛ ئه‌وان ئاماده‌ن به‌رامبه‌ر به په‌که‌که هه‌مووشتێک بکه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست